ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,511
画像 105,207
書籍 19,485
関連ファイル 97,505
Video 1,394
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
کۆکردنەوەی تەزرە!
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆکردنەوەی تەزرە!

کۆکردنەوەی تەزرە!
کۆکردنەوەی تەزرە!
چيرۆک
موحسين ئەحمەد عومەر

ئەمڕۆ سپێدە زوو لە شاری بابلیم دەرچووین، لە دەروازەی سین هەندێ جاریش لە دەروازەی لۆگالگیرا دەردەچین کە بەره و باکور دەچن، دەروازەی سین بەیانیان لەگەڵ تاری و ڕوونی دەکرێتەوە. بەڵام لەبەر ئەوەی ئێمە ڕاسپاردەی کارێکی شاهانەین بۆ شا بێلشانائوزور، دەبوایە لە زووێکەوە دەرچین، پێش ئەوەی دنیا گەرم بێ تەواوێک ڕۆیشتبین، دەرگاوان کە سەرەک یاساوڵی ئه و خاڵەیە ئێمە دەناسێ، چونکە هەموو ساڵێ، لە مانگی ڕەشەمێ تا مانگی جۆزەردان ئەمە کاری ئێمەیە، دێین و دەچین، هەر سەفەرێکمان بیست ڕۆژێک دەخایەنێ، هەفتەیەک لەشار دەمێنینەوە، پشوویەک دەدەین، دیسان دەکەوینەوە ڕێ، ئێستە مانگی گوڵانە، باران کەمتر بووە، ناوه نا وە گەواڵە و تەزرەیەکی بەهێز دادەکا، ئێمە دەبێ بە زووترین کات خۆمان بگەیەنینە دەریاچە و گۆماوە گەورەکانی باکور، ئەوانەی لەسەر ڕێگەی ئەکباتانن. لەوێ پێش ئەوەی بگەینە شاخەکان، چەندین دەریاچەی لێیە، دەبێ لە چوار دەورەی ئەم دەریاچانە نیشتەجێبین و چاوەڕێ بکەین تەرزە ببارێ و بە خێرایی لەسەر ڕووی ئاوەکان کۆیان بکەینەوە لەناو فەردە گوشانی بکەین، پاشان ئه و فەردانە بە پەڵکە چروو و پووش و پەلاش داپۆشین و هەر بە خێرایی بگەڕێینەوە بۆ شار، هەموو تەسلیمی دەست پێوەند و یاساوڵەکانی بێلشانائوزوری بکەین، بەرانبەر بەم کارە خۆراک و هەندێ پێداویستیمان دەدەنێ بایی ئەوە دەکا تا زستان دەڕوا پێی بژین، دیسان دەبێ لە زووێکەوە تێهەڵچینەوە، ئێمە لە مانگی ڕەشەمێ تا ئه و کاتەی شه و و ڕۆژ یەکسان دەبن، تا سەر شاخەکانی زاگرۆس دەچین، لەوێ تەلیسی گەورە پر لە بەفری پاک دەکرێ و دیسان بە پووش و پەلاش پەڵکە چروو و سەروو دادەپۆشرێ، سی چل هێستر بار دەکرێ و بە خێرایی دەگەڕێینەوە بۆ بابیلیم، لەم سەفەرانە ئێمە ژنەکان ناچین، تەنیا پیاوەکانمان دەچن لەگەڵ دە دوانزە چەکدارێک بە شیر و ڕم و ئەسپ سواری. بەڵام بۆ تەزرە کۆکردنەوە لەسەر ڕووی دریاچەکانی باکور ئێمەش دەچین، چونکە لەوێ دەبێ ماوەیەک بمێنینەوە، چاوەڕێی تەزرەبارین و گەواڵە و هەورە تریشقە بین. بە تایبەتیش ئەم ناوچەیە بە تەزرەبارینی زۆر ناسراوە چونکە شوێنێکی گەرمەسێرە، هەر جارەی کە تەزرە دەبارێ، هەر دەنکێکی بەقەد گوێزێک دەبێ. ئێمەش به و هیوایەین ئەم ساڵ بەختمان باش بینێ،
