جۆری وشە: ناو
واتا: پیرۆزیکردن لە یەکتری لە جەژندا[1]
نموونە لە پەندێکی کوردیدا:
#بەو مەرگە دەڵێن، جێژنە پیرۆزە، کە لەگەڵ گەل و ئاواڵ و هۆزە#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
با بڕۆینە سەیری باخان
لەو دەشت و مێر گوزارە
نەسرین ئیمڕۆ نەورۆزە
لێت بێ جەژنە پیرۆزە
عەونی