لەشفرۆشی و ماددەی هۆشبەر لە لایەن دەوڵەتەوە پەرەی پێدەدرێت
لە ڕاگەیێنراوەکەی کەجەکەدا هاتووە:
لە ماوەی ڕابردوودا ڕووداوەکانی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و منداڵان لە کوردستان زیادی کردووە. زۆربەی زۆری ئەم ڕووداوانەش لە لایەن سەرباز و پلەدار و پۆلیس و جاشەکانەوە ئەنجام دەدرێت. ئامانج لەم هێرشانە بەڕێوەبردنی شەڕی تایبەتە. هەموو ئەم دەستدرێژیانەی لە کوردستان ئەنجام دەدرێن، سیاسین. یەکێکە لە شێوازەکانی هێرشە پلان بۆ دارێژراوەکانی شەڕی قێزەوەن و سیاسەتی قڕکردنی گەلی کورد. لە کوردستان کاری لەشفرۆشی و ماددەی هۆشبەر بە دەستی خودی دەوڵەت پەرەی پێدەدرێت و هێرشەکانی دەستدرێژیش بە هەمان ئامانج بەڕێوە دربرێت.
لە کەسایەتی ژناندا دەیانەوێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن
هەر وەکو چۆن لە ساڵی 1990 بە چی مەبەستێک گوندەکانیان چۆڵکرد، تاوانی بکەر نادیاریان ئەنجامدا، هێرشیان کردە سەر ڕاپەڕینەکان، بە هەزاران ژن، منداڵ، گەنج و پیریان ڕەشەکوژ کرد، ئەمڕۆش دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و منداڵانی کوردیش بە هەمان مەبەست ئەنجام دەدرێت. وەکو چۆن ئەمڕۆ بە هەزاران سیاسەتمەدار و وڵاتپارێز لە زیندانەکاندان، هەموو ڕۆژ بە دەیان کورد بە هۆی ئەوەی تەنها وڵاتپارێزن، بە هۆی ئەوەی خاوەنداری لە کوردبوونیان دەکەن دەستگیر دەکرێن، دەستگیرکردنی ژنانی کورد، ئەشکەنجەکردن، وەکو چۆن لە ناو کۆڵان و سەر شەقامەکان فشاریان لەسەر دروست دەکەن، ئەشکەنجەکردن تەنانەت گەیشتووەتە تەمەنی منداڵانی 6-7 ساڵان، هێرشەکانی دەستدرێژیش، بە هەمان مەبەست ئەنجام دەدرێن. مەبەستیانە لە کەسایەتی ژناندا ئیرادەی کورد بشکێنن و ڕێگە نەدەن ئیدی خۆڕاگری بکەن.
هەوڵ دەدەن لە کەسایەتی ژناندا ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن. خراپەکاری بەرامبەر بە کوردیان، کردووە بە شێوازێکی شەڕ و بە پلان و ڕێکخستنکراو ئەم کارە ئەنجام دەدرێت. ئەمانە تەنها ئەو ڕووداوانەن کە لە لایەن ڕای گشتیەوە بڵاو کراونەتەوە. ئەوانەی تا ئێستا نەبیستراون، زۆر زیاترن.
دەیانەوێت کۆمەڵگای کوردی پەرت بکەن
دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک لە دژی گەلی کورد سیاسەتی قڕکردنی کۆمەڵاگا بەڕێوە دەبات. لە لایەکەوە هێزی قڕکردنی کۆمەڵاگا و لە لایەکی تریشەوە بۆ پەرتکردنی کۆمەڵگا، پەرە بە کەماڵیزم و کلتورەکەی دەدەن. لە لایەکەوە شەڕی تایبەت بە ڕێگەی سیاسەتی مەدەنی، لە لایەکی تریشەوە هێرشی دەستدرێژیکردن ئەنجام دەدەن. بە تێکدانی ئەخلاق و بە پەرتکردنی کۆمەڵگای کوردی، دەیانەوێت بگەن بەو ئامانجەی کە ئیدی تاکی کورد نەتوانێت خاوەنداری لە نرخە کۆمەڵایەتی و کلتوریەکانی خۆی بکات. بەمەش دەیانەوێت بە کوشتنی ڕۆحی کۆمەڵگای کوردی، بە ڕێگەی هێرشە قڕکەرەکان، ڕێگریەکانی بەردەم خۆیان بکەنەوە.
