-عادل ئەحمەد عەزیز شاوەیس، ناسراو بە (عادل مەریوانی) (Adil Mariwani).
-لە ساڵی 1979 لە شاری #مەریوان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لەدایک بووە،
-لە هەمان ساڵ بەهۆی شۆڕشی ڕزگاری خوازەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەو کات باوکی پێشمەرگەبووە، هاتووەتە باشووری کوردستان و هەر لەوێ خوێندنی تەواوکردووە .
خێزاندارە، باوکی سێ کوڕ و دوو کچە بە ناوەکانی (ئەلەند، ڕەوەند، ئایندە، ئالیندا و ئەزمون).
-بەکالۆریوسی لە زانستی سەربازیدا بەدەست هێناوە لە هەر دوو کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان و کۆلێژی سەربازی شاهانەی وڵاتی ئوردون.
-لە ساڵی 1999بووەتە پێشمەرگە لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تا ئێستاش2025 لە ئەرکدایە.
لە بەشێکی زۆری ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی هەرێمی کوردستاندا بابەت و وتاری بڵاو کردووەتەوە و پەرتووک و وتاری لە زمانەکانی فارسی و عەرەبی بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە، ئەندامی کارای یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی ئێراقە و بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ئێراقی ئەمڕۆیە و ئێستاش2025 ئەفسەرە بە پلەی ڕائد لە #وەزارەتی پێشمەرگە#ی کوردستان.
[1]
=KTML_Link_Youtube_Begin=https://www.youtube.com/@mariwaniadil4271=KTML_Link_Youtube_Between=چەناڵی یوتیوبی: عادل مەریوانی=KTML_Link_Youtube_End=
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/adilmariwani=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: عادل مەریوانی=KTML_Link_Facebook_End=