ڕۆستەم ئیبراهیمی تەمەن 40 ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی گوندی #تەختی زەنگی#ی شاری #کامیاران#، لە ئۆکتۆبەری 2020 لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، دەسبەسەر کراوە. هێزە ئەمنییەتییەکان ڕۆستەمیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزب کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردووە. پێشتریش چەندین جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیاران کرابوو.[1]