دەقی بەیانی ژمارە (29)
یەکەم: وەزارەتی تەندروستی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە تا ئێستا مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە، لەبەر ئەوە نابێت سەرۆک یان ئەندامانی ژووری ئۆپراسیۆنەکان لێدوان بدەن بەره و ساردکردنەوەی هاووڵاتیان لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خۆپاراستن و هەر کەسێک به و ئاراستەیە لێدوان بدات بەرپرسیار دەبێت.
دووەم: کردنەوەی شوێنی خزمەتگوزاری و بازرگانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە پێی ئه و دەسەڵاتەی کە دراوە بە پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان نابێت ببێتە ئەگەری کەمتەرخەمی لە ڕێکارەکانی خۆپاراستن.
سێیەم: پێویستە لە هەر شوێنێک مەودای نێوان دوو کەس لە 1.5 مەتر کەمتر نەبێت و دەمامک و پەنجەوانە بەکاربهێنرێت لەلایەن هاووڵاتیان و خاوەن شوێنە خزمەتگواری و بازرگانییەکان.
چوارەم: پێویستە لەسەر ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەدواداچوونی تەواو بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپاراستن بکەن و هەر شوێنێک پابەند نەبێت دادەخرێت.
پێنجەم: هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە، کە پابەند بن بە ڕێنماییەکانی خۆپاراستن، بۆ ئەوەی ئەم دۆخە بە یەکەوە تێپەڕێنین و ناچار نەبین دەست بکەینەوە بە داخستنی شوێنە خزمەتگوزارییەکان، کە دەبنە هۆکاری دروستکردنی مەترسی لەسەر تەندروستیی گشتی.
شەشەم: ژوورەکانی ئۆپەراسیۆن ڕاپۆرتێک ئامادە دەکەن لەسەر ئاستی پابەندبوونی هاووڵاتیان بە ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە شوێنە گشتییەکان و لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ دەکەن.
حەفتەم: ئەم بەیانە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.
رێبەر ئەحمەد
وەزیری ناوخۆ
#26-04-2020#