دەقی پرسەنامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندە و تێکۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و خەباتگێڕی بە وەفای ڕێبازی کوردایەتی و بارزانی و کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری خۆشناوەتی و کوردستان (ڕەسووڵ فەقێ)مان بیست. خوالێخۆشبوو ڕەسووڵ فەقێ برا و هەڤاڵ و شۆڕشگێڕێکی ماندوونەناس بوو کە تەمەنی پڕ لە شانازی خۆی بۆ نیشتیمانپەروەری و لەپێناو ئازادیخوازی بۆ گەلەکەی تەرخان کرد، لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.
سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایان و تەواوی هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ڕەسووڵ فەقێ دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیه ڕاجعون
مسعود بارزانی
1ی کانوونی دووەمی 2022[1]