ئەم جارە ئێمە زوو، هێشتا دنیا تەواو تاریک بوو دەرچووین، سەرۆک یاساوڵەکانی دەرگەوان خۆی لە دەروازەی سین وەستابوو، چەند چەکدارێکیش لەملاو لەولا دەبینران، یەک دوانێکیش لەسەرەوە تەماشای ئێمەیان دەکرد. بە خێرایی دەرگایان لێ کردینەوە، زۆر پەلەیان لێکردین زوو تێپەڕین، هەڵبەت بە هۆی ناتەواوی هەڵکەوتی سیاسی، گوایە ئەمڕۆ نا سبەی کۆرش هێرش دەکاتە سەر بابیلیم و دەمێکە مرخی خۆی لێ خۆش کردووە، بۆیە ناوە ناوە چەکداری ئێلامی لە دەوروبەری شار دەبینران و ئەوانیش ڕاویان دەنان. کە تەواو خۆمان لە پشت دەروازەی سین دۆزییەوە، لە دوامان ئه و دەرگا زلە بە جیڕەجیڕ و قرچ و هۆر و هەراو زەنایەکی زۆرەوە داخرایەوە، پاشان دنیا کش و مات بووەوە، تەنیا دەنگی پێ و هەناسەی هێسترەکان دەهات، سەرەنجام بە بێدەنگی بەناو ڕەشماڵی هەڵدراوی کۆچەرییەکانی کەمێک دوور لە شوورەی شار تێپەڕین، کە هێشتا لە ناو خه و بوون.
هێسترەکان لەم سەرە، لە چوون باریان سووکە، تەنیا هەندێ خۆراک و پێخەف و تێڕ و فەردە گوشێکی زۆر و هەندێ ئالیکیان هەڵگرتووە. بەڵام لەوسەر، لە گەڕانەوە باریان تۆزێک قورسترە، ئەمەش لەبەر ئەوەی لە گەڕانەوە دەبێ بە خێرایی بگەڕێنەوە، بێ وەستان، ڕێگاکەش دوورە، هەرچەند پێشکەون، بە هۆی ماندووبوون، بارەکەیان قورستر دەبێ. لە چوون بە ڕۆیشتنی ئاسایی دەڕۆین، جارێک یان دوو جار پشوو دەدەین، دواتر دەگەینە لێواری دەریاچەکان، بەڵام لە گەڕانەوە بێ وەستان دەگەڕێینەوە، هەر کە گەیشتینە ناو شار، دەبێ فەردە و گوشە پڕ لە تەزرەکان تەسلیمی یاساوڵەکانی کۆشکی بێلشانائوزور بکەین، ئەوانیش بە خێرایی لە ژێر زەمینی کۆشک دایدەنێن، کە هەندێکیشی بۆ پەرستگای ئێزاگیل دەنێرن کە لە گەڕەکی پیرۆزی بابیلیمە، خواوەندی گەورە مەردوک لێی نیشتەجێیە، کاهینەکان لەناو پووش و پەلاش دەیشارنەوە. بەم جۆرە بە درێژایی هاوینی گەرم و قاقڕ و وشک، پاشا نابونید و کوڕەکەی بێلشانائوزور، شاژنی جوان نیتۆکریز دایکی بێلشانائوزور لەگەڵ کاهینە سک ئەستوورەکان، تەزرە و بەفر لە شەربەت و گۆزە ئاو دەکەن، خەڵکی ئاسایی شاریش ئاوی فورات دەخۆنەوە، کە مێوانی ڕەسمیشیان بۆ دێ لە شار و دەوڵەتە دوورەکانی وەک ئێلام و شوش و نینەڤاو لارسا و ئەکباتان و شوێنی دی، گۆزەی پڕ لە ئاو و شەربەتی ساردکراو بە تەرزە و بەفر لە پێش مێوانەکان دادەنێن، خواردنەوەی ئەم ئاو و شەربەتە ساردە بەم هاوینە گەرمە لە کاتێکدا قورقوشم و ئاگر بەسەر شاردا دەبارێ، لایان وەک ئەفسوون و جادووە، هەڵبەت دیاری ئاسمانە، هەتا دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان هەر باسی دەکەن. تاک و توکیش لە پیاوماقووڵانی شاریش، کە بەسەردان دەچنە کۆشک یان سەردانی پەرستگای ئیزاگیل دەکەن، ئەم بەفراو و شەربەتەیان لە پێش دادەنێن، ئەمەش لە گەڕانەوەیان، دوای گێڕانەوە بۆ خەڵکەکە، دەبێتە وێرد و قسەی نەستەق، بە درێژایی ساڵ لە دانیشتنەکانیان باسی دەکەن، ئه و ساڵەی شتێکمان لە