ژیان قوتابخانەیە ڕۆژگارەکانیش مامۆستا ئێمەی مرۆڤ ئەبێ هەمیشە بەوردی و لەئەقڵێکی تەواو تەواو بیر لەجوانیەکانی بکەینەوە...
ژیان دەریایەکە ئەبێت مەلەوانێکی لێزان بین، بۆئەوەی هەم فریادڕەس بین بۆ ڕزگارکردنی کەسانێ کەخەریکە دەخنکێن هەم بۆئەوەی خۆمان لەخنکان پارێزراو بین...
ژیان ڕێگایەکە کەپڕە لەهەورازوو نشێو هەربۆیە گەر شاخوانێکی لێ هاتو و ڕێبوارێکی ماندونەناس بین هەرگیز شکست ناخۆین و ڕێگاکە بەسەرکەوتویی ئەبڕین...
ژیان قاوەیەکی تاڵە گەر بتوانین قاوەخۆرێکی شارەزابین لەکاتی خۆیدا ئارامی بەدڵ و دەرونمان ئەبەخشێ...
ژیان زەویەکی تینووە گەربتوانین نمەبارانێک بین ئەوا بۆن و بەرامەکەی پڕپڕمان دەکات لەئارامی...
ژیان مناڵێکی ساوایە گەرتیایدا دایکێکی میهرەبان بین..ئەتوانین بەتەندروستیەکی باشەوە و پڕ بەخەندە گەورەی بکەین...
هەربۆیە ئەبێت ئەو ڕاستیە بزانین کە لەژیاندا خەندەو خۆش گوزەرانی خود لەپێش هەمووشتێکەوەیە، هیچ شتێک جگە لەتەندروستی و لەش ساغی و خەندەی لێوانمان شایەنی قوربانی دان نیە.
ژیان جوانە هەربۆیە پێویستە هەریەک لەئێمە ئەو شتەی کە لێمان ونە بەهۆشیارییەوە بتوانین بۆی بگەڕێین لەخودی خۆماندا ئەویش خۆش بەختیە، خۆش بەختیش بەو شتانەوەیە کە هەمانەو خۆمانی لێ گێل ئەکەین بەدوای شتانێکدا وێڵ ئەبین کە نەبۆئێمەیەو نەڕۆژێ لەڕۆژان بۆ ئێمەش ئەبێت هەربۆیە لەکۆتایدا ئەوەی کەنیمانە تەنها خۆش بەختیە.
بۆنموونە..بەدوای ئەو شتانەدا بگەڕێ کەوادەکات ڕوومەتت چاڵ ببێت و بزەیەک خەندەیەک بەخودی خۆت ببەخشیت چونکە ئەوەی تەنها لەگەڵتا ئەمێنێتەوە خودی خۆتیت خۆت..!
نووسەر #ئارەزووی عەبدولخالق#[1]