ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 525,175
画像 106,343
書籍 19,783
関連ファイル 99,468
Video 1,446
言語
کوردیی ناوەڕاست 
301,033

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,746

هەورامی 
65,734

عربي 
28,807

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,281

فارسی 
8,456

English 
7,163

Türkçe 
3,570

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ونبوونی هیوا لە ململانێی نێوان ژیان و مردندا لە شیعری (هەوار)ی مارف عومەر گوڵ دا
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ونبوونی هیوا لە ململانێی نێوان ژیان و مردندا لە شیعری (هەوار)ی مارف عومەر گ...

ونبوونی هیوا لە ململانێی نێوان ژیان و مردندا لە شیعری (هەوار)ی مارف عومەر گ...
ونبوونی هیوا لە ململانێی نێوان ژیان و مردندا لە شیعری (هەوار)ی مارف عومەر گوڵ دا
نوسینی: #عەتا قەرەداغی#

[ تەمەن شەپۆلە ڕامانداماڵێ]

-1-
مارف عومەر گوڵ یەکێکە لە شاعیرانی نەوەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، کە تاکو ئێستاش بەردەوامە. ئەو پێنج کۆمەڵە شیعری بڵاوکردووەتەوەو لەم دواییانەشدا هەر پێنچ کۆمەڵەکەی لە بەرگێکدا بە ناوی پێنج دیوان پێکەوە بەچاپگەیاندووە. ئەوەی جێگای تێبینیە شیعر لای ئەم شاعیرە وەکو بەرهەمێکی خۆڕسک دەربڕی سروشتی هەست و سۆزو ناخی سادەو خاوێنە. ئەم بەهرەیەکی شیعری باشی هەیە، بەڵام وەکو پێویست هەوڵینەداوە ئەو بەهرەیە بەسەرچاوەی بیرو لێکدانەوەی قوڵ و بنەماکانی جوانناسی و جیهانبینی مەودا فراوانتری مرۆیی، یان گەردوونی دەوڵەمدنتر بکات. واتە ئەگەر بەو ئەندازەی کە بەهرە خۆڕسکیەکەی سەرچاوەیەکی بەهێزو دەوڵەمەندی بەرهەمهێنانی شیعرو شیعریەتە، لە ڕووی تیۆرییشەوە لە ئاستی شێوازو جیهانبینیشدا بەهرە خۆڕسکیەکەی دەوڵەمدن بکردایە، پێگەیەکی بەهێزتری دەبوو لە جوگرافیای شیعری نوێی کوردیدا.

ئەو بە زمانێکی پاراو و بێ گرێ و گۆڵ دەنووسێت، ڕەگەزەکانی بەرهەمهێنانی شیعر لای ئەو ڕەگەزە کوردییەکانن. سروشتی کوردستان و توخم و ڕەگەزەکانی نێو سروشتی کوردستان و ڕووداو و چیرۆک و بەسەرهات و پاڵەوانی کوردی ڕەگەزی سەرەکی پێکهاتنی دەقەکانێتی. وێنە شیعرییەکانی بەرجەستەکراوی سروشت و پێکهاتەکانی ژینگەی کوردەوارین. ئەم بەم زمانە پاراوە کوردیەو بە وێنەی شیعری بەرجەستەکراوی نێو زەمینەی کوردی و بە هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە تایبەتی لێکچوون و میتافۆرو دووانەی دژ و بەرامبەر و بە مۆسیقای ناوەوەی دەق ئاستێکی باش لە شیعریەت بەرهەم دەهێنێت. جیهانبینی دەقەکانی دابەش دەبن لە نێوان جیهانبینی ناوچەیی، تایبەتی و هەندێجاریش پەل دەهاێژێت بۆ بەرهەمهێنانی جیهانبینی مەودا فراوانی گەردوونی، بە تایبەتی لە پرسی پەیوەست بە بابەتی ژیان و مردندا کە وەکو دووانەیەکی دژ و وەکو چەمکی ژیان و مردنیش ئامادەبوونی بەرچاوی هەیە لە ئەزموونی شیعری ئەم شاعیرەدا.

لێرەدا ئێمە هەوڵدەدەین شیکردنەوەی یەکێک لە دەقەکانی ئەم شاعیرە بکەین کە ئەویش دەقی شیعری هەوارە، کە ساڵی 1996 لە تاراوگە نووسیووێتی و لە لاپەڕە (438) ی کۆبەرهەمەکانیدا کە ساڵی 2021 چاپکراوە، بڵاوکراوەتەوە.

ناونیشانی ئەم دەقە شیعریە هەوارە، کە بێگومان ئاشکرایە ناونیشان نەک هەر پەیوەندییەکی بەهێزی بە دەقەوە هەیە، بەڵکو ناونیشان وەکو چڕکردنەوەی پرسیارو جیهانبینی دەق سەیردەکرێت، یان چەتری کۆکەرەوەی کۆی وردەکاری دەقە لە ئاستی جیهانبینی و بنیادی دەقەکەدا. ئەمە بێجگە لەوەی کە ناونیشان وەکو کلیلی دەق سەیردەکرێت و لە دەقی زیندوودا ناونیشان ڕێگای چوونە ناو بنیادی شاراوەی دەق دەکاتەوەو نەک هەر یارمەتیدەری ڕەخنەگر، یان شیکەرەوەو ڕاڤەکەری دەقەکەیە، بەڵکو یارمەتیدەری خوێنەری ئاساییشە بۆ ئەوەی بتوانێت لە دەقەکە تێبگات، یان چێژی لێوەربگرێت.

