ئاخ لە دەستی زەمانە
مەشکە ڕەق و هەمبانە
کەوتووینە چنگ ئەمانە
هەمبانە: بەو توورەکەیە دەگوترێ کە کەلوپەلی تێدەکرێ، و دەکرێ بە شاندا، لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەیەکی دیکە، شتی پێدەگوێزرێتەوە.
ئەم پەندە لە کاتێکدا دەگوترێ کە یەکێک یان کۆمەڵێک بە دەست کەسێک یان چەند کەسێکەوە تووشی دەردەسەری و گێرمەوکێشە هاتبێت.
[1]