ئەو کەسەی نانی بێ تۆ نەدەخوارد
ناتداتێ بچی بۆ لاوێچکێک ئارد [1]
لاویچ= مشت
ئەم پەندە باسی بێ وەفایی دەکات لەگەڵ هاوڕێ یان خوشک و براو کەسوکار. کەسی واهەیە سودی زۆر دەبینێت لە دەوروبەرەکەی بەڵام کە ئەوان پێویستیان کەوتە لای، ئەوە بەهیچ جۆرێک ئامادە نییە لە بەرامبەردا هاوکاریان بکاتەوە. (زریان سەرچناری)