رونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
سەبارەت بە نامەی هەردو بەڕێزان پەرلەمانتارانی عێراق، دکتۆر غالب محەمەد و سەرکەوت شەمسەدین تایبەت بە هاوردەکردنی جۆ لە سوریاوە ئەم چەند خاڵە دەخەینە بەردەم ڕای گشتی و بەڕێزان:
یەکەم_ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هاوردەکردنی گەنم و جۆی ڕاگرتوە، بەهۆی ئەوەی وەرزی دروێنەیەو لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیاران.
دوەم_ خاڵی سنوری ئەبو وەلید دەروازەیەکی نافەرمییە، وەزارەتمان دوای ئەوەی زانیاری تەواوی دەستکەوت بەدواداچونی وردمان دەسپێکرد بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیمان ڕێگری بکەین لە هاوردەو داخڵبونی بۆ ناو هەرێمی کوردستان، بەڵگەی سەلمێنراوی ڕێگری لەبەردەستە.
سێیەم_ لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی عێراق بۆ ئەوەی ئەمساڵ هیچ جیاوازیەک نەکرێت لەنێوان جوتیارانی کوردستان و ناوەڕاست و خواروی عێراق.
چوارەم_ حکومەتی عێراق تەنها گەنم لە جوتیارانی کوردستان وەردەگرێت، لە هەوڵداین بۆ ئەوەی وەک جوتیارانی ناوەڕاست و خواروی عێراق جۆو گەنمەشامیش وەربگیرێت.
پێنجەم_ خوازیار بوین هەردو پەرلەمانتاری بەڕێزی کورد لەپەرلەمانی عێراق بەر لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکە پەیوەندیان بە وەزارەتمانەوە کردبا تاوەکو زانیاری دروستمان خستبایە بەردەستیان، چونکە هەندێک لەو شتانەی دەوروژێنرێن زیان بە جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت لە شێوازی مامەڵەکردن و وەرگرتنی گەنمەکەیان لەلایەن حکومەتی عێراق.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
#11-05-2020#