فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عیراق ڕایگەیاند هێزەکانیان لەگەڕەکێکی خۆرئاوای #موسڵ#، کچێکی کوردی ئێزیدیان بەناوی فەرەح دەخیل لە چنگی چەکدارانی #داعش# ڕزگارکردووە.[1]
- تۆپخانەکانی تورکیا دەڤەری #بەرواری باڵا# و دەڤەری #نهێل#ی سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی# تۆپباران دەکەن و لە ئەنجامدا ژنێک لە #شیلادزێ# بریندار دەبێت.
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەژێر ناوی (میدیای قەیران و قەیرانی میدیا)، دیداری سلێمانی نێودەوڵەتی بۆ میدیا لە هۆڵی د. #عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ# لە هۆتێل گراند ملنیۆم ئەنجامدا.[2]
- #نورسەل ئایدۆغان#، پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری ئامەدی باکوری کوردستان ئەمرۆ ئازادکرا دوای زیاتر لە پێنج مانگ ڕاگرتنی لە زیندان.
- بەگوێرەی میدیا تورکەکان، ئەمڕۆ سوپای تورک لە شارۆچکەی قلەبانی سەربە شاری #شرناخ#ی باکوری کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان دژی هێزەکانی گەریلا دەستپێکردووە و پاشان هێزەکانی #هەپەگە# وەڵامی ئەو هێرشەیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا دوو سەربازی تورک کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون.[3]
- لە یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکانی #زانکۆی سلێمانی# ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە چەند خوێندکارێک برینداربوون و یەکێک لە بەشە ناوخۆیەکانی زانکۆی سلێمانی، کارمەندێکی بەرگری شاراستانی سلێمانی بەناوی کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا گیانی لەدەستدا.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表