هەوار وەکو وشە لە زمانی کوردیدا وشەیەکی کۆنەو بە لایەنی کەمەوە لە ڕووی ئیتمۆلۆجیەوە مێژووی دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ سەروەختی یەکەمین نیشەجێبوون لە شوێنێکدا کە دەشێت نیشتەجێبوون بووبێت بۆ ماوەی کورت خایەن. ئەو شوێنەی بۆ ماوەیەکی کورتخایەن یان دیاریکراو خێزان و تیرەو خێڵە کۆچەرییەکانی کورد تیایدا ماونەتەوە، پێی گوتراوە هەوار. نیشتەجێبوونی ناو هەوار، لە شێوەی دەوار هەڵدان یان کەپرکردندا بووەو دەشێت ئەو قۆناغە وەکو قۆناغی پێش نیشتەجێبوونی تەواو لە گونددا سەیر بکرێت، یان لە دوای نیشتەجێبوونیش لە گونددا، گوندنشینی کوردەواری بە پێی وەرزەکانی ساڵ هەندێجار گوندەکەیان بەجێهێشتووەو چوونەتە شوێنێکی تر. بۆ نموونە لە وەرزی هاویندا خاوەن ئاژەڵەکان گواستوویانەتەوە بۆ ئەو شوینانەی کە ئاودارترو فێنکتر بوون و لەوەڕگای باشیان تیادابووە بۆ ئاژەڵەکانیان. لەوێ هەواریان خستووە تا وەرزی پایزو لەگەڵ باران و ساردبوونی ئاووهەوادا گەڕاونەتەوە بۆ ناو گوند. هەروەک لە #گەرمیان# و کوێستانی خێڵە کوردیشدا ئەو شوێنەی بۆ ماوەیەک خێڵی تیادا ماوەتەوە دیسان پێی گوتراوە هەوار. لە سەردەمی نوێشدا وشەی هاوینە هەوار بۆ ئەو شوێنانە بەکاردێت کە لە وەرزی گەرمی هاویندا، لە شوێنانی تر فێنکترن و خەڵک ڕوویان تێ دەکەن بۆ بەسەربردنی چەند کاتێک لەو شوێنە فێنکانە. کەواتە ئێستا ئەو پرسیارە سەرهەڵدەدات: ئایا ئەم لێکدانەوەیە هیچ پەیوەندییەکی بەم ناونیشانەوە هەیە؟

ئەم شیعرە لە شاری لێیژ لە وڵاتی بەلژیک نووسراوە. پەیوەست بەوی شاعیر ئەو شوێنەی کە ئەوکاتە لێی جێگیربووە، وەکو هەوار وایە چونکە شوێنی ڕاستەقینە، یان زێدی خۆی نەبووەو مانەوەی لەوێ کاتی بووە. لەم ڕوانگەیەوە ئەو شوێنەی دەقەکەی تیادا بەرهەمهاتووە، خاسێتی هەواری هەیە. کەواتە دەشێ لە ڕووی شوێنی بەرهەمهێنانی دەقەکەوە، هەوار بە مانای ماوەیەکی کاتی و کورت دێت، کە ئەوی شاعیر لێی ماوەتەوە. هەروەک شیکردنەوەی دەقەکە ئەوە بە ڕوونی دەردەخات کە وشەی هەوار ئەگەر وەکو شوێن بەکارنەهێنرێت، دەلالەتی ژیان هەڵدەگرێت، کە بە گوێرەی هەموو زیندەوەران بەگشتی و مرۆڤ بە تایبەتی ماوەیەکی کورت و کاتیە. واتە ژیان یان تەمەن کورت خایەنە هەمان شێوەی هەوارخستنی خێڵ و هۆزە کوردەکان کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە شوێنێک هەوار دەخەن. لەم ڕوانگەیەوە ژیانی هەموومان وەکو هەوارخستن وایە لەسەر ئەم زەویە، کە بۆ ماوەیەک دەمێنینەوەو پاشان بۆ هەتا هەتایە بەجێیدەهێڵین.

هەروەک دەشێ لە ئاستێکی دیاریکراودا، هەوار هەرچۆن شوێنی نیشتەجێبوونی کورت خایەن دەگەیەنێت، پەیوەست بە ژیانی کورتی مرۆڤ، مانای نیشتیمانیش ببەخشێت، بەتایبەتی پەیوەست بەوکاتەی دەقەکە بەرهەمهاتووە کە شاعیر لە تاراوگە بووە، وەکو مەجاز هەواری لە شوێنی نیستیمان دانابێت. سەرئەنجامیش داوا دەکات هەوار وێران نەکرێت. ئەمەش لە ئاستێکی تردا پەیوەستبوونی ئەو بە هەوارەوە واتە بە نیشتیمانەوە نیشان دەدات.

-2-
دەقی شیعرەکە:
گوڵستانی ڕووح تەرزە دایکوتا،
پووش و پەڵاشە سەوزەڵانی ژین
ئەستێرەم دەدوان بە نیوە شەوێ
خۆم نەگریام و ئەو کەوتە گرین

خۆرەتاوی دەم کەلی سبەینێی،
بەفرگرتوو بوو هێنامییە شنە
پیاهەڵپژانی ژیان و مەرگە،
خونچەی ئاواتی لە بەیندا ونە.

