وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دوای کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر پەلەوەر و ئالیک چەند بڕیارێک دەردەکەن و بەپێی خاڵێکی بڕیارەکە هەر کۆمپانیایەک بەرهەمی قەدەخەکراو هاوردە بکات دەخرێتە لیستی ڕەش.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: لەگەڵ کۆمەڵە و ڕێکخراو کۆمپانیاکانی تایبەت بە پەلەوەر و ئالیک کۆبووەوە و دەڵێت، چەند بڕیارێکمان دەرکرد لەپێناو بایەخدان بە پیشەسازی پەلەوەر.
دەقی بڕیارەکان
1. دروستکردنی ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر و کۆبوونەوەی دەوری کە هەر دوومانگ جارێک کۆببێتەوە و لەکاتی پێویستیش کۆبوونەوەکە بکرێت، ئەنجوومەکە لە بەڕێوەبەرە گشتیە پەیوەندارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، نوێنەری #وەزارەتی ناوخۆ#، نوێنەری کۆمەڵە و ڕێکخراو و ئەنجوومەنی پەلەوەری و کەسانی ئەکادیمی لەخۆ دەگرێت و وەزیر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئەنجوومەنەکە دەکات، بەمەستی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی پیشەسازی پەلەوەر.
2. هەر کۆمپانیایەک بەرهەمی قەدەخەکراو هاوردە بکات دەخرێتە لیستی ڕەش.
3. لەپێناو بایەخدان بەبەرهەمی ناوخۆیی و کەمکردنەوەی خەرجی لەسەر خاوەن کارگە ئالیکیەکان نوسراوێک ئاراستەی وەزارەتی کارەبا دەکرێت، بۆ ئەوەی نرخی کارەبایان لەسەر کەمبکرێتەوە وەک پرۆژە کشتوکاڵیەکان.
4. بڕیاردرا بەسنوردارکردنی هێلکەی تروکان، کە تەنها لەسەر خواست و پێویستی پرۆژەکانی هەڵهێنەر دەبێت.
5. کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەری کەرەنتینەکان دەکەین تایبەت بە بڕیارەکانی وەزارەت بۆ ڕێگری لەو بەرهەمانەی قەدەخەکراون بۆ ناو هەرێم و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست.
6. کۆبوونەوەکەیەک لەگەڵ پارێزگاکان دەکەین بۆ ڕێکخستنەوەی بازاڕی پەلەوەر.[1]
#14-11-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!