ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
統計
記事
  529,923
画像
  107,294
書籍
  19,947
関連ファイル
  100,750
Video
  1,470
言語
کوردیی ناوەڕاست 
302,621
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,875
هەورامی 
65,828
عربي 
29,191
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,920
فارسی 
8,920
English 
7,366
Türkçe 
3,590
Deutsch 
1,477
Pусский 
1,134
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
49
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
グループ
日本人
記事 
9
ライブラリ 
6
伝記 
2
イメージと説明 
1
地図 
1
MP3 
323
PDF 
30,367
MP4 
2,389
IMG 
196,114
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
ڕۆڵی ناوبەندی (ی- و) لە زمانی کوردیدا
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
1 投票 5
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆڵی ناوبەندی (ی- و) لە زمانی کوردیدا

ڕۆڵی ناوبەندی (ی- و) لە زمانی کوردیدا
بابەت: زمانەوانی
نووسین: #سابیر ژاکاو#
هەڵۆوان هەڵۆیان نێوبەندی (ی، و)
سەرەتا پەیویستە ئەمە بڵێم کە کەسێک کە تەنیا، تەنیا یەک لاپەڕەی زانستی زمانناسی بەتایبەت فەلسەفەی زمانناسی و زانستی نوێی زمانناسی خوێندبێتەوە، (تەنانەت یەک لاپەڕە) دەزانێت کە لە زانست و لۆجیکی زمانناسی نەک 100% بەڵکو نیم لەسەدیش بابەتێکمان بەناو هەڵە نیە! جێگەی داخ و کارەساتە کۆمەڵێک بابەتی نازانستی و نالۆجیکی زمانناسی دەخزێنە نێو مێشکی ڕابردوی ڕێنوسنوسی کورد. چون بەرەی نوێ تێکەڵ بە کاروانی زانستی هێستاکانە، نوقمی ئەم گێژاوە نابێت!
سەرەتا وڵامی خۆم دادەنێم و لەپاش، سەرچاوەی کتێبەکانی ڕێزمانی کلاسیک و تەنانەت ئەکەدیمیا کە هەمو بابەتێکی نازاستی بە ناوی ئەم شوێنە بڵاو دەکەنەوە، دەخەمەڕو چون ئەم بەڕێزانە شوێنکەوتوی کتێبەکلاسیکەکان و کتێبەکانیانن.
لە زنجیرەبازنەکانی زانستی زمانناسی ئێمە لەگەڵ بازنەیەکی تایبەتی بە ناوی وشەناسی (morphology) کە لەم بەشە بازنەی (morph) تەکواژە مۆرف و (allomorph) شێوەتەکواژ شێوەمۆرف ڕوبەڕو دەبینەوە کە بەپێی ئەم بەشانە وشەیەک لە هێڵەگ دەدرێت و پشکنیکی لەسەر دەکرێت، کە ئەم بەشەش بازنەی گیرەک (affix) هەیە کە لەم بازنەیە، بازنەیەکی دیکە بە ناوی گیرەکی لکاندن (affixation) دەکرێتەوە و سووڕێک بەدەوری ناوی کۆمەڵ (Collective noun) لێدەدەین کە بەپێی بازنەی زوانی ژینگەیی و فۆنەتیکی ژینگەیی و ناوچەیی زوانی کوردیک، بەپێی تایپۆلۆجیایی ئەم گیرەکانە چەندین گیرەکی چالاکمان هەن کە ئەلۆمۆرفی گیرەکی سەرەکین کە بریتین لە:
(ان، گەل، و، ێل، ەیل، ێن، ا، ەکا، ها)، وەکو:
هەڤاڵ+ ان: هەڤاڵان، ماڵ + ان: ماڵان، یار + ان: یاران...تاد.
کوڕ + گەل: کۆڕگەل، مێ + گەل: مێگەل، کچ + گەل: کچگەل...تاد.
کوڕ + و: کوڕو، کچ + و: کچو، یاران + و: یارانو...تاد.
دوێت + ێل: دوێتێل، کوڕ + ێل: کوڕێل، ژن + ێل: ژنێل...تاد.
ژن+ ەیل: ژنەیل، کوڕ + ەیل: کوڕەیل، کچ + ەیل: کچەیەل...تاد.
هەڤاڵ + ێن: هەڤاڵێن، دایک + ێن: دایکێن، خورت + ێن: خورتێن...تاد.
کوڕ + ا: کوڕا، کچ + ا: کچا، تات + ا: تاتا....تاد.
کوڕ + ەکا: کوڕەکا، کچ + ەکا: کچەکا، تات + ەکا: تاتەکا...تاد.
هەزار + ها: هەزارها، بار + ها: بارها، سەد + ها: سەدها...تاد.
