ئاشتی پشيلە مشکە
ئەگەر بۆ مرۆڤ(ئاشتی پڕتەبەقەی ماڵ) بێت بۆ بۆ گيانەوەری وەک(پشيلە) مشک هێماو ڕەمزی ئاشتی نەبێت، مرۆڤ کە برسی بوو ئەوەندەی پێی بکرێت لە خۆراک دەگەڕێت و هەندێ مرۆڤيش وەک دڕەندەش پێويست بکات بەدەستی دەهێنن ئەوە لەکاتی قات و قڕی و گرانی و نەبونی سەختدا لەلايەکيتريشەوە لەکاتی ئارامی و شێنەيی دا خێزان ئەگەر سامان و ماڵی نەبێت پڕدەبێت لە دەنگە دەنگ و ژاوەژاو و ناتەبايی و ناڕەزايی بە پێچەوانەشەوە ماڵ و سامان و پارە ئه و نارەزاييانە زۆر کەم دەکەنەوە تامايەی بەرقەراربوونی ئاشتی، سەبارەت بەپشيلەش ئەگەر مشکی لەمشە بێت ئەوا دڕندەيی و گەڕۆکی و مڕەمڕە و سمرخ سمرخی لەکۆڵ دەبێتەوە و کەمترين شەڕە پشيلە ڕوودەدات هەربۆيە ئه و حاڵەی پشيلە بووە بەئيديۆم و جێگەی تەبەقەی پڕئاشتی ماڵەی گرتۆتەوە.