باران باری بەتەقە تەق
تیکی بانان هاتەوەیەک.
[1]
تیک: درز، قڵیش، کەلێن.
بان: سەربان، بانان: سەربانان.
مەبەستی پەندەکە: چۆن بارانبارین هەندێ درز و کەلێن پڕدەکاتەوە، ئاوەهاش هەندێ کەس لە پاڵ کەسک یان پلەوپایەیەکدا، خەوشی خۆیان دەشارنەوە.
ئەم پەندە لە ناوچەکانی ڕانییە و قەڵادزێ زۆر باوە.