ناونیشانی بابەت: ڕۆژەکانی ژیانمان با قوتابخانەیەک بێت
نووسەر: #ئارەزووی عەبدولخالق#
هەڵسوکەوتمان لەگەڵ هەمووان با بەجۆرێک بێت هەمیشە بەرامبەر وەک ئاوێنە ببینین بۆ خودی خۆمان، ژیان پڕە لە هەورازو نشێو تۆ بڕوانە ئەو کانیەی کە بەردەوام دەنگی خوڕەی ئاوەکەی ئەو ئاوازە جوانەی دروستی ئەکات هی ئەو بەردە گەورە گەورانەیە کەدێنە سەرڕێی ئاوەکە چونکە گەر ئەو بەردانە نەبن هەرگیز ئاوازی خۆشی خوڕەی ئاوەکە نابیستین، با هەمیشە وابژین خۆشیەکانی ژیان لەبیرو هزرماندا هەژاران و کەسانی دیمان لێ ون نەکات وەک چۆن ژیانی ناخۆش و ئەو کەسانەی لەژیانماندا برین دروست ئەکەن و ناخۆشی دێننە ژیانمانەوە کەسانی ماندو و بەڕێزو شایستە بەخودی خۆمانەوەمان لەبیر نەچێت، (ژیان جوانە بەجوانی و ناشرینیەکانیەوە)
ئەوەی کە مرۆڤ بەگەورەیی و سەرکەوتویی ئەهێڵێتەوە لەژیان ئەوەیە کە برین و کەندەڵان و نشێوەکان بکات بە گوڵستان، ئەبێ لەژیانەوە فێربین نەکەوین نەکەوین سەرکەوتنی بەردەوام بۆخودی خۆمان تۆمار بکەین لەسەرقاچەکانی خۆمان بوەستین و تەنها پشت بەخوداو توانا و هێز و متمانەی خۆمان ببەستین.
هەمیشە گوڵ دیاری دەستمە بۆ ئازیزانم.[1]