ناونیشان: مۆریشیۆس (پڵنگی ئەفریقیا)
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
مۆریشیۆس
وڵاتێکە لە دوورگەی مۆریشیۆس و درووگەی ڕۆدریگز و ئاگالیگا و سانت براندۆن و دوو دوورگەی کێشە لەسەر پێک دێت، دەکەوێتە ناو زەریای هیندی بەدووری 860کم لە کەناری باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی مالاگاشی، ڕووبەرەکەی 2500کم2، بەپلەی 169 دێت لە جیهاندا لەڕووی ڕووبەرەوە، ژمارەی دانیشتوانی وڵات لە ساڵی 2016 نزیکەی 1.2 ملیۆن کەس بوو، ڕووبەری دورگەی مۆریشیۆس نزیکەی1.860 کم2، و دەکەوێتە دووری 500 میل لە ڕۆژهەڵاتی دورگەی مالاگاشی، و دورگەی ڕۆدریگز ڕووبەەکەی 108کم2 و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی درووگەی مۆریشیۆس بەدووری 560کم، و درووگەی ئاگالیگا ڕووبەەکەی 26کم2، و درووگەی سانت براندۆن، بریتییە لە ئەرخبێلێەک کە لە کۆمەڵە دوورگەیەک پێک دێت و دەکەوێتە دووری 430 کم باکووری ڕۆژهەڵاتی مۆریشیۆس و زیاتر وەکو بنکەیە بۆ ڕاوکردن بەکار دێت.
وڵاتی مۆریشیۆس لە سەرەتایی سەدەی شازدە لەسەر دەستی پورتوگالییەکان دوزرایەوە و لە کۆمەڵە دوورگەیەکی بچووک پێک هاتبوو و بێ دانیشتوان لە ناوەڕاستی زەریای هیندی.
گەریدەی پورتوگاڵی دۆن بیدرۆ ماسکارینهاس یەکەم کەس بوو کەلە ساڵی 1505، جیهانی بەدورگەی مۆریشیۆس ناساند، بەڵام بەگەیشتنی هۆڵەندییەکان بۆ دورگەکە لە ساڵی 1638 یەکەم داگیرگەیان لەسەر دوورگەکە دامەزراند، هەروەها دەستیان کرد بە ئاوەدانکردنەوەی دوورگەکە و چاندنی قامیشی شەکر و بەخێوکردنی ئاژەڵ، بەڵام هۆڵەندییەکان لە ساڵی 1710 دورگەکەیان جێهێشت
و لە ساڵی 1715 فەڕەنسییەکان هەستان بەداگیرکدنی دوورگەکە و شاری پۆرت لویسی پایتەختی وڵاتی مۆریشیۆسیان دامەزراند وەکو بەندەرێکی بازرگانی، پاش دۆرانی ناپۆلیۆن لە جەنگدا، بەریتانیەکان لە ساڵی 1810دوورگەکەیان داگیرکرد بەسەرکردایەتی ڕۆبرت فارکۆهار و بنکەی سەربازیان دامەزراند و کارێگەری بەریتانیەکان لەسەر دوورگەکە گەورە بوو بەهۆی ئەو گۆڕانکاریە گەورانە که لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە دوورگەکە ئەنجامیان دا، مۆریشیۆس لە 1968 سەربەخۆی خۆی ڕاگەیاند.
$مۆریشیۆس پێ دەوترێت (پڵنگی ئەفریقیا):$
چونکە گەشپێدانی ئابووری وڵات بەڕێژەی زیاتر لە 5% لە نێوان ساڵی 1970م و 2009 و تێکرای داهاتی تاکەکەس بەڕێژەی لە 10% زیادی کرد، و پێشکەوتنی بەرچاوی لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی تۆمارکرد، و هەروەها نەرمێک لە ئابووری وڵات بەدی دەکرێت، بۆیە ئابووری ناسەکان ناوی پڵنگی ئەفریقیایان بەوڵاتەکە بەخشی.
$ئاو و هەوای مۆریشیۆس:$
ئاو و هەوای مۆریشیۆس خولگەیی مامناوەندە بەهۆی شوێنی جوگرافیایی دورگەکانی وڵات لە ناو زەریای هیندی و سروشتی وڵات کە لە کۆمەڵە دووگەیەک پێک دێت لەگەڵ بارانی زۆر کە هۆکارە بۆ دەرکەوتنی بیابان لە هەندێک ناوچەی وڵاتدا.
$دانیشتوانی مۆریشیۆس:$
لەگەڵ جیابوونەوەی مۆریشیۆس لە بەریتانیادا زۆر لە بەریتانییەکان بڕیاری نیشتەجێبوون و کارکردنیان لە وڵاتەکە دا، سەرەڕای نیشتەجێبوون ژمارەیەک زۆر لە ئەوروپییەکان لە وڵاتەکەدا، بەڵام دانیشتوانی وڵاتەکە لە ڕەگەزی تریش پێک دێت وەک هیندی و بەنگالی و چینی.
هەرچەندە دوورگەکە لە ئەفریقیاوە نزیکە بەڵام سیفەت و تایبەتمەندییەکانی کیشوەری ئاسیا بەسەریدا زاڵە، و ئاین ئیسلام و مەسیحی و هەندێک لە ئاینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وڵاتەکەدا بڵاوە.
زمانی کریۆلیە زمانی نەتەوییە، و زمانی فەرەنسی و زمانی ئینگلیزی دوو زمانی فەرمی وڵاتن، بەڵام زۆربەی دانیشتوانی وڵات بەزمانی فەڕەنسی دەدوێن
$ئابووری مۆریشیۆس:$
ئابووری مۆریشیۆس لە قۆناغی داگیرکردنی بەریتانی پشت بە بەرهەمهێنان و ناردنە دەرەوەی شەکر بۆ ئەوروپا بەست، بەڵام پاش سەربەخۆیی وڵات سەرچاوەکانی داهاتی ئابووری زیاد کرد
$ئاینی وڵات:$
ئاینی وڵات بریتیە لە هیندۆسی بەڕێژەی 48%، و کاسۆلیکی بەڕێژەی 26%، و ئیسلام بەڕێژەی 17%، بەڵام ڕێبازەکانی تر وەکو مەسیحیەت بەڕێژەی لە 6%، و ئاینەکانی تر وەک یەهودی و بوزی لە 3%.[1]