ئيشی وەختی پاشای سەر تەختی
کارێک پێويست بێت بکرێت هەر دەبێ ئەنجامی بدەيت کاتێک کارەکە خۆت خاوەندارێتی بکەيت يان لە ئەستۆت بێت، ئينجا ئەگەر کاتی بۆ تەرخان بکرێت و هەوڵی جێ بەجێکردنی بدرێت لە ئان و ساتی خۆيدا واتا(وەختی) ئەوا کورديش لە ئيديۆمێکيتردا بۆ هەمان مەبەست وتويەتی(کاری ئەمڕۆ مەخەرە سبەينێ) ئەوەی پێت سپێردراوە جێ بەجێی بکەيت هەست بەئاسودەيی دەکەيت و هەندێکيش بەخۆت دەنازيت شێوە پاشايەک خۆت دێتە بەرچاو و لەتەخت و شوێنی خۆتەوە هەست بە خۆشی جێبەجێکردنی کار دەکەيت کە خۆشيەکەی تەواو دڵخۆشی دەهێنێت و داوەمووەکانی دەم و چاو و پرچ پێی دەشنێنەوە، بەپێچەوانەشەوە کارێکت پێ بسپێردرێت و يان کارێکی خۆت کە جێ بەجێت نەکرد هەست بەنائارامی و تەمبەڵی و تەوەزەڵی دەکەيت هەر لەبەر ئەمانەيە کورد بە دەربڕينەوە وتويەتی(ئيشی وەختی، پاشای سەرتەختی).