بەرێز کاک مەسعود بەرزانی، سڵاویکی کوردانە و مەردانە.
بەرێزم من نزیکەی 7 ساڵ پێشمەرگەبووم بە ساڵی1974 وە، زیندانیی سیاسی بووم بەبێ ئیعتیراف کردن، نزیکەی 50 ساڵ دەبێت خەریکی سیاسەتم، ڕاستە نە لەگەڵ ئێوەم نە لەگەڵ یەکیەتی نیشتیمانی و هیچ حیزبێکییشد، ا جگە لە پاسۆک نەبووم و نیم.
بەڵام وەک کوردێک بەو خەباتە و بەو ڕابردوەوە، مافی ئەوەم هەیە کە بپرسم، بۆ دەبێت پێشکەش کارێکی عەرب بە ناوی (سوهەیر قەیسی) کە دەڵێن عێراقیە،
1000 مەتر دوجا ئەرز وەربگرێت و نەشیکاتە خانوو بەڵکو بیفرۆشێتەوە بە 10 ملێون دوڵار، (کاک مەسعود 10 ملێون دولار!؟) لە هەولێری پایتەختی کوردستاندا کە هەزاران کوری کوردی وەک من خۆی بۆ داوە بەکوشت لەپێناو هەولێر و کوردستاندا شەهید بوون، بەڵام تا ئێستا نە منی پێشمەرگە و نە هەزارانیتری وەک من، یەک سانتیم ئەرزمان وەرنەگرتووە، لەو نیشتیمانەدا کە گیانمان بۆ بەختکردوە و ئامادەوبوین بە ئێستاشەوە هەموو ژیانمانی پێ ببەخشین، لە کاتێکدا مافی ئێمەیە و خاکی ئێمەشە بپرسین بۆ ئەمە دراوە!؟
بەرێز کاک مەسعود، گەر کوردپەروەربیت و لەخزمەتی نەتەوەدایت و دژی گەندەڵێت، ئەوا وەڵامم دەدیتەوە، پێم دەڵێیت کە ئەم گەندەڵیە بۆ دەکرێت!؟ هیودارم کە پێم بڵێیت کە تۆ ئاگاداری ئەم گەندەڵیە نیت!؟
هیوادارم ئەم نامەیەت پێبگات وە وەڵام وەرگم !!.
#پشکۆ ئەمین#
#15-02-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!