تەمەن شەپۆلە ڕاماندەماڵێ
نەکەن دارستان ئاگرباران کەن
چاوی هیوامان ئەوا داڕژا
نەتانکردبێ هەوار وێران کەن.

ئەگەر سەرنجی پێکهاتەی زمانیی ئەم دەقە بدەین، دەبینین لە سێ کۆپلە پێکهاتووەو هەر کۆپلەیەک لە چوار نیوە دێڕ پێکهاتووەو هەموو دەقەکە بە پیتی ناوبەندیشەوە لە پەنجاو دوو وشە پێکهاتووە. ناو زیاترین ڕەگەزی زمانییە لەم دەقەداو نزیکەی نیوەی وشەکان ناون و دوای ئەویش فرمان دێت کە بریتین لە فرمانی تەواو و فرمانی ناتەواو کە پێکەوە چواریەکی وشەکانی ئەم دەقەن. ئاوەڵناو کەمترین ڕێژەی داگیرکردووە. ئەمەش لە ڕووی ئەرکی ڕەگەزەکانی زمان پێکەوە لە بری ئەوەی دەقەکە بکاتە دەقێکی وەسفی، دەیکاتە دەقێکی کرداری، واتە دەقێک کە کاری تیادا ئەنجام بدرێت. کات لەم دەقەدا کە دەمی فرمان دیاری دەکات بریتیە لە ڕابردوو، ڕانەبردوو. هەندێ ڕستە ڕاستی جێگیر دەردەبڕن، ئەوانە ڕانەبردووی سادەن. هەندێ ڕستەش لە ئاستی بینراودا داخوازی نەرێن بۆ ئەنجامنەدانی کار لە داهاتوودا. هەروەک دوا دێڕی دەقەکەش پرسیاری نەرێیە. کەواتە ئەم دەقە شیعریە کە ڕووبەرێکی بچووکی داگیرکردووە، لە ڕووی زمان و بنیادی کاتەوە هەرسێ دەمی ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو لەخۆ دەگرێت. ئەمەش ئەو دەلالەتە هەڵدەگرێت کە هیچ شتێک لەم گەردوونەدا ئەوە نییە کە تەنیا لە ئیستادا هەیەو ئەوەش نییە کە بەهەڵواسراوی لە بۆشایدا هەبێت. هەموو شتێک کە لە ئیستادا هەیە ڕەگوڕیشەی ڕابردووی هەیەو تەنانەت ئەگەر لە ئیستاشدا لەناوبچێت یان بمرێت بەجۆرێک کاریگەری لەسەر داهاتوو دەبێت، ئەگەرچی ئەو کاریگەرییە کەم و سنوورداریش بێت. هەروەک هیچ شتێک نییە لەم گەردوونەدا پەیوەندی بەو ژینگەو دەوروبەرەوە نەبێت کە تیایدا لەدایک بووە. هەروەها هەموو شتێک بە ئاستی جیاواز کاریگەری دەرەوەی خۆیی لەسەر دەبێت، هەم ئەم کاریگەری لەسەر دەرەوەی خۆی دەبێت. وەکو پێشتر ئاماژەمان بۆ کرد بەشێکی فرمانەکانی ئەم دەقە فرمانی ناتەواون، ئەوەش بەجۆرێک کاریگەری دەبێت لە سەر جوڵەو ڕووداو لە پانتایی دەقەکەداو ئەگەر تەنیا لە ئاستی بینراوی دەقەکە بڕوانین، ئەوا وەکو دەقێکی وەستاو لە ڕووی جوڵەوە دێتە بەرچاو، بەڵام لەپشتی ئەم ئاستەوە جوڵەو کردار هەیە.

یەکەم کۆپلەی دەقەکە بە ڕستەیەکی ڕاگەیاندن دەستپێدەکات، کە ڕایدەگەیەنیت گوڵستانی ڕۆح تەرزە دایکوتا. ڕۆح وەکو ڕەگەزێکی نامادی لە ڕێگای خستنەپاڵی وشەی گوڵستانەوە وەکو ڕەگەزێکی مادی بەرجەستە دەکرێت و تەرزە دایدەکوتێت. ئێستا خەیاڵمان بۆ بینینی دیمەنی گوڵستانێکی وەرزی بەهار دەچێت، کە تاوە تەرزە دەبارێت بەسەریداو دەیکوتێت و پەڕەی گوڵەکانی ئەو گوڵستانە قەشەنگە هەڵدەوەرێنێت. دیمەنی گوڵستانێک کە تەرزە کوتابێتی هاوشێوەی دیمەنی شارێکە کە کارەساتێک وەکو بومەلەرزە، لافاو یان جەنگ وێرانی کردبێت. ئەم لە ڕێگای ئەم وێنەیەوە واتە گوڵستانی ڕۆح کە وێنەیەکی جوانە سەرنجمان ڕادەکێشێت و دەشێ ڕاستەوخۆ هەست بە جۆرێک لە چێژی جوانی بکەین، بەڵام نیوەی دووەمی دێڕەکە تەرزە دایکوتا، ئەم وێنە جوانەمان لێ دەشێوێنێت و ڕاستەوخۆ ئەو چێژی جوانیەی هەستمان پێدەکردو خۆشیەکی پێدەبەخشین، دەگۆڕێت بۆ نیگەرانی و خەم، چونکە کوتانی تەرزە ڕاستەوخۆ وێنەکە دەشێوێنێت و دیمەنی وێرانبوون، یان کارەسات لەبەر دیدەی خوێنەردا ئامادە دەکات. واتە جوانی و چێژی جوانی دەگۆڕێت بۆ وێرانبوون و خەم و کارەسات. ئەگەرچی ڕۆح لێرەدا خاسێتێکی گشتی هەیە، بەڵام پەیوەست بە کەسی شاعیرو ئەو زەمینەی دەقەکەی تێدا بەرهەمهاتووە، دەشێت بگوترێت شاعیر باسی ڕۆحی خۆی دەکات، کە چۆن تاراوگەو دووری لەزێدو نیشتیمان ماندووی کردووەو وەکو ئەوە وایە گوڵستانێکی بەهار بێت و تاوە تەرزە کوتابێتی.

