ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) بڵاویکردەوە، گەریلا لە ڕۆژی 2ی تەمووزدا و لە کاتژمێر 0010 دا لە ئۆرەماری ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە دژی کاروانێکی سوپای تورکیا، کە بەرەو ناوچەی گەڤەر دەڕۆیشت لە گەلی دۆسکی کراونەتە ئامانجی هێزی گەریلا.
لە گەڤەری گورزی قورس لە دوژمن درا و 20 سەربازی تورکیا کوژران
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، هەموو ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئەو کاروانەی سوپای تورکیا کراونەتە ئامامانج و لە ئەنجامدا 2 زرێپۆشی جۆری کیرپی تێکشکێنراون و زیانی قورسیش بە یەکێکی تر لە زرێپۆشەکان گەیەندراوە.
هەپەگە باسی ئەوەشیکردووە، ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە بەهۆی ئەو چالاکییەوە، بەلانیکەمەوە 20 سەربازی دوژمن کوژراون. سوپای تورکیای داگیر لە دوای ئەو چالاکییە، بە چەکی قورس دەستیکردووە بە بۆردومانکردنی ناوچەکە.
بۆردومانکردنی هەرێمی پاراستنی مەدیا
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ڕۆژانی 1 و 2ی تەمووزدا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکردووە.
هەپەگە لەبارەی ئەو بۆردومانانەوە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی 1ی تەمووزی 2018 و لە کاتژمێر 02:00 دا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچی جیلۆی بچووک-یان لە هەرێمی زاپ بۆردومانکردووە.
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی 2ی تەمووزی 2018 و لە کاتژمێر 02:00 دا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دۆڵا شیڤێ لە هەرێمی ئاڤاشین و لە کاتژمێر 13.00 هەمان ڕۆژدا گردی هەکاری لە مەتینان بۆردومانکرد.
هەر لەو ڕۆژەدا لە کاتژمێر 12:00دا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی گوندی کەرەمۆ-یان لە ناوچەی جودیی شرنەخ بۆردومانکرد.[1]
#03-07-2018#