بەیاننامەی مسعود حەیدەر ئەندامی لیژنەی دانوستانی کوردی بۆ پشکی هەرێم لە یاسای بودجەی 2017ی عێراق خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە پاش سی ڕۆژ تاوتوێکردنی یاسای بودجەی عیراق بە هەوڵ و کۆششی ئەندامە دڵسۆزەکانی کورد لە لیژنەی دارایی و پەرلەمانی عێراق بە گشتی توانرا بۆ یەکەمجار موچەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە یاسایی مسۆگەر بکرێت و لەدەرەوەی 17% ی پشکی هەرێم کە لە مادەی 8 برگەی 5 هاتووە.
وەکو لیژنەی دانوستان چەند پێشنیارێکی فراکسیۆنەکانی گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەدا وە بۆ ماوەی دوو هەفتە موناقەشەکران و دانوستانمان لەسەر کرد، لە مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاکان و فرۆشتنی نەوتی #کەرکووک# بۆ موچە و دابینکردنی موچەی سەد هەزار پێشمەرگە بۆ هەردوو بابەتی موچەی پێشمەرگه و دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەکو لیژنەی دانوستان گەیشتینە سیاغەی تەوافوقی کە لە ماددەی 9 ی یاساکە هاتووە و لە بەرامبەر ڕادەستکردنی 550 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم و کەرکووک پشکی 17% هەرێم دابین دەکرێت و حکومەتی هەرێم مولزەم کراوە بە دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشین و چاودێری کۆمەڵایەتی.
ئێمە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە خەڵکی هەرێم و بەرامبەر بە ئه و قەیرانە گەورەیەی خەڵکی هەرێم تێیدان کارمان کردوە بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم بە پێ ی یاسای بودجەی ئیتیحادی.
بۆ پاڵپشتی برا پێشمەرگەکانمان دانوستانی زۆر زەحمەتمان کردووە و ئومێدەوارین وەزارەتی پێشمەرگه و حکومەتی هەرێم بە هەماهەنگی ئه و ئەندامانەی دانوستانیان کردوە کار بۆ شایستە داراییەکانی هەرێم و گشت شایستەکانی پێشمەرگە بکەن و هەموومان پێکەوە کار بۆ ئه و ئەمانجە بکەین کە لەبەرژەوەندی خەڵکی هەرێم و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بێت.
سوپاس بۆ ئەندامانی فراکسیۆنەکانی گۆران و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو کە پشتیوانمان بوون و دەنگیان دا بۆ بەرژەوەندی خەڵکی هەرێم و هێزی پێشمەرگە.
بژی یەکریزی و یەکدەنگی کورد بژی کوردستان
مەسعود حەیدەر
ئەندام پەرلە مانی عێراق
07-12-2016