کۆشک خواردەوە نارنجی بوو و زۆر سارد و شیرین بوو، هەندێکیش پێیان وایە ئەم بەفراو و شەربەتە ساردانە لەلایەن خواوەند مەردوک پێشکەش بە کۆشک و سەرا و پەرستگا دەکرێ، کارێکی ئیلاهییە، بە گشتی لەناو خەڵکی ئاسایی، ئەمە وەک دەنگۆ و ئەفسانە و شتی سەیر و سەمەرە باسی دەکرێ، هەڵبەت لەمەش ڕاز و نهێنییەک هەیە، چونکە ئەم کارەی ئێمە دەیکەین هێنانی بەفر و کۆکردنەوەی تەزرە، لەبەر باری ئاسایشی وڵات بە نهێنی دەکرێ و کەس نایزانێ، بێگومان لەبەر کۆمەڵێک هۆ و هۆکار. بۆ نموونە نەوەکا بەفر و تەزرەکان ژاراوی بکرێن، یان بکەونە دەست خەڵکی ئاسایی، ساڵی پار زیاتر لە شەست فەردە تەزرەمان کۆکردەوە، ئەم ساڵ ئەمە یەکەمین سەفەرمانە، ڕۆژگاریش باش نیە، چونکە دەنگۆی ئەوە هەیە ئه و سەر ڕێگایانە پڕ بن لە چەکدار و پیاوەکانی کۆرشی ئێلامی کە لە شوش دادەنیشێ، خەڵکی شوش بە کۆرشی گەورە بانگی دەکەن. ئەم زانیاریانەش تا لای ئێمەش هاتوون، بەڵکو زۆرتریش ڕۆیشتوون. ناووبانگ گەیشتۆتە باکور و نینەڤا و لێوارەکانی ئایۆن و فینیسییەکان، لە باشووریش تا ئەریدۆ و کیش ولارسا و تیبەر ڕۆیشتووە، گوایە کۆرشی گەورە ئەمڕۆ نا سبەی هێرش دەکا سەر شارەکەمان بابیلیم کە ئەوان هێشتا بە ناوە سومەرییە کۆنەکەی کادینگرابانگی دەکەن، بۆیە بە شه و و ڕۆژ، سەر دیوارە بڵند و پان و بەرینەکان پڕن لە سەرباز و یاساوڵەکان، لێپێچنەوە لە هەموو کەسێک دەکەن، هەموویان شیری ڕووتیان بە دەستە. ناوە ناوەش سی چل سوار بە خێرایی لە شار دوور دەکەونەوە، کاری پشکنین ئەنجام دەدەن، پاشان هەر زوو لەگەڵ دنیا تاریکبوون دەگەڕێنەوە، هەندێکی دی دەردەچن. بۆیە لە بەڕێکردنمان لە دەروازەی سین، زۆر بە خێرایی ئاودیویان کردین، ئێمە نزیکەی سی چل ژن و پیاو بووین، هەر ژنە لەگەڵ پیاوی خۆی و باری خۆی، هەر یەکەشمان چوار پێنج هێسترمان دابووە پێش خۆمان. سەرەنجام کەوتینە ناو ئەم دەشت و دەرە، دنیا هێشتا فێنک بوو، هەرچەند بەره و باکور دەڕۆیشتین دنیا سەوزتر دەبوو، گیاو گۆڵ لە ئەژنۆ بوو، ڕێگاکەمان نزیکەی شەوێک و ڕۆژێکە، ڕۆژی دووەم لای نیوەڕۆ دەگەینە لێواری دەریاچە و گۆماوێکی زۆر بەرین، دەبێ لەوێ دانیشین، خیوەت و بارگە و بنە دانێین، چاوەڕێی تەزرەبارین بکەین، خواوەندەکان هاریکارمان بن، بەختمان هەبێ ئەم ساڵ گەواڵە و شەستە باران و زۆر بێ و تەزرە و بارانێکی بەخۆڕ ببارێ، بەڵام له و ساتەوەی دەگەینە جێ دەبێ خەریکی ڕێکخستنی تۆڕە ورد و گەورەکان بین، ئەگەر تەزرە ببارێ دەبێ پیاوەکان و ژنەکان بە کەلەک و بەلەمی بچووک لەسەر ئاوەکە بن و تۆرەکان بە خێرایی بهاوێژن، هەر ژن و مێردە دەبێ بچێتە لایەکی ئاوەکان، هەتا پێیان دەکرێ دەبێ لێک دوور بکەونەوە و تۆڕەکە بهاوێژن و لەوسەر بە خێرایی بگەڕێنەوە ئه و شوێنەی لێی لێکجیابوونەتەوە، لەوێوە تۆڕەکە