ئەم ژیان بە سەوزەڵان وەسف دەکات. ڕەنگی سەوز هێمای ژیانەوەو زیندووێتیە. ئەم وێنەیە ژیان وەکو وەرزی بەهار نیشان دەدات، بەڵام ئەم سەوزەڵانیە کە وەکو خاسێتێکی جێگیرو هەمیشەیی ژیان باس دەکرێت، ئێستا وەکو خۆی نەماوەو گۆڕاوە بۆ پووش و پەڵاش. پووش و پەڵاش دەلالەتی وشکی و نەبوونی ژیان و قەیرانی زیندەگانی هەڵدەگرێت. ئەمەش ئەوە نیشان دەدات ئێستا ژیان ڕەنگ و تام و چێژو زیندوێنتی تیادا نەماوەو ڕەنگی زەردو بێ گیانیی پووش و پەڵاشی پۆشیووە. بێگومان کاتێک کە ڕۆح سەرکوت کرابێت و ئێستا وێرانە بێت، مانای وایە ژیان لەکەناری مەرگدایە. ئەمەش ڕاستەوخۆ فەزای کارەسات و مەرگەسات درووست دەکات. ڕستەی دووەم پووش و پەڵاشە سەوزەڵانی ژین، دەمی ڕانەبردووی سادەیە. هەمیشە بۆ دەربڕینی ڕاستیە جێگیرەکان و ئەو ڕووداوانەی کە بەردەوام دووبارە دەبنەوە لە زماندا دەمی ڕانەبردووی سادە بەکاردەهێنرێت. کەواتە لێرەدا ئەو دەلالەتە بەرهەم دێت کە سەرباری ئەوەی ژیان دەبێت وەکو سەوزەڵان وابێت و هەمیشە سەوزو جوان و پڕ لە جوڵە بێت، بەلای ئەمەوە ژیان بە بەردەوامی زەردو بێ جوڵەو بێ گیانە و وەکو پووش و پەڵاش سووک و بێ گەوهەرەو تەنانەت دەشێت شنە بایەک ڕایبماڵێت.

ئەم باسی ئەوە دەکات کە بە نیوە شەوێ ئەستیرەی دواندووە. ئەم ڕووداوە، یان ئەم کارەی کردوویەتی لە ڕابردوودایەو ڕابردوویەکی بەردەوامیشە، واتە زیاتر لە جارێک نیوە شەوان ئەستیرەی دواندووە. ئەم بەم بارودۆخەیەوە کە تیایدا گوڵستانی ڕۆحی تەرزە کوتاوێتی و سەوزەڵانی ژیانی بووەتە پووش و پەڵاش، هێشتا ئەستیرەی نیوە شەو دەدوێنێت، لە ئەنجامیشدا ئەستێرە دەکەوێتە گریان. ئەمەش کاریگەری دواندن، یان گێڕانەوەکەی ئەم و ترسناکی ئەو شتانە نیشان دەدات کە ئەم لێیان دەدوێت. ئەم ئازاری ئەو بارودۆخەی چەشتووەو بە کردەوە تیایدا ژیاوە کە دەشێت ئەو کاتانە قورسی ئەو خەمانەو ئازارەکانیان وایان لێکردبێت بگری، بەڵام بۆ ئێستا باسکردنی شتەکان، یان گێرانەوەو بەیادهاتنەوەی ئازارەکان دەشێت شتێکی ئاسایی بن، بەڵام بۆ ئەستێرە دەشێ کاریگەرتر بن، هەر بۆیە ئەستێرە دەخاتە گریان. بێگومان گێڕانەوەی خەم و نیگەرانی و ئازارو ژانەکانیان بۆ کەسانی تر، یان تەنانەت بۆ ئاژەڵ و باڵندەو ڕووەک و تەنانەت بۆ ڕەگەزە نازیندووەکانی سروشتیش شتێکی ئاساییە. واتە گرنگ نییە بۆگێڕەرەوە کێیە یان چییە، بەڵکو ئەوەی گرنگە گێڕەرەوە لە کرداری گێڕانەوەدا ئەوەی لە ناخیدا پەنگی خواردووەتەوەو ناخی داگیرکردووە دەگێڕێتەوەو بەوەش لە ڕووی دەروونیەوە خۆی خاڵی دەکاتەوەو بەجۆرێک دەگاتە حەوانەوەیەکی دەروونی و هەندێجار حەوانەوەی ڕۆحییش. پاڵەوانی یەکێک لە چیرۆکەکانی چێخۆف خەم و ئازارەکانی بۆ ئەسپێک دەگێڕێتەوە.

