فاڵ و سەردانی فاڵچیەکان
لێکەوتەو ئاکامە خراپەکانی
کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە..
زنجیرەی یەکەم...
بەر لەوەی کە نوسینەکەم پێشکەش بە ئێوەی بەڕێز بکەم..ئەمەوێ بە کۆمێنتی بەڕێزێک دەست پێبکەم.
...(سڵاو مامۆستای بەڕێز...ئەوەی بازاڕی فاڵچیەکانی گەرم کردوە خودی ژنانن...)
هەربۆیە لێرەوە من زۆر بە ڕاشکاوانە دێمە سەر باسەکەو ئەمەوێ لێرەوە سەرنجی ئێوەی بەڕێز ڕابکێشم بەدەست خستنە سەر مەسەلەیەکی حەساس، ، کەخەریکە تەواوی کۆمەڵگە بەدەستیەوە ئیفلیج ئەبێت....
ڕونتر بڵێم ئەو مۆتەکەیەی کە خەریکە دەست دەخاتە بینەقاقای کۆمەڵگەی کوردەواری..
ئەویش مەسەلەی فاڵ و خوڕافیاتی توڕەهاتی فاڵچیەکانە...کە ژیانی ڕۆژانەی چەندەها کەسی ئەتوانم بڵێم کاڵ فام و مێشک بچوک گیرۆدەکردوە و پێوەی سەرقاڵن...
کە لەڕاستیدا تەنها بەهەدەردانی بڕێکی زۆر سەرمایەیەو هیچی دی..
لەم وڵاتەدا هەردوو ڕەگەز پێوەی گیرۆدەن..بەڵام ئەتوانم بێم لەسەدا نەوەدی خانمان...کە بەداخەوە خۆشباوەڕترن...
پەیامێک...
بەدەست هێنانی کەسی بەرامبەر..یاخود ناشرین کردنی کەسێ بەرامبەر..یاخود لەبەرچاو ڕەش کردن و چەندەها کاری پۆخڵ..بەفاڵ و سەردانی فاڵچیەکان بەدەست نایەت...
نیەت...
هەمیشە ئێمەی مرۆڤ گەر لەناخەوە دەرونمان پاک و بێ گەردبێت...لەگەڵ کەسانی ئازیزو خێزانەکان بەگشتی لەکۆمەڵگادا...ئەوکات هەموو کارەکانی ڕۆژانەمان بە ئاسان و بێ کێشەو ژانەسەرو دڵە ڕاوکێ ئەچێتە سەرو هەمیشە خودا پشت و پەنامان دەبێت و ئاسودە ئەبین..لەڕووی ویژدانمانەوە...پێچەوانەکەشی ڕاستە...کە هەمیشە ڕوخساری ئەوکەسانە وێنەی شەیتان ئاسا پیشان ئەدات و هەمیشە لەدڵە خورپەو وتی وتی و هەڵپەی پۆخڵی ناخدا لەژیاندا گوزەر ئەکەن.
قەدەری خودا...
مرۆڤ زۆر زۆر لەوە گەورەترە کە غەیری قەدەری خودا باوەڕو نیەتی ڕۆحی خۆی ببەستێتەوە بەچەند پەڕۆ و پیتاڵ و شڕو شیتاڵی کەسێک کە خۆی ناوناوە فاڵچی و ئەیەوێ دوا ڕۆژی تۆ دیاری بکات...لەکاتێکدا هێندە بچوک و بێ دەسەڵاتە ناتوانێ دوو وشە لەسەر پاشەڕۆژی خۆی بڵێت.
ئومێد...
ئومێدو هیواو ئاواتی هەموو مرۆڤێک بەندە بەو بەشەی کەخودا پێ ی بەخشیوە...لەکەم کەم و لەزۆر زۆر...
م. ئارەزوو عەبدولخالق..
چواری ئاب ی 2021