$باشووری کوردستان$
- تێرمیناڵی نوێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری نوێ و دوای نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی لەلایەن کەرتی تایبەتەوە، ئەمڕۆ لەلایەن جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەکرێتەوە.[2]
- قوباد تاڵەبانی، دەربارەی بەردەوامی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سلێمانی، ڕایگەیاند لەناو فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە داوا لەحکومەتی تورکیا دەکەم ئاسمانی نێوان سلێمانی و تورکیا بکاتەوە.[4]
- بەبۆنەی تێپەڕبونی 32 ساڵ بەسەر سوتان و شەهیدبوونی نزیکەی 200 هاووڵاتی لە بینایەکی شارەدێی سیروانی سەر بە پارێزگای #هەڵەبجە# لە گەرمەی شەڕی نێوان عێراق و ئێراندا، بە دروشمی (شەهیدانی بیناسوتاوەکەی سیروان برینێکی دیکەی جەستەی هەڵەبجەن) لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە شارەدێی سیروان بە ئامادە بوونی بەرپرسانی حزبی و حکومی یادی 32 ساڵەی ئه و کارەساتە کرایەوە.[4]
- سەرۆکی فراکسیۆنی #کۆمەڵی ئیسلامی# لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم داوای کردوە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەرچاوە خۆجێیەکانی ناو شاری #عەفرین# ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیان، لە گوندی بادینای ناوچەی ماباتا لە عەفرین، 9 هاووڵاتیی مەدەنییان ڕفاند کە یەکێکیان ژنە. ناوی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەی کە ڕفێندراون بەم شێوەیە: 1 - نیهاد عومەر تەمەن 40 ساڵ، 2 - حسێن شەعبان تەمەن 25 ساڵ، 3 - ڕەشید جبالی تەمەن 27 ساڵ، 4 - حەسەن جەعفەر تەمەن 45 ساڵ، 5 - مەولیدا تەمەن 50 ساڵ، 6 - حەمودا ئەشکیلە تەمەن 44 ساڵ، 7 - محەمەد تەمەن 26 ساڵ، 8 - خەسان دادۆ تەمەن 40 ساڵ، 9 - حەبەش حەبش تەمەن 25 ساڵ.[3]
- وتەبێژی #یەپەگە# وەڵامی ڕاپۆرتێکی هیومان ڕایتس وۆچی دایەوە و جەختیکردەوە، کە ئەوان دژی چەکدارکردنی منداڵانن، ئامادەیی خۆشیانی دەربڕی، هاوکاریی هەرکەسێک بکەن کە ڕاستییەکانی ناوچەکە تۆمار دەکەن.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆک کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، بارودۆخی عێراق و سروشتی پەیوەندیی لەگەڵ ئێراندا، وادەکات قورسبێت بۆی پابەندی جێبەجێکردنی ئه و سزایانەبێت کە واشنتن بەسەر ئێراندا دەیسەپێنێت. [1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表