ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,515
画像 105,107
書籍 19,510
関連ファイル 97,772
Video 1,412
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ئەوکاتەی “پاسەوانانی خودا” من دەکوژن!
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەوکاتەی “پاسەوانانی خودا” من دەکوژن!

ئەوکاتەی “پاسەوانانی خودا” من دەکوژن!
سەنگەر زراری

ئەگەر کۆجیتۆ بەناوبانگەکەی فەیلەسووفی فەڕەنسی ڕێنییە دیکارت (1596-1650ز)، “من بیردەکەمەوە، کەواتە من هەم”، هەوڵێک بێت بۆ دابڕینی (خود) لە (ئەویتر) و هەوڵێک بێت بۆ (تاکگەرایی)، ئەوا ڕۆمانی “پاسەوانانی خودا”، هەوڵێکە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە مرۆڤ هەرگیز لە (ئەویتر) دابڕاو نییە و ناتوانێ بەبێ ئەویتر بژی و بیربکاتەوە، بە مانایەکی تر.. ئەم ڕۆمانە دەیەوێ بیسەلمێنێ کە مرۆڤ هەر تەنیا خودی خۆی نییە لە واقیعدا بوونی هەیە، بەڵکو وێنەی کەسانی دیکەشە، یان کەسانی دیکەش وێنەی ئەون و ئه و وێنە و ڕەنگدانەوانە هەندێکجار تا ڕادەیەکی گەلێک زۆر پەرشوبڵاو و زۆر دەبن و کەسە ڕاستەقینەکان تێیدا بزر دەبن.
لە شوێنێکدا ڕێبوار (کاراکتەری سەرەکی ڕۆمانەکە)، باسی ئەوە دەکات ماوەیەک ڕۆمانی کڕیوە و بێ ئەوەی ناوی نووسەرەکانیان بخوێنێتەوە، بەرگەکە و چەند لاپەڕەیەکی سەرەتای ڕۆمانەکەی دڕاندووە بۆ ئەوەی ناوی نووسەرەکە نەبینێ: “من دەمەوێت نەرجسییەتی مرۆڤەکان بکوژم…ل165″، ئینجا ڕۆمانەکەی بەبێ ناوی نووسەرەکە خوێندووەتەوە، یان باسی ئەوە دەکات کە بابەتێکی لەسەر کوشتنی (من) نووسیوە، “فەسڵێک لە نووسینێکی خۆی بیرکەوتەوە کە باسی چوونە سەر دەسەڵاتی دەستەیەک لە شۆڕشگێڕی دەکرد، کە دامودەزگەی تایبەت دادەنێن بۆ کوشتنی (من)، سەرەتا هەوڵ دەدەن (من) لە زماندا بسڕنەوە، بەوەی لە جێگای (من)، (ئەو) بەکاردەهێنن و کاتێک کەسێک دەیەوێت بڵێت: من برسیمە، یاخود ئازادیم دەوێت، دەبێت بڵێت: ئه و برسییەتی، ئه و ئازادی دەوێت، تا دەگاتە ئەوەی هەمووان لە زماندا نائامادە دەبن و دەبن بە کەسی سێیەم…ل165″، لە شوێنێکی ڕۆمانەکەدا ئەم کوشتنی (من)ە دەگاتە ئاستی نەمان، “کەواتە ژیانێکی ڕاستەقینە بوونی نییە، ئەوەی هەیە لە خەیاڵی تۆدایە…ل156”.

