ناونیشان: سەرەتایەک بۆ ڕۆژی ساختەی سوور
نووسەر: #ئارەزووی عەبدولخالق#
لەوڵاتی پڕقەیران و پڕ ئەزمەی سوتەمەنی و موچە و کارەبادا، لەوڵاتێکدا مرۆڤەکان ڕۆژانە بەهەزارەها جۆر ماسک ئەسوڕێنەوەو ژیان ئەگوزەرینن، لەچواردەی دوودا هەموان خۆیان سەغلەت ئەکەن و گوایە بەرامبەرەکەیان خوش ئەوێت.
بەڵێ ئەگەر هاوسەرانن ئەگەر خۆشەویستانن، ئەگەر دەسگیراندارەکانن، ڕۆژەکانی تەمەن زۆرن ئەزیزانم ئەگەر ئیوە بەڕاستگۆیی یەکترتان خوش بویت، با هەمووی کۆنەکەینەوە لەڕۆژیکدا، با ئیمە کلتورو ئادابی کوردەواری خۆمان لەدەست نەدەین، با هەمیشە بەتازەگەری و داهینان بەردەوام بین، کاکم گوڵی سوور ئەکڕێت گوایە خۆشەویستەکەی خۆش ئەوێت کە بوو بە پانزەی دوو بەدواوە بەهانە و قسەی ڕەق و توڕەیی ئەکات بەدیاری..!
نانا ئازیزەکانم
بەسە، بائیدی ئیمە ڕووحی سوور بکەین بەدیاری لەهەموو کات و سات و تەمەن و بەرواریکدا
با ئیدی عیشق لەناخمان بڕوینین بۆ خاک و بۆ وڵات با بەهەموان بەڕووحیکی جوانەوە هەوڵ بدەین بۆ چاککردنی
مووچە تایین
کارەبا تایین
نەوت تایین
لەوڵاتی پڕ داهات و پڕ نەوت و پڕ خێرو بێردا با ئیدی هەر لەبەر پرسەکانەوە هەموان بگۆڕێین یەکترمان بەڕووح خوش بویت سەرکردەکانمان بۆ ئیمەی هاوڵاتی و ئیمەش بۆ خاک و نیشتیمان...