$باکووری کوردستان$
- لقی #ئامەد#ی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لەبارەی دۆخی زیندانەکانەوە سەردانی زیندانی ژنان و پیتی (D) ئامەد کرد و دواتر ئەنجامی سەردانەکەی بە ڕاگەیەنراوێک بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، لە زیندانەکاندا لەدژی پەتای ڤایرۆسی #کۆرۆنا# ڕێوشوێنی پێویست نەگیراوەتەبەر.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای #ورمێ# دۆخی نائاسایی ڕاگەیاندرا. بەگوێرەی دوایین ئاماری زانکۆی پزیشکی، لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە 2 هەزار و 186 کەس. لە پێنج پارێزگاکەی ڕۆژهەڵات تاکوو ئێستا 203 کەس بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. زۆرترین ژماەری توشبوونیش لە پارێزگای #لوڕستان#ە، کە تاکوو ئێستا 680 کەس تۆمار کراوە.[5]
- ڕێژەی مردن بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە لە پارێزگای #سنە# لە 12.62٪ی تێپەڕاندووە، ئەوەش نزیکەی دوو هێندەی ئەو ڕێژەیەیە کە لەسەر ئاستی ئەو وڵاتە تۆمار کراوە کە تەنها 6.8٪ ڕێژەکەیە.[6]
- بەرپرسانی زیندانی ورمێ لە ترسی ناڕەزایەتیی بەندکراوان، ڕێوشوێنی توندی ئەمنیینا بەرانبەر بە بەندکراوان گرتووەتە پێش.[7]
$باشووری کوردستان$
- کرمانج عیزەت قایمقامی #سۆران# ڕایگەیاند: کە شارۆچکەی #خەلیفان# بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەرەنتین کرا. ڕاشیگەیاندووە کە کەرەنتینەکە تەنها ناوەندی خەلیفان دەگرێتەوە. باس لەوەشدەکرێت کە له و شارۆچکەیە 5 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.[4]
- #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان# لە ڕێگای کەمپەینێکەوە هاوکاریی دەگەیەنێتە خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت و تا ئێستاش نزیکەی 50 ماڵ سوودمەندبوون لەو هاوکارییانە.[1]
- لە #خانەقین# نەخۆشخانەیەکی 30 تەختی لەسەر ئەرکی سەرمایەدارانی شارەکە بۆ تووشبووانی کۆرۆنا دروستدەکرێت. تاوەکو ئێستا 20٪ی کارەکانی تەواو بووە، بڕیارە لە ماوەی دوو مانگ تەواو بکرێت. [3]
- #وەزارەتی تەندروستی# هەرێم بانگەوازێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: دوابەدوای بانگەوازی پێشوومان، ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکەینەوە کەوا پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردوە لە 15-2 تاوەکو ئێستا جگە لەوانەی کەرەنتین کراون یان پشکنینیان بۆ کراوە بەزووترین کات و بەپەلە پەیوەندی بە هێڵی گەرم ژمارە 122 یان سەنتەرەکانی کۆڕۆنا بکەن بۆ پشکنینی تاقیگەیی.[4]
- د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: ئەگەر مەردیت و دڵنیایت لە قسەکانت (#شاسوار عەبدولواحید#) خۆت و خێزانەکەت بێ هیچ خۆپارێزیەک وەرە سەردانێکی نەخۆشخانەکەی سەرچنار بکە و تەوقەیەک لەگەڵ نەخۆشەکان بکەو یەکی گوڵێکیان بەرێ بۆ ئەوەی بزانین کۆرۆنا هەیە یان نا.[4]
- 300 قوتابی کورد لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بەهۆی وەستانی گەشتی ئاسمانی و ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە لە قوبرس گیریان خواردبوو، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #هەولێر#ەوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.[5]
- پۆلیسی #سلێمانی# ڕایدەگەیێنێت، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی #قەرەداغ# تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە تەقەی لە باوکی کردبوو و هەڵاتبوو. ئەمە یەکەم ڕووداوە کە لە ڕۆژی قەدەغەی هاتووچۆوە تۆماردەکرێت.[3]
- لەم ساڵدا تا ئەمڕۆ تەنها چوار مەتر و نیو ئاستی ئاوی دەریاچەی #دوکان# بەرزبۆتەوە و نۆ مەتر و چل سانتیم لە ساڵی پار کەمترە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، چەتەکانی #داعش# هەوڵیاندا لە زیندانی سینای گەڕەکی خوێرانی #حەسەکە# هەڵبێن. لەو زیندانەدا بە هەزاران داعشی ڕاگیراون. هێزەکانی ئەنتی تیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هاوکاری فڕۆکەکان، شوێنی ڕووداوەکەیان گەماڕۆدا و #قەسەدە#ش ڕایگەیاند کە هیچ داعشێک هەڵنەهاتووە.[1] هەندێک سەرچاوەی تر باس لە هەڵهاتنی ژمارەیەک تیرۆریستی داعش دەکەن.[2]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی هۆشانێی سەر بە عەین عیسا. شەرڤانان بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە و ئۆتۆمبێڵێک کە دۆشکەی لەسەربوو تێکشکێنرا. لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا 2 چەتەش کوژران.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- کیانوش جەهانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشکرای کرد، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 117 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا لەئێران گیانیان لە دەستداوە و کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی تائێستا بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 2 هەزار و 757 کەس بەرزبوویەوە.[1]
- بەو جۆرەش ژمارەی گیانلەدەستدان لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گەیشتە 168 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 10 هەزار و 827 کەس بەرزبووەوە.[3]
- بەگوێرەی ئاژانسی بۆڵد میدیای تورکی، لە ئەگەری زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێشبینی دەکرێت بێکاری لە تورکیا بگاتە 11 مليۆن کەس. سەبارەت بە بەهای دۆلاری بەرامبەر بە لیرەی تورکی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە. پێشبینی دەکرێت تا مانگی داهاتوو هەر دۆلارێکی ئەمەریکی 8 قوروش زیاد ببێتە سەر ئەو ئاستەی کە ئێستا هەیەتی و هەروەها یەدەگی نەختینەی بیانی لە تورکیا 7 ملیار دۆلار لەدەستدەدات. هاوکات لە ئەگەری ڕوودانی کەمترین کاریگەری لەسەر ئابووری تورکیا بەهۆی کۆرۆناوە، ئەوە کەرتی کشتوکاڵ بەتێکڕای خاڵێک، کەرتی پیشەسازی بە 5 خاڵ و بیناسازی 2.5 خاڵ، کەرتی خزمەتگوزاری بە 7 خاڵ، دابەزیون.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表