ڕادەکێشن، تا لێواری دەریاچەکە، تەواوی تەزرەکان دەهێننە سەر گیاو گۆڵ، ئینجا بە خێرایی لە فەردە و گوشانیان دەکەن و دەیانپەستن و لەناو پووش و پەلاشیان دەنێین تا هەتاوی پێنەکەوێ، دەبێ تەزرەی داپۆشراو بە پووش و پەلاش جارێکی دی لە ناو فەردە گوشێکی دیکە بنرێن یان لەناو تەلیسێکی گەورەتریان بنێین و توند سەریان داخەن و هەر بە خێرایی دەخرێنە ناو تێرەکانی سەر پشتی هێسترەکان و هەر ئه و دەمەش دەبێ ڕێگەی گەڕانەوە بگرن، بێ وەستان دەبێ بگەینەوە شار، تەسلیمی یاساوڵ و قەڕاوڵەکانی پاشاو کاهینە گەورەکانی بێلشانائوزور و پیاوەکانی خواوەندی گەورە مەردوکیان بکەین، ئەوانیش لەناو ژێرزەمینی کۆشک و پەرستگای گەورەی ئیزاگیل دەیانشارنەوە.
ئەمە هەفتەیەکە دنیا خۆشە، هەر خەریکی ڕاوە ماسین، پەڵە هەورێک چیە لە ئاسمان نیە، دنیا زێڕەوشانە، هەتا بڵێی جوان و پاک و بێگەردە، بەیانیان لەگەڵ دەنگی هەزاران باڵندە و گیانەوەران بەخەبەر دێین، پیاوەکان لە دەم ئاوەکان بە درێژایی ڕۆژ دێن و دەچن، لەبەر ناحەزی و دوژمنداری خەڵکی دەوروبەری ئاوەکانیش ناتوانین دوورتر بڕۆین، بە گشتی هەموومان، ڕۆژەکان بە مات و مەلوولی بەڕێ دەکەین، ئاسمانی ساماڵ و سایەقەش ئەوەندەی دی بێتاقەتی کردووین، ئەگەر بێ تەزرە بگەڕێنەوە شار، ئەم زستانە چۆن ڕزگارمان دەبێ، کی بە هانامانەوە دێ، هیوامان بە هەفتەی سێیەم بوو بیکاتە گەواَلە و هەورە تریشقە، بەڵام هیچ، پیاوەکانمان بە قەد ساڵێک وێرد و نوێژیان بۆ خواوەند مەردوک خوێندووە و، ئەوەندەی لێی بپاڕێنەوە بەهانایان بێ و تەزرە ببارێ، بەڵام هەر هیچ، پاشان لە بێزاری و بیرکردنەوە لە زستانی ئایندە، بە کۆمەڵ نەفرەت و پلاریان بۆ خواوەند مەردوک دەنارد، یاساوڵ و چەکدارەکانیش بە دار و قامچی وەردەگەڕانە سەریان و دەیانگوت:ئێوە چۆن کفری و گوناهی وا دەکەن، ئەی ئەگەر خواوەند مەردوک لێمان تووڕە بوو، ئەوسا چی بکەین، فەرموو ئێستە کە تەزرە نیە و نابارێ بێگومان لێمان تووڕە بووە و ئەمەش وەک سزایەکە، فەرموو ئێستە چی دەکەن؟ بێگومان لە کۆتایی هەفتەی سێیەم زۆر بێتاقەت بووین، بڕستمان لێ بڕابوو، ڕۆژێک لای نیوەڕۆ لەناکاو ئه و سوار و چەکدارانەی لەگەڵمان هاتبوون، بە خێرایی سواری ئەسپ بوون و بۆی دەرچوون، ئێمەش بێ پاسەوان ماینەوە، ژنەکان دەترسان، پیاوەکانیش سەریان لێ شێوابوو چی بکەن و چۆن بێ تەزرە بگەڕێنەوە، بێگومان پاشا بێلشانائوزور و کاهینە گەورەکان هەموومان لە زیندان دەنێن و ئازارمان دەدەن. سەرەنجام کەمێک دوای ڕۆیشتنی سوارەکان، ئێمەش بە خێرایی بارگه و بنەمان پێچایەوە ڕێگەی گەڕانەوەمان گرت، هەتا لە شار نزیک دەبووینەوە دووکەڵ و بۆن سۆ زۆرتر دەبوو، خەڵکی پەرێشان و ڕووت و ڕەجاڵ و بریندارمان دەبینی، خەڵک بە کۆمەڵ بەره و باکور ڕای دەکرد، سوار دەهاتن سوار