لەساڵی 1976 لە #خورماتوو# لەدایکبووە، تاپۆلی دووی ناوەندی خوێندووە، لە 2009 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی فەوجی دوو یەکەی 114 ی سەر بەهێزەکانی حەفتا بووە، لە بەرەبەیانی #21-10-2016# لە #کەرکووک# شەهیدبووە. ماڵی شەهید جەمال لەگەڕەکی #پەنجا عەلی# یە و گۆڕەکەشی لەگۆڕستانی نێوان #کەرکووک# و شارەدێی #لەیلان#دایە.