بۆ برای بەڕێز و خۆشەویستم کاک ڕزگار، سڵاوێکی شۆڕشگێڕانەت ئاراستە دەکەین، هەواڵی تۆی ئازیز و خۆشەویست دەپرسم، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم. سڵاو و ڕێزم هەیە بۆ خاڵە بەکر عەول و کاک ئالان هەواڵیان ئەپرسم و سڵاو و ڕێزم هەیە بۆ ماڵی خاڵە بەکر. برادەران ڕێز و سڵاویان هەیە بۆت.
برام ئەو ڕۆژە، کە گەڕاینەوە لە دوکانەت کەت 4 کێم هەڵگرت، بەڵام پارەم نەدابوونێ، ئەوا 25 فلسم بۆ ناردی هەقی ئەو 4 کێکە، باقی 5 فلسمەم بۆ بنێریت بە خێربێت، ئیتر خۆشیت ئاواتمە..
برات فایەق ئاڵەکی 11-07-1986