ئاگری ژێر پۆلوان بە تينە
پۆلو واتە پشکۆ زۆر هاومانای تری وەک(سکڵ و پەنگر و پەڕەنگ و پۆڵۆ و پشکۆ وپەن)ی هەيە هەموو ئەمانەش لە ئەنجامی ئاگرێکەوە بووە کە کردونی بە پشکۆ، هەڵبەت گڕ و تينی پۆلو دار و چيڵکەی سەرووی خۆی دەکاتە خۆراک چونکە تەواو داگيرساوە بەره و خۆڵەمێشی دەڕوات گەڕانەوەی نيە، وەک گڕو ئاگری قرچەی جگەرسوتان(شەهيد بوونی کوڕ و جەرگی دايک وباوک)، شەڕ بە کۆنە قينانان دەکرێت، شەڕی کۆنە عەگيدان، ئاگری بێ خۆڵەمێشی دڵی عاشق بە هەموو ئەمانە بە ئيديۆمەوە دەوترێت(ئاگری ژێر پۆلوان بەتينە).