ناونیشان: ڕیزبەندی زەریاکانی جیهان لە ڕووی ڕووبەرەوە
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
$زەریا$: بریتییە لە ڕووبەرێکی ئاو نزیکەی 361.132.000کم2 ڕووبەری گۆی زەوی دادەپۆشێت و زەریاکان ژمارەیەکی زۆر لە زیندەوەرە دەریاییەکانی تێدایە کە ژمارەیان 230 هەزار جۆرە، زەریاکان لە خاسیەتێک لەیەک دەچن ئەویش ئاوەکانیان سوێرە و جیاوازن لە ڕووی تایبەتمەندی و ڕووبەر، زەریا بەشی گەورەی بەرگە ئاو پێکدێنێت و گۆی زەوی دور داوە نزیکەی لە 71%ی ڕووبەری ڕووی گۆی زەوی داپۆشیووە.
1- زەریای هێمن.
گەورەترین زەریاکانی جیهانە لە بەشی باکووری جەمسەری باکوورەوە لە گەروی بێرنگ درێژ دەبێتەوە بۆ ماوەی 15.500کم بەرو بەشی باشوور لە جەمسەری باشوور، سنووری زەریا هێمن بریتییە لە ئاسیا و ئوسترالیا لە ڕۆژئاواوە و هەردوو ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتەوە و هێڵی کەمەرە دابەشی دەکات بۆ زەریا هێمنی باکوور و زەریا هێمنی باشوور، ڕووبەری نزیکەی 169مليۆن کیلۆمەتری دووجایە، نزیکەی لە 46.6% ڕووبەری ڕووبەرە ئاوییەکان و نزیکەی 30 % ڕووبەری گۆی زەوی پێکدێنێت، تێکڕای قووڵی دەگاتە 4188م، و چەندین بەردی کۆنی تێدایە کە مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ 200 ملیۆن ساڵ و قوڵترین شوێنی سەر زەوی تێدایە، بریتییە لە کەندڕی ماریانا بەقووڵی 10911 لە باکووری ڕۆژئاوای زەریای هێمن، هێڵی کەمەرە زەریای هێمن بۆ دوو بەش دابەش دەکات. ئەوروپییەکان زەریای هێمنیان دۆزییەوە و یەکەم کەس زەریای هێمن ناسی گەریدەی ئیسپانی ڤاسکۆ دی بالبوا بوو لە کاتی پەڕینەوەی نۆکەندی پەنەما لە ساڵی 1513 و ناوی نا مار دیل سۆر بەواتای دەریای باشوور، بەڵام ناوی ئێستای لە لایەن گەریدەی پۆرتوگاڵی ماجەلان لە ساڵی 1521 ناونرا بەهۆی هێمنی ئاوی زەریاکە لە کاتی گەشتەکەی و ناوی نا مار پاسوڤيکۆ بەواتای دەریای هێمن.
لە زەریا هێمن دەرامەتە سروشتییەکان زۆرە وەکو دۆزینەوەی گاز سروشتی و نەوت لە ئاو و تەنگاوەکانی بەرامبەر کەناری نیوزیلەندا و ئوستورالیا، هەروەها بوونی ئەڵماس و مرواری.
2- زەریای ئەتڵەسی:
زەریای ئەتڵەسی یان زەریای تاریکی، دووەم گەورەترین زەریاکانی جیهانە لە ڕووی ڕووبەرەوە، سنووری زەریای ئەتڵەسی لە ڕۆژهەڵاتەوە کیشوەری ئەفریقیا و ئەوروپا و لە ڕۆژئاواوە هەردوو ئەمریکا و هێڵی کەمەرە دابەشی دەکات بۆ ناوچەی باشووری زەریای ئەتڵەسی و باکووری زەریای ئەتڵەسی، قووڵی زەریای ئەتڵەسی
3339م و ڕووبەری نزیکەی 86مليۆن کم2، نزیکەی لە 26% ڕووبەری ڕووبەرە ئاوییەکان و نزیکەی 20 % ڕووبەری گۆی زەوی پێکدێنێت، لە تایبەتمەندییەکانی زەریای ئەتڵەسی بوونی دووەم گەورەترین دورگە لە جیهاندا (گينيا نوێ)، و ناوچەی زەریای ئەتڵەسی بەزۆری بوومەلەرزە ناسراوە و نزیکەی لە 80 % بەهێزترین بوومەلەرزەکانی جیهان دەکەوێتە ناوچەی زەریای ئەتڵەسی.
ئاووهەوای زەریای ئەتڵەسی دەکەوێتە ژێر کاریگەری پلەی گەرمای ئاوی ڕووی زەریاکە و تەوژمەکانی ئاو هەروەها با، دەرامەتە سروشتییەکان لە زەریای ئەتڵەسی وەکو بوونی گاز سروشتی و نەوت هەروەها بوونی بەردە بەنرخەکان.
3- زەریای هیندی:
زەریای هیندی بەپلەی سێیەم دێت لە ڕووی گەورەترین زەریاکانی جیهان، ڕووبەری نزیکەی 73مليۆن کم2 نزیکەی لە 20% ڕووبەری ڕووبەرە ئاوییەکانی گۆی زەوی داگیر دەکات، قووڵی دەگاتە 3890م.