سروشتی مرۆڤ وایە کە ئەگەر لە ژیانی ڕاستەقینەدا کەموکووڕییەکی هەبێت، یان ئامانجێکی هەبێت و نەتوانێ بیهێنێتەدی، بەشێوەی دیکەی جیاواز، یان هەر هیچ نەبێ لە خەیاڵیدا هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات و دەیەوێت قەرەبووی بکاتەوە، ئەم وێنە خەیاڵییە، ئەوەیە کە ڕۆمانەکە بە وردی کاری لەسەر دەکات، زۆربەی ئه و کەسانەی لە ڕۆژهەڵات ناتوانن ئه و ژیانە بژین کە لە خەیاڵیاندایە، ئەگەر دەرفەتیان هەبێت ڕادەکەنە وڵاتانی ئەوروپا و ئەگەر نەشبوو، بە خەیاڵ بۆ خۆیان ژیانێکی دیکە دروست دەکەن و خەیاڵیان دوورە له و واقیعەی تێیدا دەژین، “زۆربەی ئه و کچ و ژنانەی لە ڕۆژهەڵات دەژین، ڕێگەیەکیان دۆزیوەتەوە بۆ هەڵاتن…ل150″، دیارە ئه و ڕێگەیەش ڕێگای ژیانە لەناو خەیاڵ و فەنتازیایەکی خۆش، واتا بە جەستە لە ڕۆژهەڵات و بە خەیاڵ لە ڕۆژئاوا.

ئەم ڕۆمانە ئەوەش دەسەلمێنێ کە مێژوو، هێز و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر شوێنەکان هەیە، دەشێ لەسەردەمێکدا شوێنێک، جێگەی ژیان بێت و لە سەردەمێکی دیکەدا مرۆڤ لێی ڕابکات و نەتوانێ لێی بژی، ڕۆژهەڵات سەردەمانێک ڕۆژهەڵاتی ڕۆحانییەت و عەشق بووە، بۆنی بوخوردی لێ دەهات، ڕۆژهەڵاتی خاوەنی یاساکانی حامۆڕابی و عەشتار و ئیمپراتۆرییەتە گەورەکان بوو، بەڵام ئێستا بووەتە جێگەی شەڕ و ئاژاوە و حوکمی داعش و بەعسی و حووسیی و قاعیدە و.. دەیان و سەدان حیزب و گروپی مەرگدۆستی دیکە و مرۆڤ بە هەڵەداوان لێی ڕادەکات.

کورد لە وێنە (خەیاڵی)یەکانیشدا، بێ ئامانجە و چارەنووسی نادیارە. ڕێبوار سێ وێنە لە گۆڤارێک دەبڕێت و دەیەوێت ڕۆمانێک لەبارەی ئه و سێ وێنەیە (کە نایانناسێ و هەڕەمەکی لە گۆڤارەکە لێی کردوونەتەوە) بنووسێت و ژیان بۆ هەر یەکێکیان دەخولقێنێ، یەکێکیان ناو دەنێ (خوان ڕۆسینتۆ)، وای دادەنێ خەڵکی ئیسپانیایە و ڕۆژنامەنووسە، دووەمیان ناو دەنێ ئەبوئەنەسی تونسی، خەڵکی تونسە و دوای ئەوەی وڵاتەکەی جێدێڵێت، دەچێتە ئیسپانیا و لەوێشەوە دەچێتە ناو خیلافەتەکەی داعش، سێیەمیان ناو دەنێت فەرهاد و لە سلێمانی دەژی، فەرهاد ژیانێکی تایبەتی هەیە، ئه و لەناو کتێبەکانەوە هاتووەتە دەرەوە و لە ڕووی جەستەییەوە زامدارە و سووتاوە، ڕۆژێک بۆ کۆڵبەریی دەچێتە کەرکووک، لەوێ کاتێک دەیەوێ لە پەنا دیوارێک پشوو بدات، لە تەقینەوەیەکدا کەللەسەری مرۆڤێک دەکەوێتە باوەشی و بەمەش تووشی شۆک دەبێت و لاڵ دەبێت و دواتر چارەنووسی دیار نامێنێت.

