$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەی ئۆمەریان-ی سەر بە شارۆچکەی نسێبینی پارێزگەی مێردین، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا کە شەڕ هاتە ئاراوە ، ئاگر کەوتەوە.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژنێکی تەمەن 32 ساڵە بە ناوی شیوا خوسرەوی، کچی وەلی، خەڵکی باینگانی سەر بە شاری #پاوە#، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.[4]
$باشووری کوردستان$
- تۆڕی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی #سۆران# سەبارەت بەو ڕەوشەی ئێستا لەناوچە کێشە لەسەرەکاندا پەیدا بووە، داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکات بەجددی بێتە سەرخەت و کێشەکانی ئەو ناوچانە لەڕێگەی تیمێکی خێرا چارەسەربکەن و هەوڵی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوان بدەن.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286883/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆیە، زیاتر لە 50 دۆنم دەغڵودان سوتان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆیە، زیاتر لە 50 دۆنم دەغڵودان سوتان=KTML_ImageCaption_End=
- ئەمرۆلەگوندی گۆمەشینی سنوری شارۆچکەی #کۆیە# ئاگر لەناو دەغڵودانی جوتیاران کەوتەوە، دواتر تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە 50 دۆنم دەغڵودانی جوتیاران سوتاوە.[2]
- ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی کوردانی شەبەک بەربوو لە نەینەوا و بە سەدان دۆنم زەوی سوتاون.[3]
- لە شاری #خانەقین# بە بەشداریی دەیان بەهرەمەند و لە ژێر ناونیشانی لاوان بونیادنەری ژیانن، سێیەمین فێستیڤاڵی ئەڵوەن ئەنجامدرا و تێیدا چەندین بڕگەی جۆراوجۆر پێشکەش کرا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- موقتەدا سەرد، ڕابەری ڕەووتی سەدر ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکات بۆسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و داوا لە حکومەتی عێراق دەکات ئەو ڕێککەوتنانە هەڵوەشێنێتەوە، کە مایەی هەڕەشەن بۆ سەر سەرەوەریی عێراق. دوای پەیامەکەی سەدر، فاتح یڵدز باڵیۆزی دەوڵەتی تورک لە بەغدا، لەسەر تویتەرەکەی ناڕەزایەتیی نیشاندا و بانگەشەی ئەوەی کرد کە '#پەکەکە# ئۆپۆزیسیۆن نییە'.[2]
- مەولود چاوش ئۆگڵو وەزیری دەرەوەی تورکی سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا هۆشداریدا کەئەگەر ئیدارەی کۆشکی سپی هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنێت، ئەنکەرە وەڵامی دەبێت.[3]
- فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە سنتکام دەناسرێت لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی لایەنگری شەڕێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە، بەڵام بۆ بەرگریی لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەوانە ئازادیی کەشتیوانیی، کەشتییەکی جەنگیی دیکەش دەنێرێتە ناوچەکە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表