ناوی کتێب: هۆکار و چارەسەری دڵەڕاوکێی کچان لە هاوسەرگیری
نووسینی: عبدالله خاکی
ناوەڕۆک:
لەم کتێبەدا زۆر بەجوانی هۆکارەکانی مانەوەی کچ باس دەکات، هەموو ڕاستیەکانی ژیانی کچان باس دەکات، کتێبێکە بۆ هەموو تەمەنێکی کچان گونجاوە، دەتوانرێت سودی تەواو لێ وەربگرن پێش چونە ناو پڕۆسەی هاوسەرگیریەوە، بە زمانی سادە نووسراوە، هیچ بابەتێکی تێدا نییە، کە لە کچان و کوڕانی ئەم سەردەمەدا نەبێت، نووسەر دەدوێت، لەڕێگای ئەو کتێبەوە، هەموو تاڵیەکانی ژیان باس بکات، بۆ کوڕان و باوکانیش بەسودە، بۆ ئەوەی هاوکاری خوشک و کچیان بن، بۆ شودانیان، هەموو کوڕێک و پیاوێک بیخوێنێتەوە هەست بە دەروونی کچان و خوشک و خێزانیان دەکات.
لەم کتێبەدا لەگەڵ ئەم بابەتانە ئاشنا دەبیت.
هۆکار و چارەسەری دڵەڕاوکێی کچان لە هاوسەرگیری.
نووسەر هاتوە زۆربەی هۆکارانەی باسکردوە، هەروەها چارەسەرەکەشی باسکردوە.
ئیسلام تاکە بەرنامەیە بۆ بەختەوەری هاوسەران.
نووسەر زۆر بەجوانی باسی بەرنامەی ئیسلامی کردوە بۆ هاوسەران، چۆن خۆشبەختی بەدەست دەهێنن.
خوشکم، لە گەنجی دینداری دڵ پڕ لە ئیمان دوو دڵ مەبە.
چەند ئامۆژگارێک بۆ کچانی تێدایە، یان چەند بەسەرهاتێکی تێدایە، بەسەر کچان هاتوە.
کچی ئاقڵ چی دەکاتە پێوەر بۆ هاوسەرگیری.
ئەو مەرجانە چین کچی ئاقڵ دەبێت بیکاتە پێوەر بۆ هاوسەرگیری.
ئەی خوشکم تاوەکوو کچی نرخ وبەهای خۆت بزانە.
چەند ئامۆژگارێک بۆ ئەو کچانەی تەمەنی شوکردنیان هەیە، بەڵام شوو ناکەن، ئاخیری پەشیمان دەبن و بە زۆر شتیش ڕازی دەبن کاتێک کە تەمەنیان بەرەوو هەڵکێشان دەڕوات، زۆر بەجوانی باسی ئەم بابەتە دەکات، وەکو هەستێک نیشانی کچان دەدات، ئاخیر چیان بەسەر دێت.
ڕێگریکردن لە کچ زووڵمە، لەوەی بەدڵی خۆی شوبکات.
لێرەدا نووسەر ڕووی دەمی لە برا و باوک و دایک... دەکات، چۆن بن کاتێک کوڕێکی ئیماندار هاتە داوای کچەکەیان، بەنموونەی زیندووی ڕۆژگاری باسی دەکات.
خوشکم. کە گەنجیت تێپەڕ، پەشیمانی سوودی نییە.
هەموو ئەو پەشیمانە دەخاتە ڕوو، کە کچان دەریدەبرن، لەکاتێکدا تەمەنیان بەرەوو سەر ڕۆشت، چۆن پەشیمانی دای نادات.
بۆ ئەو خوشکانەی شوویان نەکردووە و ماونەتەوە.
نووسەر، هاتووە هۆکاری شونەکردنی باس کردوە، تەنیا خۆیان هۆکار نییە، زۆرجار خودای گەورە ویستی لەسەر نییە، لێرەدا زۆر بەجوانی، ئایەتی خودای گەورە و فەرموودەی خۆشەیستیﷺدەهێنێتەوە، بۆ ئەو بابەتە، کەواییە نابێت دڵتەنگی تەواو ژیانت داگیربکات.
با پێغەمبەرﷺ بکەینە بە پێشەنگمان بۆ بەختەوەربوون.
نووسەر، زۆر بەجوانی باسی ژیانی هاوسەری خۆشەویستمان بۆ دەکاتﷺ.
ئامۆژگارییەکی دڵسۆزانە تایبەت بۆ برایانم.
چەند ئامۆژگارێکی جوانی تێدا باسکراوە، بۆ ئەو کوڕانەی هاوسەرگیریان نەکردوە، کە هیچ هۆکارێکیان نییە بۆ نەچوونە ناو ژیانی هاوسەرگیریەوە.
ئامۆژگارییەک بۆ ئەوانەی چوونەتە ژیانی هاوسەری.
نووسەر، زۆر بەجوانی ئەو دیاردە کۆمەڵایەتیانە باس دەکات، بەداخەوە لەژیانی هاوسەرگیریدان، ڕەخنە لە سینگڵ دەگرێت و هەندێک وێنەی گاڵتەئامێز یان وشەی گاڵتەپێکراو لە فەیسبووکدا بڵاوی دەکەنەوە، یان یاری بەهەستی سنگڵان دەکەن، زۆر باسی تر باس دەکات. ڕێک بۆ کات و سەردەمی ئێستا داییە.