نووسینی: عەلی ئەشرەف دەروێشیان
وەرگێڕانی: #عەزیز گەردی#
هەر بە بیستن، یاخوود خوێندنەوەی ناونیشانی کتێبەکە، سەرسام دەبین. سلوول واتە(قاوشی زیندان). نووسەر لە دووتوێی ئەم ڕۆمانەدا سەربووردەی خێزانێکی هەژاری سەردەمی شای ئێرانمان بۆ دەگێرێتەوە، کە کوڕێکیان تێکەڵ بە دەنگی شۆڕشی ئەوکاتی ئێران بووە و ئەمانیش لەلایەن دارودەستەکەی شاوە دەگیرێن و دەبرێن بۆ لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەدان، تاوەکوو شوێنی کوڕەکەیان ئاشکرا بکەن، کەلێی بێخەبەرن...
زۆر پرسی بەجێ و گەلێک بابەتی گرنگ لەم ڕۆمانەدا دەبینرێن، بەتایبەت حوکمی تۆقاندن و ئەشکەنجەدانی کەسانی ئازادیخواز، لەلایەن کەودەن و لەوجڕەکانی ڕەزا شاوە. هەرچەندە کە شوێن و مەکانی ڕوودانی ڕۆمانەکە لە زیندان دایە، بەڵام هەوای ئازادی زاڵە بەسەر ژانرەکەدا...
لەگەڵ خوێندنەوەی کتێبەکەدا ئاشنای پۆلە وشە و واژە نوێ دەبیت، کە دەتوانین بڵێین وەرگێڕانێکی تابڵێی بەپێزی بۆ کراوە. عەزیز گەردی یەکێکە لەهەرە وەرگێڕە بەتواناکان. ئەم وەرگێڕانەشی تووشی سەرسووڕمانت ئەکات، بەوشەی بەکارنەهاتووی جوان و دەستەواژەی مانادار.[1]