رەنگە لێرەدا ئەو پرسیارە سەرهەڵبدات ئایا دەشێت ئەستێرە هێما بێت بۆ کەسێک و شاعیر مەبەستی ئەوە بێت لە نیوەشەواندا کەسێکی دواندووەو باسی خەم و ئازارەکانی خۆیی بۆ کردووەو سەئەنجام کاریگەری خەم و ئازارەکانی ئەم، ئەو کەسەی خستبێتە گریان؟ بێگومان لێکدانەوەی ئەستێرەم دەدوان بەم ئاراستەیە ئەگەرێکی زۆر لاوازی هەیە.

-3-
ئەم باسی ئەوە بۆ خوێنەر دەکات کە سەیری خۆرەتاوی بەربەیانی کردووە کاتێ لە دەم کەلەوە سەردەردەهێنێت. لێرەدا پێشبینی دەکرێت خۆر بە تیشکێکی زیوینەوە لەکەل بێتەدەرو هەتاو و تینی هەتاو دنیا بگرێتەوە. بەڵام ئەم باسی ئەوە دەکات کە ئەو خۆرەتاوە بەفرگرتوویەتی. ئاشکرایە خۆر سەرچاوەی گەرمیەو بەفریش کە دۆخی ڕەقی مادە نیشان دەدات سەرچاوەی ساردی بەخشەو وەکو هێمای ساردی سەیردەکرێت. ئەوەی چاوەڕوانکراوە تیشکی خۆر بەفر دەتوێنێتەوە. بەڵام لێرەدا بەفرگرتوو بۆ وەسفکردنی خۆرەتاو بەکاردێت، کە ئەوەش جۆرێک لە نەگونجان نیشان دەدات، بەڵام لە ئاستێکی تردا دەشێت وەها لێکبدرێتەوە کە بەفرگرتوو بۆ وەسفی دەم کەل بەکارهاتبێت و لەم بارەدا وەسفەکە گونجاوتر دەبێت و ئەو وێنەیەی بەرهەم دێت تیشکی خۆری بەیانی دەم کەلی بە بەفر پۆشراو وێنەیەکی جوانی نێو ئەم سروشتەیەو تەنانەت وێنەیەکی باو و ناسراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جوانیەکی لە ئەندازەبەدەری هەیە. ئەم وێنە نەخشێنراوە جوانە ئەو دەهێنێتە شنە. شنە جۆرێکە لە جوڵەی با، بەڵام نەک هەموو با-یەک، بەڵکو تەنیا بای شەماڵ کە با-یەکی هێمن و لەسەرخۆ و فێنک و خاوێن و ئارامبەخشە. ئەم وێنە جوانە، ئەم دەخاتە سەر جوڵەیەکی لەو جۆرە کە خاسێتەکانی شنەی شەماڵی هەبێت. واتە جوانی ئەم وێنەیە کاریگەری خۆی لەسەر ئەم دیاری دەکات و بەجۆرێک دەیبزوێنێت بەڵام بزواندنێکی هێواش، کە بێگومان سەرچاوەی ئەو بزواندنە هێواشەش کە ئاسودەیی بە ڕۆحی دەدات ئەو چێژی جوانیەیە کە ئەم لە بینینی ئەو وێنەیەدا وەریدەگرێت، کە وەکو تابلۆیەک بەرجەستە دەبێت.

بەریەککەوتنی تیشکی خۆرو بەفر، کە بریتیە لەبەریەککەوتنی گەرم و سارد، هاوشێوەیە لەگەڵ پەیوەندی نێوان ژیان و مردندا. لێرەدا لە دوای درووستبوونی دووانەی گەرم / سارد کە لە پەیوەندی نێوان خۆرەتاوی سبەینێ و بەفری دەم کەلدا دروست دەبێت، دووانەی ژیان / مردن بەرهەم دێت. ئەمی شاعیر پەیوەندی نێوان ژیان / مردن، وەک پیاهەڵپژان نیشان دەدات. ئەمەش بە تەواوی لەگەڵ پەیوەندی ئەم دووانەیەدا وەکو دووانەیەکی دژ، یان بەرامبەر بەرجەستەکردنێکی گونجاوە. ژیان بەردەوام ململانێی مردن دەکات و دەیەوێت بەسەریدا زاڵ بێت. لە بەرامبەردا مردن هەمیشە لە هێرش کردندایەو ڕێگانادات ژیان بەسەریدا زاڵ بێت و بوونی بسڕێتەوە. ئەم لەبەرامبەر یەکتر وەستانە، کە هەر جەمسەرەو دەیەوێت پارێزگاری لە بوونی خۆی بکات و ڕووبەری هەژموون و دەسەڵاتی خۆی فراوان بکات، وەکو ململانێیەکی تووند دەردەکەوێت کە هەڵپژانە و سروشتی ململانێ و هێرش بۆ سەر یەکتریکردنی هەیە. هەڵبەت ئاشکرایە هاوسەنگی سروشت بەرهەمی پەیوەندی و ململانێ و لەبەرامبەر یەکتروەستانی دووانە دژەکانە. ئەگەر بێت و هەرکام لە جەمسەرەکانی ئەم دووانە دژانەی کە هاوسەنگی سروشت، یان گەردوونیان دروست کردووە، پاشەکشە بکات و توانای هاوسەنگبوون لەگەڵ بەرامبەرەکەیدا لەدەست بدات، ئەوە ئەو هاوسەنگیە تێکدەچێت و هارمۆنیای گەردوون دەشێوێت. بۆ نموونە ئەگەر ژیان بەسەر مردندا زاڵ بێت و مردن نەمێنێت، ئایا چ پێشبینیەک بۆ ئایندەی گەردوون بەگشتی، یان گۆی زەوی بە تایبەتی دەکرێت؟ یان بە پێچەوانەوە ئەگەر جەمسەری مردن بەسەر ژیاندا زاڵ بێت، واتە ژیان بەرەو کۆتایی دەچێت، ئەوەش نەک هەر تێکچوونی هارمۆنیای گەردوونە، بەڵکو دەبێتە کۆتاییهاتنی بوون. هەربۆیە ژیان و مردن بەردەوام لە بەرامبەر یەکتردا وەستاون و هاوسەنگی نێوانیان دەپارێزرێت. پەیوەندی نێوانیان وەکو ململانێ و دژایەتیکردنی یەکتر وایە. بەڵام پێشبینی ئەوە ناکرێت براوە یان دۆڕاو، سەرکەوتوو یان بەزیووی تێدا بێت.