دەچوون و بە غار دەڕۆیشتن، کە گەیشتینە نزیک دیوار، دەروازی سین داخرابوو، ناچار بووین بە دەروازەی لۆگالگیرا خۆمان بخەینەوە ناو شار، لەویش لێدان کوتان بوو، لە پیاوەکانیان دەدا، ژن و منداڵە جوانەکانیان دەفڕاند، باش بوو من ئەوەندە جوان نەبووم ئەگینا منیشیان دەفڕاند، لە ناوەڕاستی شار دووکەڵێکی گەورە هەڵدەستا، کۆمەڵێک سواری نەناسراو ڕایانگرتین و بە زمانێکی دی قسەیان دەکرد زیاتر بە زمانی ئێلامی خەڵکی شوش دەچوو، ئێمەیان پشکنی، پاشان وێڕای سووکە لێدانێک ڕێگەیان داین بڕۆین، دوای ئەوەی دەستیان بەسەر هێستر و هەموو کەڵ و پەلێکی ئێمەدا گرت، سەرەنجام دوای ماندوو بوونێکی زۆر گەیشتینەوە ناو ماڵ، بەڵام چ ماڵێک، چۆل و هۆڵ، هەتا گۆزە ئاوەکانیشیان بردبوو، هەندێ گەنم و جۆ و خورمامان هەبوو، ئەوانیشیان بردبوو، هەموو شتێکیان تاڵان کردبوو، کۆرشی گەورە بەسەر شاری دادابوو، لە ڕێگای ئاوەوە، بە ناو فوراتدا هاتبووە ناو بابیلیم، تەڕ و وشکی سووتاندبوو، بێلشانائوزور لەگەڵ باوکی شا نابونید و ژنە جوانەکەی نیتۆکریز هەڵاتبوون پەنایان بۆ شاری لارسا بردبوو، بەڵام دڵنییام کۆرش لەوێش ڕاویان دەنێ، ڕۆژی پاشتر لە پێش کۆشک و پەرستگای گەورەی ئیزاگیل، شوێنی نیشتەجێی خواوەندی گەورە مەردوک، خواوەندی خواوەندان، کاهینەکان بە گەورە بچووکیان، وێڕای فەرمانبەر و کاربەدەستان هەموو لە پێشوازی کۆرشی گەورە بوون، هێشتا تەواو نەگەیشتبوو ئەوان دەمێک بوو کڕنووشیان بۆ بردبوو. کۆڕشی گەورە بە خۆی و تەدارەکی گەیشتە پێش پەرستگا، کاهینی گەورە لەگەڵ دەستەی گەورەی پیاوماقووڵانی بابیلیم بە خۆیان و شەربە و گۆزەی ڕازاوە لە زیوی بێگەرد پڕ لە شەربەت و ئاوی سارد و پڕ لە تەزرە پێشوازییان لێ کرد.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは570表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | بنکەی روناکبیری گەلاوێژ
リンクされたアイテム: 2
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: ストーリー
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( زریان عەلی 19-12-2021上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 20-12-2021
最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 19-12-2021
URL
このアイテムは570表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.1184 KB 19-12-2021 زریان عەلیز.ع.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,511
画像 105,207
書籍 19,485
関連ファイル 97,505
Video 1,394
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - ブック - その他 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 記事 - 方言 - 日本人 ライブラリ - ブック - クルド発行 地図 - プロヴァンス - Kurdistan 記事 - ブック - クルド発行

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.657 秒(秒) !