شینی حەسەن و حوسێنی لۆ هەریسەکەیە.
حەسەن و حوسێن کوڕی جێنشینی چوارەمی موسلمانان و کچەزای پەیامبەری ئیسلامن و نەوەی ئالی بەیت ئەژماردەکرێن، ئەمانە بە ناحەق شەهیدکراوون، موسلمانانی هەموو دونیا بۆیان بەداخن و ساڵانە لە عاشورادا یادی شەهیدبوونیان دەکەنەوە و لەیادکردنەوەکەدا چێشتی دانەوێڵەیی(هەریسە) کە تێکەڵەیەکە لە (گەنم و گۆشت و دۆ) ئامادە دەکرێت وئامادەبووان و پرسەگێڕان و ماتەمینداران، ئەوە حاڵەتە ڕاستەقینەکەیە، ئەوەی کردویەتییە ئیدیۆم هەریسە خواردنەکەیە، چونکە ئاپۆرای خەڵکی لەدوای مەراسیمی پرسەکە زۆر هیلاک و ماندوون و زۆر باشە دادەڕسێنە سەر هەریسەکە و تێروپڕی لێ دەخۆن، بۆیە هەریسە خواردنەکە کاریگەری لەسەر شینەکە دروستکردووە، لەپرسەی کوردەواریش پڵاو و گۆشتێکی باش ئامادە دەکرێت، هەر بۆیە بەتەوەسەوە دەوترێت(شینی حەسەن و حوسێنی لۆ هەریسەکەیە). [1]