لە هەڵپژانی بەردەوامی هەریەکە لە ژیان و مردن بەیەکتردا، سەرباری دەرکەوتنی پەیوەندی نێوانیان وەکو شتێکی ئاسایی، بەڵام هێشتا ئاڵۆزی لەو پەیوەندییەدا هەیە، بە جۆرێک سەرباری هاوسەنگی نێوانیان کە لە جەمسەری ژیانەوە سەیری جەمسەری بەرامبەر واتە مردن بکرێت، ئەوا هەست دەکرێت کە هەرچی ئاوات هەیە لەبەردەم هەڕەشەی مردندایە، واتە ڕووبەری نێوان ژیان و مردن، ڕووبەرێکە لەبەردەم هەڕەشەدایە بۆیە ناشێت خونچەی هیچ هیواو ئاواتێک لەو ڕووبەرەدا شین ببێت یان بکرێتەوە. دیسان لەم کۆپلەیەدا دوو نیوە دێڕی یەکەم دەمی ڕابردوو نیشان دەدەن، کە باسی ڕووداوێک دەکەن لە ڕابردوودا ڕوویداوە، کە خۆرەتاوی بەربەیانی دەم کەلی بەفرگرتوو ئەمی هێناوەتە شنە یان جوڵە. دوو نیوە دێڕی دووەم کە باسی ڕاستیەکی هەمیشەیی دەکەن کە لە بەرامبەر یەکتروەستانی ژیان و مردنە، دەمی ڕانەبردووی سادەیە. ژیان و مردن هەمیشە بەرامبەر یەکتر وەستاون. ئەمەش ڕاستیەکی ڕەتنەکراوەیە. هەروەک پێشتر ئاماژەمان بۆ کرد بۆ گوزارشت کردن لە ڕاستی، دەمی ڕانەبردووی سادە بەکار دێت.

-4-
شاعیر باسی تەمەن دەکات و بە شەپۆل وەسفی دەکات. ئاشکرایە سەپۆل خاسێتی دەریاو زەریاکانە، هەرچەندە لە ڕووی لۆجیکی زانستەوە شەپۆل وەکو کار سەیرناکرێت، چونکە لادان نابڕیت، بەڵکو هەمیشە لە شوێنی خۆیدا دروست دەبێت و دەجوڵێت و دەکوژێتەوە، یان کۆتایی دێت، بەڵام لە مەودای جوڵەی خۆیدا هەرچی بێتە بەردەمی ڕایدەماڵێت، بە تایبەتی لە کاتی باوباران و زریاندا، یان لە کاتی گۆڕانکاری لە کەش و هەوادا، شەپۆلەکان بەهێزتر دەبن و سەرباری دیمەنی جوانیان وەکو هێزێکی تێکدەرو وێرانکەر سەیر دەکرێن، بەلەم و کەشتی نقوم دەکەن، هەندێجار کەنارەکان دەشێوێنن. ئەو تەمەن بە شەپۆل وەسف دەکات، واتە هەرچۆن شەپۆل هەموو ئەو شتانە ڕادەماڵێت کە دێنە بەردەمی، تەمەنیش هەموو زیندەوەران بە مرۆڤیشەوە ڕادەماڵێت. ئاشکرایە هەر چەشنێکی زیندەوەر تەمەنێکی دیاریکراوی خۆیی هەیەو کۆتاییەکەی مردنە. وەسفکردنی تەمەن وەکو هێزێکی ڕاماڵەر، ئەو دەلالەتە هەڵدەگرێت کە ژیانی ئێمە ماوەیەکی دیاریکراوە، لەبەرئەوە پێویستە مرۆڤ هیچ کارێکی نەرێنی نەکات. هەربۆیە داوامان لێ دەکات، خۆمان بەدووربگرین لە ئاگربارانکردنی دارستان. ئایا مەبەست لە دارستان لێرەدا تەنیا دارستانە، یان مەبەست سروشتە بە هەموو پیکهێنەرەکانیەوە؟ بێگومان ناشێت لەبەر ئەوەی تەمەن وەکو شەپۆل ڕامان دەماڵێت، ئەو تەنیا داوامان لێ بکات بەدوور بین لە ئاگربارانکردنی دارستان، بەڵکو زیاتر بەلای ئەو لێکدانەوەیەدا دەچین کە بەدووربین لە تێکدان و ناشیرینکردنی سروشت بەهەموو توخم و ڕەگەزەکانیەوە. دەشیت دارستان وەکو وشەیەک، یان دالێک بکرێتە هاوتای وشە، یان دالی سروشت. ئەویش لەو ڕوانگەیەوە کە سروشت لە چەندین ڕەگەزی جۆراوجۆری زیندوو نازیندوو پێکهاتووەو بەو ئەندازەی ڕەگەزی ئاشکراو بینراوی تێدایە، ئەوەندەش ڕەگەزی شاراوەو ئاشکرانەکراوی تێدایە. هاوکات دارستانیش هەم لە درەختی جۆراوجۆر پێکدێت، هەم چڕی دارستان هۆکارێکە بۆ شاردنەوەو داپۆشینی زۆر شت. کەواتە کاتێک باسی ئاگرباران نەکردنی دارستان دەکرێت، دەشێت مەبەست هەموو سروشت بێت. هەروەک دەربڕینی ئاگربارانکردن بە مانای گولەبارانکردن دێت زیاتر لەوەی بە مانای سووتاندن بێت. ئەوەی گولەباران دەکرێت مرۆڤ و زیندەوەرەکانی ترن نەک دارستان. بۆیە لەم ڕوانگەیەشەوە دارستان زیاتر بە مانای مرۆڤ دێت. ئەمەش لەگەڵ داواکارییەکەی ئەودا دەگونجێت کە وریامان دەکاتەوە لەوەی هەرگیز دەستدرێژی نەکرێتە سەر مرۆڤ.

