ئاگری پوشێ-يە
پوش و پەڵاش وەک دارودرەخت بە(ووزەی سەوز) دادەنرێن کە وشکيش دەبنەوە تيشکی خۆر زۆر ماندووی کردوون وەک ڕووەکی(قاڵۆغان) دەبنە زەخيرەی(بەردەئەستێ) يان وەک دارە چنارۆکی لە پڕ ئاگری لە خۆی هەڵدەهێنا و گرپەی کردووە و بووە بە بڵێسە و ئاگر، پوش وپەڵاش هێندە ئامادەيە بۆ گڕگرتن هەندێجار تەنها بەبەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە خۆيدا گڵپەدەکات هێندە لەبارە نەبێتەوە، ئەم خاسيەتەی پوش بووە بە ئيديۆم و بۆ کەسێکی توندە(تەبيعات) و زوو هەڵچوو يان ئه و کەسانەی لەگەڵ(تڕ)ی خۆيان بەشەڕ دێن ووتراوە فلانە کەس کەڵکی قسە لەگەڵ کردنی نی يە وەک(ئاگری پوشێ يە).