لەگەڵ ژمارەیەک پێشمەرگەی دیکەی هێزەکانی زێرەڤانی لە #25-06-2014# لەنێوان شەنگال - ڕەبیعە بەهۆی بۆمبی چێندراوی داعشەوە برینداربوون، شەهید ئەمیر لەبەرسەختی برینەکەی تەنها ڕۆژێک لەنەخۆشخانە مایەوەو دواتر گیانی سپارد.
شەهید ئەمیر تەمەن 38 ساڵ خەڵکی هەریر و باتاسه و لەدوای خۆی 4 کوڕی بەجێهێشتووه و گەورەکەیان تەمەنی 16 ساڵه و ئەمساڵ بەسەرکەوتوویی پۆلی پێنجەمی ئامادەیی تەواوکرد، کوڕە بچوکەکەشی تەمەنی ساڵێک و شەش مانگە.