خوان ڕۆسێنتۆ و ئەبوئەنەس لە ئیسپانیا بە ڕێککەوت لە کافتریایەک یەکتر دەبینن و هەندێ گفتوگۆ لەبارەی ئایین و ئافرەتەوە دەکەن، ئەبوئەنەس نایشارێتەوە کە ئه و بە هیوایە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئیسپانیا (ئەندەلووسی جاران) بگەڕێتەوە بن دەستی موسوڵمانان، دواتر ئەبوئەنەس دەچێتە ناو داعش، خوان ڕۆسێنتۆش بە مەبەستی کاری ڕۆژنامەوانی دەێتە عێڕاق، بەڵام لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە و لە کاتی ڕووماڵکردن، دەکەونە بۆسەی تاقمێکی داعش و دەستگیر دەکرێت و بە دەستی ئەبوئەنەس (ئەبوئەنەس نایناسێتەوە، بەڵام ڕۆسێنتۆ ئه و دەناسێتەوە) لەبەردەم کامێراکان و بە جلێکی پرتەقاڵییەوە سەری دەبڕدڕێ.

لێرەدا نە ئەبوئەنەس وەکو (خود)، ڕۆسێنتۆ سەردەبڕێ و نە ڕۆسێنتۆش وەکو (تاک)ێک سەری دەبڕدرێ، لێرە ئەبوئەنەس نوێنەری دەسەڵاتێکی تووندڕەوە و ڕۆسێنتۆش وەکو وێنەی ڕۆژهەڵات لەبەردەم کامێراکان لەناو دەبرێ و سەری دەپەڕێنرێت.

لەم وێنانەدا ئامانجی ئەبوئەنەس دیارە کە گەڕانەوەی دەوڵەتی خیلافەتی ئیسلامی و دەستبەسەرداگرتنی هەموو دنیایە، ئامانجی ڕۆسێنتۆش دیارە کە کاری ڕۆژنامەوانی و کۆکردنەوەی زانیاریی و پەرەدانە بە پیشەکەی خۆی، بەڵام ئەوەی نە ئامانجی دیارە و نە چارەنووس، فەرهادە کە نە لەدایکبوونەکەی سروشتییە و نە ژیانەکەی و نە چارەنووسەکەشی دیارە، دەشێ لێرەوە ڕۆماننووس ئەوەمان پێ بڵێت کە هەموو مرۆڤێک سەرەتا و ژیان و ئامانجێکی دیاری هەیە، تەنیا کورد نە سەرەتایەکی ڕوونی هەیە و نە ئامانجێکی دیاریکراو و نە ژیانێکی شەڕەفمەندانەش.

لە پرسی ئەم سێ وێنەیەدا، ئەوەی من تێبینیم لەسەری هەیە ئەوەیە کە دەبوو ڕێبوار پێشوەختە ناو و کار و مەبەستی بڵاوبوونەوەی سێ وێنەکەی لە گۆڤارەکە بخوێندبایەوە، پێم وایە ئەم فرەوێنەییەی مرۆڤ، کە ڕۆمانەکە‌ مەبەستییەتی، ئەوکاتە زۆر جوانتر و ڕوونتر بەدیار دەکەوت، ئەگەر ڕۆماننووس، وای دانابا ئەم سێ وێنەیە لە گۆڤارەکە، کار و پیشە و وڵاتیان تەواو جیاوازە له و وێنانەی ڕێبوار دروستیان دەکات و دەیانکاتە چیڕۆک و بەسەرهاتی ڕۆمانەکەی. با بە نموونە زیاتر مەبەستەکەم ڕوون بکەمەوە.. وای دانابا وێنەی یەکەم لە گۆڤارەکە کەسێکی ئەوروپییە و ڕێکلام بۆ جلوبەرگ دەکات، دووەمیان کە ڕیشێکی تەنکی هەیە، خەڵکی یەکێک لە وڵاتانی ئەمەریکای باکوورە و یاریزانی تۆپی پێیە، سێیەمیشیان کەسێکی ڕۆژهەڵاتییە و تاوانێکی ئەنجام داوە، بۆیە وێنەکەی بڵاوبووەتەوە، بەڵام ڕێبوار حەقیقەتی ژیانی ئەم سێ وێنەیە دەستکاری دەکات و ئه و شێوەژیانەیان پێ دەدات کە خۆی، یان ڕۆمانەکەی پێویستییەتی.