سنووری زەریای هیندی لە باکوورەوە بریتییە لە نیمچە کیشوەری هیندی و لە ڕۆژئاواوە بریتییە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا و لە ڕۆژهەڵاتەوە بریتییە لە نیمچە دورگەی هیندی چینی و دورگەی سۆاندا و ئوسترالیا و لە باشوورەوە زەریای بەستەڵەکی باشوور، کۆمەڵە دورگەیە لە زەریای هیندی هەیە وەکو دورگەی مالاگاشی و ڕيۆنيۆن و دورگەکانی مانگ و سيشيل و ماڵدیڤ و مۆريشيۆس و سریلانکا و ئەرخەبێلی ئەندەنوسیا، دەرامەتە سروشتییەکان لە زەریای هیندی، زەریای هیندی شوێنێکی لەبارە بۆ ڕاوە ماسی کە لە بازاڕەکانی جیهان دەفرۆشرێن
4-زەریای_بەستەڵەکی_باشوور.
پێی دەوترێت زەریای باشوور و زەریای جەمسەری باشوور، دەکەوێتە نیوە گۆی باشووری زەوی و بەپلەی چوارەم دێت لە ڕووی گەورەترین زەریاکانی جیهان، ڕووبەری نزیکەی 20مليۆن کم2 نزیکەی لە 7.1% ڕووبەری ڕووبەرە ئاوییەکانی گۆی زەوی پێکدێنێت، قووڵی لە نێوان 4,000 بۆ 5,000م لە زۆربەی شوێنەکانی، بەڵام قووڵترین شوێنی دەگاتە 7,236م لە بەشی باشووری کەندڕی ساندویچی باشوور،
لە تایبەتمەندییەکانی ئەم زەریاییە، ئاوی فێنک و سارد کۆ دەکاتەوە.
زەریای بەستەڵەکی باشوور دەوڵەمەندە بە کێڵگەی گەورە لە نەوت و گازی سروشتی و بوونی مەنگەنیز و کانزا گران بەهاکان وەکو زێڕ هەروەها چیا سەهۆڵییەکان لە زەریای بەستەڵەکی باشوور سەرچاوەی ئاوی سازگارە و ئەم ئاوە بەشی دانیشتوانی سەر زەوی دەکات بۆ ماوەی چەند مانگێک.
5- زەریای بەستەڵەکی باکوور.
زەریای بەستەڵەکی باکوور بچووکترین زەریاکانی جیهانە لە ڕووی ڕووبەرەوە، و بەپلەی پێنچەم دێت لە ڕووی گەورەترین زەریاکانی جیهان، ڕووبەری نزیکەی 14مليۆن کم2 نزیکەی لە 7.1% ڕووبەری ڕووبەرە ئاوییەکانی گۆی زەوی پێکدێنێت، و قووڵی دەگاتە 1038م و بەخاکی ئۆراسیا و ئەمریکای باکوور و گرینلاند دورە دراوە، زەریای بەستەڵەکی باکوور زۆربەی ناوچەی جەمسەری باکوور دادەپۆشێت و باکووری ئەمریکای باکوور و ئۆراسیاش دادەپۆشێت.
زەریای بەستەڵەکی باکوور دابەش دەبێت بۆ دوو حەوز (ئەستێڵک) کە بریتیین لە حەوزی ئەمیر ئاسیا و حەوزی ئۆراسیا، زەریای بەستەڵەکی باکوور لە ڕێگای دەریای لێبرادۆر و گرینلاند بە زەریای ئەتڵەسی دەگات و لە ڕێگای گەروی بێرنگ بەزەریای هێمن دەگات، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم زەریاییە زیندەوەرە دەریایە دەگمەنەکانی تێدایە و مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە وەکو شێری دەریا و هەنگ، لە کۆندا سەهۆڵ زۆربەی ڕوبەری زەریاکەی داپۆشی بوو، بەڵام لەم دواییەدا ڕێژەی سەهۆڵ کەمی کرد بەهۆی بەرزی پلەی گەرما.
زەریای بەستەڵەکی باکوور کێڵگەی نەوت و گازی سروشتی و کانزاکانی تێدایە.
$کۆمەڵێک ڕاستی دەربارەی زەریا:$
1- تێکڕای قووڵی زەریاکان لە جیهان 12200 پێیە.
2- چیای مۆناکيا لە هاواي کە بەرزی دەگاتە 33474 پێ لە بنکەکییەوە، بەمەش بەرزترین چیایە لە جیهان.
3- نزیکەی لە 97٪ ئاوی هەسارەی زەوی دەکەوێتە زەریاکان.
4- نزیکەی لە 80٪ دانیشتوانی جیهان دەکەونە دووری 60 ميل لە کەناری دەریاوە.
5- دریژترین زنجیرە چیا لە جیهان دەکەوێتە ژێر زەریا و پێ دەوترێت زنجیرە چیای “Mid-Atlantic Ridge”.[1]