ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 522,443
画像 105,715
書籍 19,694
関連ファイル 98,577
Video 1,419
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
کوشتنی ئوسامە بن لادن (پیاوە مەترسیدارەکە) لەشەوێکی تاریکدا
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوشتنی ئوسامە بن لادن (پیاوە مەترسیدارەکە) لەشەوێکی تاریکدا

کوشتنی ئوسامە بن لادن (پیاوە مەترسیدارەکە) لەشەوێکی تاریکدا
کوشتنی ئوسامە بن لادن (پیاوە مەترسیدارەکە) لەشەوێکی تاریکدا
وەرگێرانی لەعەرەبیەوە: #ڕۆزا حەمە ساڵح#

کاتێک کاتژمێری سفڕ لێیدا، کۆتایی ژیانی ئوسامە بن لادن خێرا هات، هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا گەمارۆیان داو گولە بارانیان کرد، خانەوادەکەی و منداڵەکانی هەموو شتێکیان لەو شەوە خوێناویەدا بینی.
لەدوای ئەوەی نانی ئێوارە خورا، قاپەکان کۆکرایەوە، خانەوادەکەی بن لادن نوێژی عیشایان کرد، بن لادن و ئەمەلی هاوسەری (کە خێزانی چوارەمی بوو)، لە تەمەنیشدا لەهەموو هاوسەرەکانی تری منداڵتر بوو، ڕۆیشتنە ژورەکەی خۆیان کە لەنهۆمی سەروەی خانووەکەیان بوو، بۆ ئەوەی بخەون.

کاتژمێر یازدەی شەوی سەرەتای مانگی ئایاری ساڵی 2011 بوو، ئەمیری قاعیدە ڕۆیشتە خەوێکی قووڵەوە، ئەو شەوە لەجێگا نهێنییەکەی خۆیدا نەنوست، کە لە دەوروبەری شاری (ئەبو تاباد)ی پاکستان بوو، شەقامەکان بە هۆی پچڕانی کارەباوە تاریک بوون، ئەمەش کارێکی ئاسایبوو لەو شارەدا، بە شێوەیەک شار تاریک و بێدەنگ بوو، خەڵکی هەستیان بەهیچ شتێک نەدەکرد کە لە کۆشکەکەی وەزیرستان دا دەگوزەرێت.
لە نیوە شەودا ئەمەل بە ئاگا هات، گوێی لەدەنگە دەنگ بوو، دەنگەکە وەک هەورە گرمە وابوو، وردە وردە دەنگەکە بەرزتر و لێیان نزیک دەبویەوە، شنەی با پەردەی پەنجەرەی ژورەکەیانی دەلەراندەوە، کە لە شێوەی گوڵ چنرابوو.

بن لادن لەپڕ ڕاچەڵەکاو بە ئاگا هات، بە ترسێکی یەکجار زۆرەوە لەسەر جێگاکەی دانیشت، ئەمەل بە توندی باوشی پیادا کرد، هەستیان بەوە کرد کەهێزێک چواردەوری داون، دەستیان کرد بە هاوار کردن، ئەندامانی تری خانەوادەکەیان بە ئاگا هێنا و خۆیان بە سکە خشە گەیاندە بەردەم پەنجەرەی ژوورەکە.
شەوێکی تاریک بوو، بینینی شتەکان زۆر ئەستەم بوو.
لە دەوری 150 هەنگاوەوە هەلیکۆپتەرێکی جۆری (بلاک هۆک)، کە سەر بەسوپای ئەمریکی بوو لەبەشی دواوەی کۆشکەکە نیشتەوە، هەموو بیناکەی لەراندەوە، پەروانەکانی هەموو خۆڵ و بەردی ژێر ڕووەکەکانی هێنایە دەرەوە، دواتر لە کێڵگەیەکی نزیکیانەوە هەلیکۆپتەرێکی دی لەهەمان جۆر نیشتەوە.
تیمێکی هێزی تایبەت لەهەردوو هەلیکۆپتەرەکە دەرپەڕین، تۆڵە سێنەکانی ئەمریکا نزیک دەبوونەوە.