من مەبەستم نییە لە جیاتی عەتا محەمەد بیربکەمەوە و پێی بڵێم چی بنووسێت و چی نەنووسێت، بەڵام وەکو خوێنەرێک، حەزم دەکرد وێنای ڕاستەقینەی ئه و کەسانە بزانم (بێگومان ئەویش وێنەیەکی خەیاڵیی ڕۆماننووس دەبێت) و وێناکان بە جۆرێک بان، زۆر جیاواز بان له و وێنایانەی ڕێبوار بۆیان دروست دەکات، لێرەشەوە خوێنەر بۆی بەدیار دەکەوێت کە خەیاڵی مرۆڤ چەندە فراوانە لە دروستکردن و شێواندن و جوانکردنی وێنە و ژیانی مرۆڤەکانی تر، کە ئەم ڕۆمانە کاری لەسەر کردووە، واتا ئەگەر بابەتی وێنەکان به و جۆرەی لە گۆڤارەکە بڵاوبووەتەوە و ئه و وێنانەی ڕێبوار دەیانخولقێنێ بخرابانەڕوو، ئەوا خوێنەر زیاتر هەستی بە جیاوازی ژیانی ڕاستەقینەی کەسەکانی ناو وێنەکە و ئه و ژیانە دەکرد کە ڕێبوار بۆیان دروست دەکات و ئەمەش تێڕوانینی جیاوازی مرۆڤ بۆ وێنەکان ڕوونتر دەکاتەوە.

پێناچێ مۆتەکەی ڕۆژهەڵات و دواکەوتووییەکەی واز لە مرۆڤەکانی بێنێ، تۆ تەماشاکە ڕێبوار و نیان کە ژن و مێردن و خەڵکی کوردستانن، بەڵام لە ئەوروپا دەژین، خۆشەویستییەکی زۆر لە نێوانیاندا هەیە، هۆکارێکی دیاریش نییە بۆ جیابوونەوەیان، هەموو ئەوەی دیارە ئەوەیە “تۆ ئه و کەسە نیت کە دەمناسی…”. لەکاتێکدا ڕێبوار دیدە ڕۆژهەڵاتییە دواکەوتووانەکەی فڕێداوە و بە چاوی ڕێزەوە لە نیان و ئافرەت دەڕوانێ و نیان خۆشی دان بەوەدا دەنێت: “تۆ وا دەکەیت هەست بکەم گوڵ لە نێوان ڕانەکانمدایە نەک برین…ل195″، دواتر سنووریش کە ڕێبوار دەناسێ بەهەمان شێوە دان بەوەدا دەنێت کە ڕێبوار چەندە جیاواز لە ڕۆژهەڵاتییەکان لە ئافرەت دەڕوانێ و ڕێزیان دەگرێت: “تۆ واتکرد گوڵێکی سیحری لە جەستەمدا ئاشکرا بکەم…ل202″، کەچی نیان لێی جیا دەبێتەوە، تەنانەت دوای ئەوەی جیاش دەبنەوە، نیان هەر بیری لای ئەوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە، نیان دەزانێ کە ڕێبوار کەسێکە ڕێز لە ئافرەت دەگرێت، کەچی کەشی ڕۆژهەڵاتیی بەسەر پەیوەندییەکانیاندا زاڵە و جیا دەبنەوە.
کەواتە دەشێ هۆکاری ئەم ئاڵۆزی و لێکتێنەگەیشتنە ئەوە بێت کە خۆڕزگاکردن لە دید و نەریتەکانی ڕۆژهەڵات ئاسان نەبێ، بۆیە تووشی (دژیەکی)یش دەبن، ئەمەش سیفەتی زۆربەی ئەوانەیە کە لە ڕۆژهەڵاتەوە بەره و ڕۆژئاوا کۆچ دەکەن، ئه و کاتەی لە ڕۆژهەڵات دەژین خەیاڵیان لە ڕۆژئاوا و ژیانێکە کەڕامەتیان تێیدا پارێزراو بێت: “ڕۆژهەڵاتییەکان هەمیشە ماندوون، ماندووی هەڵهاتن و بەدوای جێگەیەکدا دەگەڕێن، تێیدا کەمێک پشوو بدەن…ل75”. بەڵام کە دەشگەنە ئەوێ، ناتوانن واز لە کۆبوونەوەی کوردەواریی و جلوبەرگ و نەریت و دۆڵمە و کفتە بێنن و دەیانەوێ لەوێ کوردستانێکی بچووک دروست بکەن، “مام ڕەشید لە ناو باخەکەیدا کە هەر هێندەی ژوورێکی سێ بە چوار دەبوو، بە شەڕواڵێکی خاکییەوە خەریکی ڕنینی کەوەر بوو، ئه و ڕۆژە دنیا گەرم بوو، ڕێبوار بە مام ڕەشیدی وت: بیری کوردستان ناکەیت؟ مام ڕەشید بێ ئەوەی سەر هەڵبڕێت بە ڕێبواری وت: ئەمە کوردستانی منە و ئەویتریشم لە دڵمدا هەڵگرتووە…ل126”.

