دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
لیژنەی دادگاکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان وردبینی دۆسێی ئه و زیندانیانە دەکەن کە یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە و ئەندامێکی پەرلەمان ئاشکرایدەکات، زیاتر لە 3 هەزار زیندانی یاساکە دەیانگرێتەوە.
رۆژی 17ی کانونی یەکەمی 2017، پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی پەسەندکرا، بەپێی یاساکە ئه و کەسانەی بە سزای لەسێدارەدان سزادراون، سزاکەیان گۆڕاوە و کەمکراوەتەوە بۆ 15 ساڵ زیندانی، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەم لێبوردنە گشتییە ئه و کەسانە ناگرێتەوە کە بە تاوانەکانی تیرۆر و کوشتنی ژنان و ڕۆژنامەنووسان تاوانبارن.
دلێر ماوەتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ئەو لیژنانەی لە دادگاکانی هەرێم پێکهێنراون بۆ جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی لەم هەفتەیەوە دەستبەکاربوون.
وتیشی لەئێستادا خەریکی وردبینیکردنی مەلەفی زیندانیانی هەرێمی کوردستانن، بۆ ئەوەی دۆسێی ئه و کەسانە جیابکەنەوە، کە یاساکە دەیانگرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە یاسای لێبوردنی گشتی ساڵانی ڕابردوو ئەوانەی یاساکە دەیگرتنەوە 600 بۆ 700 کەس بووە، له و ڕێژەیەش تەنها چوار کەسیان گەڕاونەتەوە سەر ئەنجامدانی تاوان، بەهۆی ئه و یاسایەوە ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیان بە خانەوادەکانیان شاد دەبنەوە.
بەوتەی دلێر ماوەتی، پێشبینیدەکرێت نزیکەی سێ هەزار کەس یاسای لێبوردنی گشتی بیانگرێتەوە، جێبەجێکردنی یاساکەش بەپێی قۆناغ لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدەدرێت.[1]
#10-01-2018#