پێش ئەوەی رو بكەمە ئەوروپا، هاوڕێو هاوخەباتی كوردایەتیم، ئوسمان سەبری، ئاگاداریكردم كە جەمال نەبەز كوردێكی زۆر نەتەوەییە. ئەم ئامۆژگارییە، وایلێكردم كە ئەو بەڕێزەم خۆشبوێ بەرلەوەی بیبینم..
پاش گه‌یشتنم بە مامۆستا #جه‌مال نه‌به‌ز#، لە قسه‌كانیدا بۆمده‌ركه‌وت كه پێیوایه چاره‌سه‌ركردنی دۆزی گه‌لی كورد له رِێگای سه‌ربه‌خۆیی كوردستانەوە ده‌بێت. پێی وابو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی تاكه ئامرازه بۆ به‌ده‌ستهینانی ئاسایش‌و به‌رقراریو دادپه‌روه‌ری بۆگه‌لی كورد، ئه‌و قسانه‌ی ناوبراو ئه‌وه بون كه من بۆی ده‌گه‌رِام. پاشان دیداره‌كانمان دوباره بونه‌وه‌و گۆێم له بوچونه‌كانی ده‌گرتو چێژه‌م لێوه‌رده‌گرتنو خوازیاربوم بۆئەو ئامانجانه خه‌بات بكه‌م.
له‌یه‌كێك له دیداره‌كانمان دكتۆر جه‌مال باسی رِێكخستنی كاژیكی كرد‌و پەرتوكی كاژیكنامەی دامێ. سه‌رله‌به‌یانی رِۆژی دواتر به خێرایی چوم بۆلای‌و پێم رِاگه‌یاند كه ئاماده‌م به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو و تا دواساتی ژیانم قوربانی بده‌م به‌هه‌مو شتێك له‌پێناو ئه‌م بیروباوه‌ره مه‌زنه كه ته‌نها ئامانجی بونیادنانی ده‌وڵه‌تی كوردی نییه، به‌ڵكو به‌هێزكردنی گه‌له‌كه‌مان له رِوی بیره‌وه كه ده‌بێته مایه‌ی پاراستنی ده‌وڵه‌تی كوردی له رِوخان له داهاتودا. پاشان په‌یرِو پرۆگرامی ناوخۆی كاژیكم به‌وردی خۆێنده‌وه‌و داواكاریی به‌ئه‌ندامبونم له كاژیك پێشكه‌شكرد، دوایی دكتۆر جه‌مال ناساندمی به ژماره‌یه‌ك له هاوبیرەكانی كاژیك، وه‌كو پارێزه‌ر كامل ژیر كه به‌سه‌ردانێك لەكوردستانەوە هاتبو بۆئەڵمانیاو ئه‌ندازیار بروسكه ئیبراهیم و كه‌سانی دیكه.
دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز ژماره‌یه‌ك زمانی زۆر به‌باشی ده‌زانی وه‌كو ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی و فارسی و سینسكریتی و چه‌ندین زمانی دیكه‌ش. سه‌باره‌ت به زمانی كوردیش، زۆر به‌باشی هه‌مو شێوه‌زاره‌كانی ده‌زانی.
كە گەڕامەوە خۆرئاوای كوردستان، به‌فه‌رمانی دكتۆر جه‌مال، رِێكخستنه‌كانی كاژیك دروستبون‌و ژماره‌یه‌ك رِێكخراوی كۆمه‌لآیه‌تی وه‌كو لاوان، ژنان، خۆێندكارانو چه‌ندین رِێكخراوی دیكه سه‌ربه‌كاژیك دروستبون. رِێكخراوی خۆێندكاران له‌هه‌مویان چالاكتربون كە به‌ناوی یه‌كێتی خۆێندكارانی نه‌ته‌وه‌یی كورد كاریان ده‌كردو گۆڤارێكیان ده‌رده‌كرد به‌ناوی هۆشیاریو به‌شێوه‌كی به‌رفراوان بلآوده‌كرایه‌وه له خۆرئاوای كوردستان‌و له به‌یروته‌وه به پۆسته‌ی فه‌رمی ده‌نێردرا بۆهه‌مو جیهان.
پاشان به‌شداریمكرد له‌كۆنگرەی خۆێندكاران له #سلێمانی#و خۆێندنگایه‌كی كوردیم دامه‌زراند له شاری به‌یروت، جگه له ژماره‌یه‌كیتر له‌چالاكی كه ئه‌نجامده‌دران به رِینمایی دكتۆر جه‌مال، به‌مه‌رجێك به‌ناوی رِێكخراوی خۆێندكارانه‌وه ئه‌نجامبدرێت نه‌ك به‌ناوی كاژیكه‌وه تا كاژیك به‌نهێنی بمێنێتەوە.
