ئەندامی سەرکردایەتی پێشووی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#، سەرکردەی پێشمەرگەی دیاری یەکێتی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول و پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکان.
لەسەر دەمی خەباتیدا لە ناوچەکانی مەرگە و بناری #قەندیل# و باڵەکایەتی فەرماندەی هێزی مەرگە و پاشان فەرماندەی هەرێمی پارێزگاریی و دواتر فەرماندەی هەرێمی 7 ی ئەو کات بووە.
لە سەرەتای هەشتاکانەوە تا کاتی ئەنفالەکان ئەندامی مەکتەبی عەسکەریی هێزی پێشمەرگەی (ی.ن.ک) بووە لە چەندین نەبەردییدا فەرماندە و پێشمەرگەی بوێر و چاونەترس بوە.