ئەم باسی ئەوە دەکات کە مرۆڤ هەمیشە و لە هەموو بارودۆخێکدا چاوی هیوای کراوەیەو ئاسۆی بینینی ڕوو لە ئایندەیە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێجار هیواکانی مرۆڤ بەدینایەن، ئەویش لەبەر چەندین هۆکار کە بەشێکیان پەیوەندییان بە خودی مرۆڤەوە هەیە وەکو ئافریدەبووەیەکی ژیرو هەستیارو بەشێکیشی پەیوەندی بەو بارودۆخانەوە هەیە کە واقیعی کۆمەڵایەتی و هەلومەرج بەسەر مرۆڤیدا دەسەپێنێت. هەربۆیە ئەمیش دەڵێت چاوی هیوامان خێل بووە، یان ڕژاوە، واتە هێندە جاوەڕون بووین و هێشتا هیچ تروسکەیەکی ئەو ئامانجەمان لێ دەرنەکەوتووە ئاوی چاومان داهات. چاوەڕوانی دوورو درێژی بێ ئەنجام بووە بەهۆی ئەوەی خێل بین، یان چاوی هیوامان هیوابڕ بێت. بەڵام ئەم ناڕاستەوخۆ واینیشان دەدات کە دەشێت هۆکارێک هەبێت بۆ بێ هیوابوون، ڕەنگە ئەو هۆکارەش پەیوەندی بە خۆمانەوە هەبێت. واتە لێرەدا ئەوە دەردەکەوێت کە ئەم هەرگیز هیواو ئومێدی بە ئایندە ناڕوخێت، مەگەر خۆمان هۆکاری ئەو ڕووخاندنە بین. هەر بۆیە کاتێک هەست دەکات هیوای ئایندەمان ڕوو لە ڕووخانە، دەمانخاتە بەردەم لێ پرسینەوەی ئەوەی کە لەوانەیە ئێمە هەوارمان وێران کردبێت. هەڵبەت ئێمە لە سەرەوە باسی هەوارو ئەو مانایانەمان کرد کە هەوار دەیانگەیەنێت، لەناو ئەوانەشدا ئاماژەمان بۆ ئەوە کرد کە یەکێک لە ماناکانی هەوار لەم دەقەدا نیشتیمانە. کەواتە ئەو دەترسێت هۆکاری ڕژانی چاوی هیوامان وێرانکردنی نیشتیمان بێت، ئەویش بە دەستی خۆمان. هەڵبەت لێرەدا دەشێت پەیوەست بەوکاتە مێژووییەی دەقەکەی تێدا بەرهەمهاتووەو ئەو بارودۆخەی کە هەواری ڕەسەنی ئەوی شاعیر واتە نیشتیمانەکەی پیایدا تێپەڕیووە، لێکدانەوەیەکی سیۆسیۆسیاسی بکەین و وێرانکردنی هەوار ببەستینەوە بە شەڕی ناوخۆوە، کە لەو ساتەدا بەردەوام بووەو لە ڕاستیشدا ئەو شەڕە بریتی بووە نەک تەنیا لە وێرانکردنی نیشتیمان، بەڵکو جۆرێک بووە لە خۆکوژی.

ئەم لە کاتێکدا باسی ئەوە دەکات تەمەن ماوەیەکی کورتەو دەڕوات و مردن هەموو شتێک ڕادەماڵێت، بۆیە پێویستە بەدووربین لە هەموو کارو چالاکیەکی وێرانکەر. دارستان کە هەوار، یان نیشیمان، یان کۆمەڵانی خەڵک نیشان دەدات، پێویستە نەک ئاگرباران نەکرێت بەڵکو دەبێت بپارێزرێت. هەروەها لە ڕستەیەکی ڕابردووی نەرێدا کە خاسیتی پرسیاری هەیە، هەرچەندە لە دەقەکەدا نیشانەی پرسیاری بۆ دانەنراوە، دەپرسێت نەتان کردبێ هەوار وێران کەن؟ کە بەپێی بنەمای ڕێزمان وەڵامی پرسیاری نەرێ بە بەڵێ دەدرێتەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەوان هەواریان وێرانکردووە.

