دەستەکۆمەڵ [1]
سۆشیالیزم یان سۆسیالیزم یان کۆمەڵاگری سیستمێکی ئابوورییە کە خوازیاری خاوەنایەتی بە کۆمەڵی ئامرازەکانی پێکهێنان و سەرکردایەتی بە کۆمەڵ لە ئابووریدایە, لە سەرەتادا سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم هاوواتا بوون بەڵام لە ئێستادا بە دوو سیستەمی جیا دەبینرێن بەوەی لە ڕووی هزری ئابووری بازاڕ و ئابووری سەرمایەداری جیاوازبوونە، بیروباوەڕێکی دیکەی سۆشیالیزم ئەوەیە کە دەبێت ئامێر و کاڵا بۆ خزمەتکردنی بەکارهێنەر درووستکرێن نەک بۆ قازانجکردن.
وشەی سۆشیالیزم
سۆشیالیزم خۆی وشەیەکی فەڕەنسییە بە مانای دەستە کۆمەڵ دێت، سۆشیالیزم قۆناغێکە کە ئابووری وڵات بە پێی یاسا لە دەستی حکومەت دایە، دژی سەرمایەداری کە لە دەستی سەرمایەدارەکاندایە. [2]