چالاکترین گیرەک، گیرەکی کۆی (ان)ە کە ئەم گیرەکانەی دیکە دەبنە ئەلۆمۆرفی گیرەکی (ان) کە بەپێی زوانی ژینگەیی دارەزوانی کوردیک، هەرکامیان لە هاستی مۆرفۆلۆجی زوانی خۆیان، ئەرکێکی بەهێزی مۆرفۆلۆجی و لێکسمیان هەیە بەپێی مکانیزمی فۆنەتیک و فۆنۆلۆجی کوردیک، کاتێک بەرەو بازنەی تایبەتی ناسراوەتی (definiteness) بچین، واتە ئەم ناوانەی سەرەوە بە بازنەی دوەم و جەمسەری دوەمی بەردەنگ گوێگر بگەیەنین، دەبێت بیانناسێنین و ناسراویان بکەین، کە بەپێی هەمان بازنەی ژینگەیی زوانی کوردیک، ئێمە دو مۆرفیمی تایبەت لەنێو زوانی کوردیک بە نێوبەند (Interfix) دادەنێین کە هەردو مۆرفۆفۆنیمی (و، ی) نێوبەندی چالاکی (ی) و نێوەبەندی ناچالاکی (و) کە هەردوکیان لە ئەرکی هۆمۆفۆنۆگرافیکی خۆیان وەکو دو نێوبەند چالاکیان هەیە. لەم هاستەش نێوبەندی (و) ئەلۆمۆرفی نێوبەندی (ی)یە کە بەشێوەی چالاک لە بازنەی فۆنەتیک و فۆنۆلۆجی زوانی کوردیک لەپاش دەرکەوتنی ڤاوڵ لەپاش بناغە و بنجێکەوە، دەردەکەون و کاتێک بمانهەوێت گیڕەکی لکاندنیان بدەینێ، ئەمە بەپێی دۆخی فۆنەتیکی خۆیان نیشان دەدەن.
گیرەکی لکاندنی ناسراوەتی زوانی کوردیک، گیرەگی لکاندن و بەندی (ەکە، کە، یەکە، ۆکە، وکە، ەگە، گە، ە، ی) کە ئەلۆمۆرفی گیرەک و بەندی چالاکی (ەکە)ن کە بەپێی بەرزکردنەوەی ڤاوڵ (ە) بۆ (ێ) ڕوبەڕوی ئەلۆمۆرفی (یەک، یێک) دەبینەوە. کە گیرەکی لکاندنی نەناسراوەتی لەپاش کۆنسۆنانتەکان دەردەکەون و گیرەکی لکاندن و بەندی ناسراوەتی (ێ، ێک، ەک، ی، یگ) وەردەگرن.
ئەم دیاردەیە کاتێک ڕو دەدات کە کۆتایی بنج و بناغە ڤاوڵ بێت و دیاردەی پەیدابونی کۆنسۆنانتی نێوبەندی (ی، و) ڕو دەدات.
ئەگەر لە بازنەی فۆنەتیک و فۆنۆلۆجیکیش کەڵک وەربگرین، ڤاوڵەکانی (ێ، ێ، یٓ، ا، ە) بەهۆی ئەکسێنت تەوژم و هێزی فۆنەتیکی لەگەڵ ڤاوڵی (ۆ، و، ۊ، وٓ) جیاوازیان هەیە و تەنیا لەڕوی فۆنەتیکی ئەم نهێنیە ئاشکرا دەبێت، ئەگەر بنجێک بە ڤاوڵی (و، ۆ) کۆتایی هاتبێت، مۆرفۆفۆنیمی نێوبەندی (و) دەوری ئەلۆفۆنیمی (ی) دەگرێت و چالاک دەبێت و دەردەکەوێت و ئەمەش هۆکاری سترێس و ئەکسێنتی فۆنەتیکی ڤاوڵی (و، ۆ)یە کە ڤاڵەکە بەرز دەکاتەوە تاکو مۆرفۆفۆنیمی (و) ئەرکی سێیەمی خۆی لە مکانیزمی فۆنەتیکی زوانی کوردیک نیشان بدات کە نیمچەنەبزوێنە کە لە زۆر بنج و بناغە و مکانیزمی فۆنەتیکی زوانی کوردیک لەگەڵ دەرکەوتنی ڤاوڵی (و، ۆ) ڕوبەڕو دەبینەوە، وەکو:
(خانو، مازو، بەڕو، جوانو، مرۆ، زیندو، مردو، قدو، پۆلو) وەکو هێزی (و)
و
(چەقۆ، هەڵۆ، پەڕۆ، درۆ، پارۆ، مەڵۆ، کارۆ) وەکو هێزی (ۆ) بەرەو مکانیزمێک (تەنیا یەک بەشی ئەم مکانیزمە کە کۆکردنە باس بکەین)، ئەکسێنت و هێزی فۆنەتیکی فۆنەکەی ڤاوڵی بۆلای (و) دەچێت تاکو (ی) لەچاو ڤاوڵەکانی دیکەی (ێ، ی، یٓ، ە، ا) کە بەرەو مۆرفۆفۆنیمی (ی) دەچێت و چالاکترە تاکو (و)، بۆ وێنە:
(دەرکەوتنی مکانیزمی کۆ)
ناو + نێوبەند + ان
هەڵۆ + و + ان = هەڵۆوان > هەڵۆ + ی + ان = هەڵۆیان
چەقۆ + و + ان = چەقۆوان > چەقۆ + ی + ان = چەقۆیان
درۆ + و + ان = درۆوان > درۆ + ی + ان = درۆیان
مازو + و + ان = مازووان > مازو + ی + ان = مازویان
خانو + و + ان = خانووان > خانو + ی + ان = خانویان
(دەرکەوتنی گیرەکی لکاندن)
ناو + نێوبەند + ان + گیرەکی لکاندنی ناسراوەتی
هەڵۆ + و + ان + ێک = هەڵۆ + ی + ان + ێک
چەقۆ + و + ان + ێک = هەڵۆ + ی + ان + ێک
مازو + و + ان + ێک = مازو + ی + ان + ێک
خانو + و + ان + ێک = خانو + ی + ان + ێک
خانو + و + ەکە = خانو + ی + ەکە = (خانووەکە)
مردو + و + ەکە = مردو + ی + ەکە = (مردووەکە)
چەقۆ + و + ەکە = چەقۆ + ی + ەکە = (چەقۆوەکە)
هەڵۆ + و + ەکە = هەڵۆ + ی + ەکە = (هەڵۆوەکە)
بەکورتی ئەگەر لەپاش بڕگە بزوێنی (ۆ، و) دەرکەوتن ئەمە نێوبەندی (و) بەهۆی مکانیزمی فۆنەتیکی بەرو (و) دەچێت و ئەگەریش بە بزوێنی (ێ، ی، یٓ، ا، ە) کۆتایی هابێت، ئەمە نێوبەندی (ی) وەردەگرێت.