ئەمەلی هاوسەری گەیشتە یەقینێکی تەواو، کە خانەوادەکەیان لەلایەن خەیریە (هاوسەری دووەمی بن لادن) ناپاکی لەبەرامبەر کراوە، بەوەی خەیریە دەستی لەگەڵ دەزگای زانیاری ئێراندا تێکەڵ کردووە بۆ لێدانی بن لادن، بەو پێیەی هاتنی ئەم هێزەی ئەمریکا و گەمارۆدانیان لەدوای چەند ماوەیکی کەم لە ئازادکردنی خەیریە و هەمزەی کوڕی بوو، کە بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە وڵاتی ئێران زیندانی کرابوون.
خەیریە و هەمزەی کوڕی لەدوای ئازادکردنیان و گەڕانەوەیان بۆ پاکستان بۆ لای ئوسامە بن لادن، لەلایەن دەزگای هەواڵگیری ئێرانەوە خرابوونە ژێر چاودێریەوە.
ئەمە چیرۆکی دوا ساتەکانی ژیانی بن لادن بوو (کە لەزاری ئەمەلی هاوسەری بن لادنەوە باس کراوە)، بەڵام چیرۆکەکە بە چەند مانگێک، یاخود لەوانەیە چەند ساڵێک پێش ئەو ڕووداوە پلانی بۆ داڕێژراوە.
ئەوەی هێرشبەرەکان نەیاندەزانی، ئەو ئاڵۆزی و گرژی و ناپاکییە بوو کە لەنێوان هاوسەرەکانی و شێخ بن لادن و پاسەوانەکانی دا هەبوو، کە دەیانویست هەر چۆنێک بێت کۆتایی بە ژیانی ئوسامە بن لادن بهێنن.
بەتێپەربوونی چەند ساڵێک خانەوادەکەی بن لادن بەرفراوان بوو، کە لە کۆمەڵگایەکی جێنشین نیشتەجێ بوون، لە خانویەکی گەورەدا دەژیان کە خەڵکی بە (کۆشکەکەی وەزیرستان) ناویان دەبرد.
ئوسامە بن لادن چوار ژنی هێنابوو، هاوسەری یەکەمی ناوی نەجوا بوو کە ئامۆزای خۆی بوو، نەجوا لەتەمەنی 16 ساڵیدا هاوسەرگیری لەگەڵ بن لادن دا کردبوو، 11 منداڵی لێیهەبوو، لە پێش ڕووداوەکانی 11سیپتەمبەری ساڵی 2001 لە بن لادن جیادەبێتەوە، بەڵام بن لادن هەر بە هاوسەری خۆی هەژماری دەکرد.
هاوسەری دووەمی ناوی خەیریە بوو، کە دکتۆری دەروونی تایبەت بە منداڵان بوو، پێشوتر و پێش ئەوەی ببێت بە خێزانی بن لادن چارەسەری منداڵەکانی نەجوای هاوسەری یەکەمی بن لادنی دەکرد (کە گرفتی گەشەکردنیان هەبوو)، خەیریە پێش ڕووداوەکانی 11ی سیپتەمبەر لە زینداندا بوو.
هاوسەری سێیەمی ناوی سوهام بوو، پیشەی مامۆستا بوو، ئەویش لە دوای 11 سیپتەمبەر هەڵهات و دواتر لە ساڵی 2004 گەڕایەوە بۆ لای بن لادن.
هاوسەری چوارەمی ناوی ئەمەل بوو، تەمەنی لە خوار 18 ساڵییەوە بوو، لە ساڵی 2002 هاوسەرگیری لەگەڵ بن لادن کرد بوو، ئەمەل ماوەیەکی زیاتر لە هاوسەرەکانی دیکەی لەگەڵ ئوسامە بن لادن مابویەوە، دایکی پێنج منداڵ بوو.
خەیریەی هاوسەری بن لادن؛ ژنێکی ئازاو و بلیمەت بوو، خەیریە و هەمزەی کوڕی لەدوای هەشت ساڵ زیندانی کردنیان لەوڵاتی ئێران ئازاد دەکرێن، بن لادن بە بیستنی ئەم هەواڵە زۆر دڵخۆش دەبێت، بەڵام دەکەوێتە گومانەوە لەوەی کە چۆن وڵاتی ئێران ئازادی کردوون!