ئەمە وایکردووە خەڵکانی ڕۆژهەڵات بەگشتی بە جۆرێک بژین، کە ژیانیان لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا هەڵپەسێردراوە و نازانن لە کوێ دەژین، لێرە یان لەوێ.

ڕۆژهەڵات هەر بەوە ناوەستێ کە واز لە مێژوو و بەهای خۆی بێنێ و مرۆڤەکانی ئێستای ئازار بدات، بەڵکو ڕابردووەکەشی ناشیرین دەکات، هێنانەوەی نموونەی داستانی شیرین و خوسره و لەم ڕۆمانە و دەستکاریکردنی به و جۆرەی کە ڕەنگدانەوەی سەردەمی ئێستا بێت، وێنەیەکی گەلێک وردی دزێوییەکانی ئێستامان پێ دەڵێت و پیشانمانی دەدات، لە سەردەمی ئێستا، چیتر خوسره و خەریکی تاشینی بەردەکان نییە لەپێناو شیرین، بەڵکو ئه و کەسێکە لە شەڕی ناوەخۆ، لە ڕووداوێکی نادیار دەکوژرێت و تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە، شیرینیش لەپێناو دابینکردنی بژێویی نەنکە پیرەکەی و برایەکەی و دوو خوشکەکەی، دەبێتە لەشفرۆش و سەرئەنجام ون دەبێت و کەسیش تەرمەکەی نادۆزێتەوە.
ئیتر ئەمە ڕۆژهەڵاتە کە مرۆڤەکان لە بۆتەی خۆی دەردەکات و کەس نازانێت ئه و کێیە؟! هەمیشە لە ناخی خۆیدا ڕووبەڕووی ئه و پرسیارە دەبێتەوە: ئایا ئەوە منم، یان من تەنیا وێنەیەکم و لە خەیاڵدا دەژیم؟!

پاسەوانانی خودا، مێژوویەکی تر بۆ بینینی خۆمان (ڕۆمان)- عەتا محەمەد، ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە، چاپی یەکەم (2016).
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは2,456表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | http://www.rudaw.net
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
パーティー: ISIS
プロヴァンス: イラク
プロヴァンス: 南クルディスタン
都市: Sulaimaniyah
Technical Metadata
アイテムの品質: 92%
92%
は、 ( زریان سەرچناری 10-09-2018上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 10-09-2018
最近の( هاوڕێ باخەوان )によって更新この商品: 10-09-2018
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは2,456表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.128 KB 10-09-2018 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,515
画像 105,107
書籍 19,510
関連ファイル 97,772
Video 1,412
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
伝記 - 性別 - 女性 伝記 - ネイション - クルド ライブラリ - プロヴァンス - 外 地図 - プロヴァンス - Kurdistan 伝記 - 人タイ - 議会メンバー 伝記 - 人タイ - 政治犯 ライブラリ - ドキュメントの種類 - 翻訳 ライブラリ - ブック - ストーリー ライブラリ - ブック - その他 ライブラリ - ブック - クルド発行

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.297 秒(秒) !