بۆ زانیاری زۆرتر تا چی دیکە بەشێوەی نازانستی دەمارگڕژ نەبن لەسەر بابەتی سادەی ڕێنوس و ڕێزمان و ڕای نازانستی تاکەکەسی، هەم بەرەی کلاسیک و هەم نوێی زوانیش بڕوانە ئەم بەشانە:
(پرشەدارێکی زمانەوانی بەرگی 2، سابیر ژاکاو، لاپەڕەی 30)
(وشەسازی زمانی کوردی، ڕەفیق شوانی، لاپەڕەی 19)
(بەرگی یەکەمی ڕێزمانی کوردی، ناو، ئەوڕەحمانی حاجی مارف، لاپەڕەی 112)
(ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی بەرەو ڕێنوسێکی یەکگرتوی کوردی، ئاکادیمیای کوردی، لاپەڕەی 34 سرنجڕاکێش ئەمەیە هەموشتێک بەناوی بڕیاری ئەکەدیمیا دەخزێنە نێو مێشکی فێرخوازی نوێ)
(وشەسازی زمانی کوردی، عەبدولواحید موشیر دزەیی، لاپەڕەی 120)
(پەیوەندی ئاستی مۆرفۆلۆجی، بازیان یونس محێدین، لاپەڕەی 73)
(آواشناسی و دستور زبان کُردی، علی ڕخزادی، لاپەڕەی 132)
(وشەسازی، یوسف شەریف سەعید، لاپەڕەی 29)
(لێکدانەوەیەکی پڕاگمەتیکی بۆ واتای مۆرفیمە وشەداڕێژەکان، نەوزاد ئەنوەر، عومەر، گۆڤاری ئەکەدیمیای کوردی ژمارە 32، لاپەڕەی 16).
(یاسا فۆنۆلۆجیەکان لە شێوەزاری کەرکووکدا، ئومید بەرزان برزو، گۆڤاری ئەکەدیمیای کوردی، لاپەڕەی 102).
(لە ڕێزمانیکەوتن، عومەر ئەحمەد عەزیز، گۆڤاری زانکۆی گەرمیان، لاپەڕەی 419)
(زمانەوانی، موحمەد مەعروف فەتاح، لاپەڕەی 88)
[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは873表示された回数
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
HashTag
ソース
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی زمانی یەکگرتوو لە فەیسبووک
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: の言語
プロヴァンス: 南クルディスタン
プロヴァンス: 東クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( سەریاس ئەحمەد 25-12-2021上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 26-12-2021
最近の( هاوڕێ باخەوان )によって更新この商品: 24-10-2023
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは873表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.166 KB 25-12-2021 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
新しいアイテム
伝記
アブー・ハニーファ・ディーナワリー
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
統計
記事
  529,923
画像
  107,294
書籍
  19,947
関連ファイル
  100,750
Video
  1,470
言語
کوردیی ناوەڕاست 
302,621
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,875
هەورامی 
65,828
عربي 
29,191
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,920
فارسی 
8,920
English 
7,366
Türkçe 
3,590
Deutsch 
1,477
Pусский 
1,134
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
49
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
グループ
日本人
記事 
9
ライブラリ 
6
伝記 
2
イメージと説明 
1
地図 
1
MP3 
323
PDF 
30,367
MP4 
2,389
IMG 
196,114
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
イメージと説明 - プロヴァンス - 東クルディスタン ライブラリ - プロヴァンス - 外 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 イメージと説明 - 都市 - Mahabadの ライブラリ - ブック - クルド発行 記事 - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 記事 - 方言 - 日本人 ライブラリ - PDF - ライブラリ - Publication Type -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.454 秒(秒) !