شاعیر لەم کۆپلەیەدا داواکاریەک بەرزدەکاتەوە. ئاشکرایە داواکاری، یان داخوازی بۆ ئیستاو ئایندەیە، هەربۆیە بە تافی ڕانەبردوو دەردەبڕرێت و داهاتوو نیشان دەدات، واتە داوا دەکات نەکەن لە ئێستاوە بۆ داهاتوو دارستان ئاگرباران کەن، کە وەکو گوتمان مەبەست ئەوەیە خەڵک، یان وڵات ڕووبەڕووی چەک نەکەنەوە. بەڵام پرسیارە نەرێکە بە دەمی ڕابردووە. ئەمەش مانای ئەوەیە لە ڕابردوودا ئەمان هەواریان وێرانکردووە. کەواتە هۆکاری سەرەکی بێ هیوا بوونی ئێمە لە سەر زمانی ئەوەوە کارە خراپ و نەرێنیەکانی ئێمەیە، کە لە یەکەمیاندا هەوار واتە نیشتیمانمان وێرانکردووە. هەروەها بۆ ئەمەودواش دەترسێت کە دارستانیش کە وەکو پێشتریش ئاماژەمان بۆ کرد لەم ڕوانگەیەوە مرۆڤەکان، یان هاووڵاتیان دەگرێتەوە، ئاگرباران کەن، کە مەبەست لە ئاگرباران، گولەباران کردنە، ئەویش بۆ مرۆڤ بەکاردەهێنرێت.

سەرئەنجام ئەم دەقە شیعریە کە لە لایەک لە سەر بنەمای دووانەی ئەوێ / ئێرە بنیادنراوە، وێناکردن و بەرجەستەکردنی ماوەیەکی دیاریکراوی ژیانی بەرهەمهێنی دەقەکە لە نێوان ئەوێ کە لە واقیعدا ئەمی شاعیر لەوێیەو ئێرە کە بە خەیاڵ، یان لە ڕووی یادەوەرییەوە بۆی دەگەڕێتەوە نیشان دەدات. ئەم لە ئەوێیە کە بەهەوار ناوی دەبات، لە ڕووی یادەوەرییەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئێرە، کە ئەمیش دیسان بەهەوار ناودەبات، کە مەبەستی هەواری نیشتیمانە. لەوێوە دەترسێت هەوار وێران کرابێت و ئاماژەی ئاشکراش بۆ بکەری ئەو وێرانکردنە دەکات کە ئێمە خۆمانین. ئەوەش دەبێتە هۆی بێ هیوابوونمان. لەم دەقەدا ئەم جیهانبینیە نەتەوەییە کۆمەڵایەتیە دەبەسترێت بە ململانێی نێوان مەرگ و ژیانەوە وەکو دووانەیەکی دژ، کە هاوسەنگی و هارمۆنیای سروشتی دروستکردووە، کە ئەمەش واتە ئەم ململانێیە ڕەهەندێکی گەردوونی هەیە. ئەم دەقە ئەم دوو پرسە، یان ئەم دوو جیهانبینیە ناوخۆیی و گەردوونیە پێکەوە دەبەستێت. لە پشتی ئەم پێکەوەبەستنەشەوە ئەو بۆچوونە هەیە کە پرسە ناوچەیی و تایبەتەکان کاتێک بە زیندوویی دەمێننەوە خاسیتی گەردوونی وەربگرن، یان ببنە بنەماو کەرەستەو پایەی جیهانبینی یان گەردوونی. 26-7-2021

تێبینی/ ئەم بابەتە لە هاوینی ڕابردوودا نووسراوە، لەگەڵ چەند بابەتێکی تر ئامادەبوو بۆ چاپ، بەڵام بەداخەوە، دکتۆر مارف کۆچی ناوادەی کردو بۆ هەمیشە بەجێیهێشتین و بابەتەکەی نەبینی. ئەوەش خەمی منی بۆ کۆچی ئەو براو هاوڕێ و کەسە نزیکەم هیندەی تر زیاد کرد. دکتۆر مارف سەرباری کەسێتیە کۆمەڵایەتیە باڵاکەی، دڵسۆزی لە ئەندازە بەدەری بۆ هەمووان و هاوڕێ دۆستیەکەی، شاعیرێکی ناسک و ڕۆشنبیرێکی نەتەوەپەروەرو ئەکادیمیەکی وردو بەدیقەت و جێ دەست دیاربوو. مەرگی ناوادەی ئەو خەمێکی گەورەیە بۆ ئێمەو زیانێکی گەورەیە بۆ میللەتەکەمان. ئەم باسە پێشکەشە بە ڕۆحی بەرزەفری کاکە مارف کە مەرگی ئەو خەمێکی گەورەیە بۆ من و هەموو کەس و هاوڕێ و دۆستەکانی.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは447表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 16-01-2022
リンクされたアイテム: 1
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 98%
98%
は、 ( زریان عەلی 20-01-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ڕۆژگار کەرکووکی ) på 20-01-2022
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 20-01-2022
URL
このアイテムは447表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 525,175
画像 106,343
書籍 19,783
関連ファイル 99,468
Video 1,446
言語
کوردیی ناوەڕاست 
301,033

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,746

هەورامی 
65,734

عربي 
28,807

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,281

فارسی 
8,456

English 
7,163

Türkçe 
3,570

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
イメージと説明 - プロヴァンス - 東クルディスタン イメージと説明 - 都市 - Mahabadの ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - ライブラリ - ブック - その他 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 記事 - 方言 - 日本人

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:1.61 秒(秒) !