چەتەکانی خراپەکاری
ئەوەی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە ئەنجامی دەدات، هەمان ئەو کردەوانەن کە هێزێکی داگیرکەر کاتێک سنووری وڵاتێکی تر دەبەزێنێت و ئەنجامی دەدات. سەرباز، پلەدار و پۆلیسی شەڕی تایبەت، کوردستان وەکو ناوچەیەکی داگیرکراو تەماشا دەکەن. دەستدرێژی کردنە سەر ژنانی کورد، وەکو مافێکی داگیرکاری دەبینن. تەییب ئەردۆغان چەند ساڵ بەر لە ئێستا وتبووی، چی ژن بێت، منداڵ بێت، هەرچیەک دەبێت با ببێت، ئەوەی پێویستە بیکەن.
ئاکەپەییەکان دەیانوت، لە ڕابردوو دا نەماندەکوشتن، دەستگیرمان دەکردن، ئێستاش نایانکوژین، بەڵام دەستدرێژیان دەکەینە سەر!.
دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لە بەرامبەر کورد وەکو چەتەکانی خراپەکاری دەجوڵێنەوە. چەتە تایبەتەکانی ئەم خراپەکاریانە لە ناو خۆیاندا دەڵێن، ئەمڕۆ چی شتێکی تری خراپ هەیە بەسەری کورددا بهێنین.
بێدەنگی بە واتای کۆتاییهاتنی شکۆی کۆمەڵگا دیێت
ژنانی کورد بە درێژایی مێژوو، بوونەتە خوڵقێنەر و سیمبولی گەلی کورد. ئەمڕۆش لە بونیادنانی شکۆمەندیەکانی کورددا، لە ڕیزی پێشەوەن. بۆیەش لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر ژنانی کورد بە ئامانج دەگیرێن و دەستگیر دەکرین. گرتن، ئەشکەنجە و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان لە چوارچێوەی هەمان ئامانجدا بەڕێوە دەچێت. ئەم هێرشانە لە دژی بە کۆمەڵگابوونی گەلی کورد ئەنجام دەدرێن. بەم هێرشانە دەیانەوێت ژنی بێ ئیرادە بەرهەم بهێنن. بێدەنگی لە بەرامبەر ئەم هێرشانەی سەر ژنانی کورد، بە واتای کۆتاییهاتنی نرخە کۆمەڵایەتیەکانی گەلی کورد دێت.
کاتی هاتووە!
گەلی کورد پێشتریش لە بەرامبەر ئەم هێرشە داگیرکاریانە ڕاپەڕیوە. داگیرکەرە قڕکەرەکان بە دەستگیرکردن و دەستدرێژیکردن، هێرشە قڕکەریەکانیان زیاتر کردووە. دەبێت هەڵوێستی ئێمە و دایکان و کچانی گەنجی گەریلا، ئەمڕۆ دیسان پیشان بدرێت. ژنانی گەنجی کورد بۆ بونیادنانی وڵاتێک کە ئیدی داگیرکەرە قڕکەرەکان نەتوانن هیچ خراپەیەک بکەن، ڕوویان لە شاخەکان کرد و بۆ کوردستان شەهید بوون.
گەلی هێژامان، داگیرکەران دەستدرێژیکردنە سەر ژنانیان وەکو ڕێگای شکاندنی ئیرادەی گەل ئەنجامداوە. ئەم هێرشانە لە کەسایەتی ژنان و کچاندا، لە دژی گەلی کوردن. بەو هێرشانە هاوکات دەستدرێژی دەکرێتە سەر گەلی کورد. لەم ڕووەوە، بە پشتبەستن بە نرخە کۆمەڵایەتیەکانمان، لە دژی ئەم هێرشانە هەڵدەستینە سەرپێ. ئێمە ناهێڵین ژنانی کورد دەستگیر بکرێن و دەستدرێژیان بکرێتە سەر. دەبێت ئەوەیان پیشان بدەین کە ئەو دەستەی درێژ دەکرێت بە ڕووی گەلی کورددا، دەیشکێنین.
بە خۆڕاگری لە دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تا ئەو کاتەی ئەم هێرشە داگیرکەریانە تێک نەشکێنرێن، هێرشەکانییشان ناوەستن. بۆیە لە دژی هێرشەکانی سەر ژنان، تێکۆشانمان دەکەین بە تێکۆشانی دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە. ئێمە کوردستانی ئازادی بونیاد دەنێین بۆ ئەوەی نەتوانن دەستدرێژی بکەنە سەر ژنان و منداڵانی کورد.[1]