له شاری دیمشق وحه‌له‌ب ده‌یان خۆێندكار بونیان هه‌بو كه له باكوری كوردستانه‌وه هاتبون بۆخۆێندنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی. هه‌مو ساڵێك زیاتر له ده خۆێندكار خۆێندنیان ته‌واو ده‌كرد. منیش له دیمشق وحه‌له‌ب كارمده‌كرد بۆ رِێكخستنی زۆربه‌ی ئه‌و خۆێندكارانه له‌كاژیكدا وه‌كو هه‌نگاوێكی یه‌كه‌م له بلآوكردنه‌وه‌ی رِێكخستنه‌كانمان له باكوری كوردستان.
*
كۆتایی 1984 گه‌یشتمە به‌ریتانیاو ده‌ستمكرد به‌خه‌باتێكی نوێ. دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز هانده‌رێكی نایاببو بۆ هه‌ر جولآنه‌وه‌یه‌كم كه تروسكایی هیوای تێدابێت بۆئازادیوسه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
سالی 1985 دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز یه‌كێكبو له دامه‌زرێنه‌رانو سازكردنی كۆنگره‌ی نیشتمانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی یه‌كرِیزیی پارت‌و رِه‌وته كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ژه‌نه‌رِاڵ عه‌زیز عه‌قراویو دكتۆر مه‌حمه‌د ساڵح كابوریو دكتۆر سه‌لآح جه‌مورو دكتۆر موزه‌فه‌ر باتۆمه‌و ئه‌ندازیار بروسكه ئیبراهیم وشیخ له‌تیف مه‌ریوانی وده‌رویش حه‌سۆی شیخی ئیزیدییان و ژماره‌یه‌كی دیكه له‌كه‌سایه‌تی نیشتمانی له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانەوەوهه‌ریه‌كێكیان ئه‌ركێكی هه‌بو، منیش هه‌ڵبژێردرام وه‌كو سه‌رۆكی كۆنگره‌كه‌و دكتۆر جه‌مال نه‌به‌زیش وه‌كو رِاوێژكاری یه‌كه‌می كۆنگره‌كه.
سالی 1988 دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز هانیدام بانگیشتنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان قبوڵ بكه‌م به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌دیارنه‌مانی هه‌شت هه‌زار كوردی بارزانی كه له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه رِفێنرابون.
دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز ئه‌كادیمیای كوردی بۆزانست وهونه‌ر دامه‌زراندو ئاماده‌ی كۆنفرانسی دامه‌زراندنی بوم كه له شاری ڤیه‌ننا سالی 1991 سازكراو ژماره‌یه‌كی زۆر له زانا‌و ئه‌دیبو بیرمه‌ندوهونه‌رمه‌ندی كوردی له‌خۆگرتبو. ئه‌و ئه‌كادیمیایه چه‌ندین بلآوكراوه‌ی بلآوكرده‌وه كە له لایه‌ن چاپخانه‌ی فه‌رهاد ئازاد له سوید چاپ ده‌كران.
ساڵی 1995 دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز داوای لێكردم كە رِه‌زامه‌ندبم له‌داواكاریی په‌رله‌مانی كوردستان له تارواگه/ به‌لجیكا بۆئه‌ندابونم لەو پەرلەمانە.
دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز داوای لێكردم كه بانگیشتنامه‌ی عه‌قید موعمه‌ر قه‌زافی قبوڵ بكه‌مو سه‌ردانی بكه‌م له لیبیا.
ساڵی 2000 داوای لێكردم بانگێشتی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قبوڵ بكه‌موسه‌ردانی كوردستان بكه‌م.
دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز ده‌یان سمیناری ساز كرد له سه‌رجه‌م ولآته ئه‌وروپیه‌كانو به‌شداریم كرد له زۆرینه‌ییان. سمیناره‌كانی كه له له‌ندن سازكرابون هه‌مویانم رِێكخستونو تۆمارم كردون به رِه‌نگ وده‌نگ به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بیانخه‌مه رِیزی په‌رتوكو وتاره نایه‌بو زۆره‌كانی كه وه‌كو سامانێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌میشه زیندو بمێننه‌وه، ژماره‌یه‌كیش له‌په‌رتوكه‌كانی له له‌ندن چاپم كردون له نێوانیان په‌رتووكی بیری نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و پرسی نه‌ته‌وه‌ی كورد به زمانی كوردی‌و په‌رتوكی كورد‌و مێژویانو كه‌لتوریان به زمانی ئینگلیزی..
دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز له‌سه‌رجه‌م كۆنفرانسه گشتیه‌كانی كۆنگره‌ی نیشتمانی كوردستان ئامادەبوە كە دواینیان ساڵی 2009 سازكرا. له هه‌مو كۆنفرانسێكیش وتارێكی نایابی پێشكه‌ش ده‌كرد. پاش هه‌مو كۆنفرانسێك سمینارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان ده‌كرد كه چه‌ند كاتژمێرێكی ده‌خایاندو تایبه‌تبون به بارودۆخی كوردستان.
دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز خواستێكی زۆری هه‌بو سه‌ردانی كوردستان بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك رِۆژیش بێت.
دكتۆر جه‌مالم له‌وه ئاگادار كردوه كه دەسەڵاتدارانی كوردستان هیچ هه‌ڵوێستێكی پۆزه‌تیڤیان نییه سه‌باره‌ت به ئێمه‌و به بیری نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌مه‌ش وای له دكتۆر جه‌مال كرد كه دودڵ بێت له‌سه‌ردانیكردنی كوردستان، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێك هه‌واڵی پێگه‌یشت كه هه‌ندێك به‌رپرسی باشوری كوردستان هه‌واڵی نارِاست سه‌باره‌ت به‌و بلآو ده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتیكدا ناوبراو هه‌زاران كیلۆمه‌تر له‌وانه‌وه دوربو.
دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز كۆچی دوایی كرد له‌كاتی رِۆیشتنی بۆكاركردن، كاتیك توشی رِوداوێكی هاتوچۆبو و له ئاكامدا كه‌وتو په‌راسوەكانی شكان له‌سنگیدا، ئه‌مه‌ش بوه هۆی دروستبونی هه‌وكردن كه‌بوه هۆی كۆچی دواییەكەی. ناوبراو پێش ئه‌و روداوه رِه‌شه، خاوه‌ن ته‌ندروستیه‌كی باشبو. دكتۆر جه‌مال توشی ئه‌و رِوداوەبو كاتێك له رِێگابو بۆ كاركردن‌و دابینكردنی بژێوی ژیانی سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی 85 ساڵبو. دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز خاوه‌ن ته‌ندروستیه‌كی باشبو و جه‌سته‌یه‌كی به‌هێزی هەبو وه‌كو كه‌سێك كه له منداڵیه‌وه وه‌رزشی ده‌كردوهه‌میشه چالاك‌و خاوه‌ن هزرێكی زیندوبو. ئه‌گه‌ر ئه‌و رِوداوه رِه‌شه نه‌بوایه، ئه‌وا ته‌ندروستی یارمه‌تیده‌ربو زۆر ساڵیتریش بژی.
پاش كۆچی دوایی دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز له 8-12-2018 نامه‌م نارد بۆ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و سوپاسم كردن له پێشوازیكردنی به فه‌رمی له ته‌رمی دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز له 22-12-2018 وئه‌و وتارانه‌ش كه له‌فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر وتران سه‌باره‌ت به خه‌باتیو نوسینه‌كانی، ئاماژه‌شم پێكرد له‌نامه‌كانم كه ئه‌وه‌ی دكتۆر جه‌مال به‌جێهیشتوه سامانێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌و نوسینه‌كانی شایانی ئه‌وه‌ن گ‌شتاندنی بۆبكرێتو به‌شێك بێت له پرۆگرامه‌كانی خۆێندن له‌خۆێندنگاو زانكۆكان، چونكه په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤ گرنگتره له دروستكردنی دیوار وهۆتیله‌كان.
من‌و دكتۆر جه‌مال، وتوێژی زۆر دورودرێژمان كردوە سه‌باره‌ت به پرسه تایبه‌ته‌كان به گه‌لی كورد‌و كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد كه دكتۆر جه‌مال خوازیاربو جێبه‌جێی بكات. له خودا داوا ده‌كه‌م پاش كۆچی دواییەكەی جێبه‌جێ بكرێن تا رِۆحی ئاسوده بێت.
لەكۆتاییدا هیچم له‌ده‌ست نایه‌ت ته‌نها سه‌ری نەوازشم ئەنوێنم له‌به‌رده‌میا وەكو كه‌سێكی مه‌زن كه هه‌رگیز ناتوانم له‌یادیبكه‌م به‌درێژایی ژیانم. هه‌زار سلآو له گیانی پاكی‌و جێگەی به‌هشت بێت‌و خودا ئارامیی ببه‌خشیت به خانه‌واده‌كەیو به هاوبیرانی.
د. #جه‌واد مه‌لا#
سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی كوردستان