دی فاکتۆ؛ ئەمری واقع [1]
(بەئینگلیزی و لاتینی: de facto، بە عەرەبی: حکم الأمر الواقع)
دەربڕینێکی لاتینییە بەواتای پەیوەندیدار بە ڕاستەقینەوە دێت. لە یاسادا، زۆربەی جاران بەواتای بەکرداریی بەڵام بەبێ ئاماژەکاریی یاسایی یان بەکرداریی یان لەڕاستیدا، بەڵام بەفەرمیی دانەمەزراوە دێت. بەشێوەیەکی باو، وەک پێچەوانەیەک بۆ دەستەواژەی دی جۆری یان دی یۆری دێت ( کەمانای پەیوەندیدار بەیاساوە دێت).
پێناسەیەکی تر بۆ دی فاکتۆ بریتییە لەوەی کە شتێک لەسەر زەمینی ڕاستەقینەیی جێبەجێ بکرێت بەڵام مەرج نییە بە یاسایەکی هەنووکەیی باسی لێوەکرابێت یان بەڕێوە ببرێت. (مەتین ئازاد 10-05-2023)