دەمانچەیەک لە سەردەمی میر محمدی گەورەی میرنشینی #سۆران# لە #ڕواندز# دروستکراوە
مێژووەکەی دەگەڕێتەوە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدە
کە لەو سەردەمەدا میر محەمەد کۆمەڵێک گەنج دەنێرێ بۆ ڕووسیا بۆ ئەوەی فێری چەک دروستکردن ببن و ناودارترینیان ڕەجەب میر ئەحمەد ناسراو بە وەستا ڕەجەب دەبێت، دواتر کە دەگەڕێنەوە کارگەیەکی چەکیان بۆ دروستدەکا و تێیدا چەکی بچوک و گەورەی وەک تۆپ دروستدەکرێت.[1]