بابەت: ئاین و ئاتەیزم
نووسین: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
یەکەم کەنیسەی مەسیحییەکانی #سلێمانی# لە 1862 دا دروستکراوه.
لە بارەی ڕەچەڵەکی مەسیحییەکانی کوردستانەوە، دوو ڕای جیاواز و بۆچونی جیاواز هەیە.
یەکەمیان دەڵێ: مەسیحییەکانی کوردستان بە ڕەچە ڵەک دەگەرێنەوە سەر ئاشوری و ئیمپراتۆریەتی ئاشوری].
دووەمیان دەڵێت: مەسیحەکان لە #عەنکاوە#، #هەرموتە#، #هێران#، #نازەنین#، #شەقڵاوه#، #دیاناو# #دهۆک# و #زاخۆ# و #کۆیه# و سلێمانی دا ژیاون، تا سنووری میزۆپۆتامیا بە پێی بەڵگەی لۆژیکی میژوویی بە پێ ی دان پێ نانی ئاشورییەکان خۆیان لە کاتی دەسەڵات و فەرمانرەوایان نەگەیشتونەتە ناوچە شاخاوییەکانی زاگرۆس، کە بە سیگۆشەی سنوور ناسراوە، ئه و شوێنەی هەر سێ سنووری [عێراق -ئێران – تورکیا ]بەیەکەوە دەبەستێتەوە، به و پێییە مەسیحییەکان لە ناوچە جیایاکانی کوردستانا ژیاون. ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە ڕای دوەمیان/ وشیاترو ڕاستتر بێ.
گەربڕوانینە لاپەرەکانی مێژوو، کلدانییەکان فەرمانرەوایی ناوچەکەیان کردوە، دواتر ئاشورییەکان، چەند هەزار ساڵێک پێش لە دایک بوونی مەسیح. میدییەکان بەهەماهەنگی فارسەکان بەسەر یاشورییەکان دا زاڵبون، هیچ جۆرە بەستنەوەیەک لە نێوان ئاشورییەکانی ئه و سەردەمه و ئێستادا نەبووە، بە هیچ جۆرێک شیاونییە، ناسنامەی نەتەوەیی لە سەر بناغەی ئاین دیاری بکرێت، گەلی کورد نەتەوەی زەردەشت نەبووە، بەڵکو خاوەنی ئاینی زەردەشتی بووە.
لە بارەی مەسیحییەکانی کوردستانیشەوە کەسێتیەکی وەک [قداسە البطریاک مار ڕۆفائیل ] یەکەمی بیداوید سەرۆکی هەموو کلدانییەکانی جیهان لە سەردانێکیا بۆ شاری سلێمانی لە 16- 8- 199 وتی: بە هیچ جۆرێک بەڕەوای نازانین ئێمەی مەسیحی بە میوان یا بە پەناهەندە لە سەر ئەم خاکە قبوڵ بکرێین، بەڵکو ئێمە لە گەڵ ئەم شاخ و گردۆڵکە و نشێوانە بووین و دەبین، دەبێت ئەمرۆ هەموو توانامان بۆ خزمەتی کوردستان بخەینە گەڕ.
سەرچاوە/ عەبدوڵڵا کەریم مەحمود، یەکەم کەنیسەی مەسیحییەکانی سلێمانی لە ساڵی 1862 دروست کراوە، تایم ژمارە 9، نیسانی 1999، ل 20-ل24.
[1]