بەڕێزان بەڕێوەبەر و کادیر و کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی #کەرکووک#
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی کەرکووک دا گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم، هیوای گەشەکردنی زیاتر و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ئەم کەناڵە گرنگ و ئازیزە دەخوازم، کە دەنگ و ڕەنگی هەموو پێکهاتەو نەتەوە جیاوازەکان بووە، ئەوەش ڕێبازێکی نەگۆڕی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە بۆ پێکەوە ژیانی سیاسیی و قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتیی و ئاشتی لەنێو پێکهاتەکانی شاری کەرکووک دا.
هەڤاڵان.. کەناڵی ئاسمانیی کەرکووک دیاریی سەرۆک (#مام جەلال#) بووە بۆ دانیشتووانی ئازیزی کەرکووک، لەو سۆنگەیەوە بەدڵسۆزی و خۆڕاگری و تواناکانتان گەشبینین ئەم کەناڵە پێگە و ڕۆڵی خۆی زیاتر گەشە پێ بدات و وەک کەناڵێکی ڕاگەیاندنی بەرپرسیار لە ئەرکە نیشتمانیی و دیموکراسییەکاندا دوانەکەوێت، لە بەخششە میدیاییە زۆرەکانتان لەهەموو بوارەکانی ژیانی گشتی هاووڵاتیانی خۆشەویستی کەرکووک بەردەوام بن.
جارێکی تر ئەم یادە پیرۆزبێت و دەستی ماندووبوونتان دەگوشم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
ئومێدمە ئەم کەناڵە ئازیزە هەر لە درەوشاندنەوەدا بێت.
#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#
#03-09-2020#