ئایا ئەمە فێڵێک نییە کە لەلایەن دەزگای هەواڵگیری ئێرانەوە لێیان کرابێت بەمەبەستی چاودێری کردنیان؟
لەگەڵ بیستنی هەواڵی ئازاد کردنیان، ئوسامە بن لادن نامەیەک بۆ خەیریە دەنوسێت، تێیدا چەند پرسیارێکی ئاراستە دەکات، دەڵێت: من دەبێت دڵنیابم لەوەی کە ئایا ئەوان مەبەستیان لە گەڕاندنەوەت بە ئاراستەی ئێرەدا چاودێری کردنت نییە؟
ئایا ددانەکانت بە تیشکی سینی نەسڕاوەتەوە؟
ئایا کۆتا پشکنینەکان کە بۆت کرابوون، لەو ڕێگەوە پارچە پلاتینیان لە ژێر پێستدا یان دانەکانتدا نەچاندووە؟
دەبێت ئەوە بزانیت کە کۆتا کات کەی بووە کە چارەسەری ددانیان بۆ کردویت؟
هەروەها دەبێت ئەوە باش بزانیت کۆتا جار کەی بووە پزیشکی ئێرانی پشکنینی بۆ کردویت؟
بن لادن لە نامەکەدا هەموو پرسیارەکانی خۆی لە خەیریە دەکات، بۆ ئەوەی خەیریەی هاوسەری و هەمزەی کوڕی بتوانن بە سەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ لایان، بن لادن بڕێک پارە و سندوقێک خورمای سعودی بۆ خەیریە دەنێرێت، بۆ ئەوەی لە ڕێگای سەختی گەڕانەوەی یارمەتیدەری بێت.
لە 12شوباتی ساڵی 2011 داو لەشەوێکی تاریکدا خەیریە بە ئۆتۆمبیلێکی جۆری سوزوکی سپی دەگەرێتەوە بۆ کۆشکی وەزیرستان و دەرگای کۆشکی بۆ دەکرێتەوە و دێتە ژورەوە، لەو کاتەدا هەموو ئەندامانی خانەوادەکەی لە ماڵ دەبن، ئەندامانی خانەوادەکەی بن لادن بەخێرهاتنەوەی دەکەن، خەیریە لە وەڵامدا پێیان دەڵێت: ئەمە سەرەتای قۆناغێکی نوێ یە.
خەیریە دەیەوێت باوەش بە سوهامدا بکات، بەڵام سوهام خۆی لادەدات، ئەمەلیش خۆی بێدەنگ دەکات و چاودێری دۆخەکە دەکات، خەیریە بە شێوازێک هەڵسوکەوت دەکات و خۆی دەردەخات وەک ئەوەی کە هێشتا ئەو شاژنی ماڵ بێت و هەر دوور نەبوو بێت لێیانەوە، خەیریە دەتوانێ ژنە گەورەکەی بن لادن بێت، هەرچەندە ژنی دیکەشی بەسەردا هاتبێت، بەڵام ڕەفتارەکانی خەیریە دەکرێت بۆ ئەوەش بێت کە خۆی گێل بکات، وە یان دەشێت پلانێکی لە ژێر سەردا بێت!
ژورەکەی خەیریە لە نهۆمی دووەمی کۆشکەکە دابوو، بەو پێیەی کە ماوەیەکی زۆر لێوەی دور بووە، ژورەکەی زۆر پیس و شپرزە بوو، پڕ کرابوو لە نوێنی کۆن و قاپ و قاچاخی شکاو و بەکارهاتوو، هەموو شتێک پیس بوو بە بەراورد بە ڕابردوو، وە بەو کاتانەش کە لەماڵەکەی خۆیدا لەجەدەی پایتەختی وڵاتی سعودیە بوو، ئەو کات خەیریە شکۆی خۆی هەبوو، چەندەها خزمەتکاری هەبوو.
لە 29 مانگی نیسانی ساڵی 2011 دا هەمزەی کوری خەیریە (بەبێ هاوسەر و مناڵەکانی) بۆ تەنها شەوێک دەگەڕێتەوە لای دایک و باوکی و لە بەرەبەیانی 30 نیساندا بە جێیان دەهێڵێت.
لە دوری 90 خولەک و لە فرۆکەخانەیەکی بچوکدا لە ئەفغانستان 24 سەرباز ئامادە باش کرابوون، لە بەرەبەیانییەکدا سەرۆک باراک ئۆباما لە واشنتنەوە فەرمانی دا بە هێرش کردن، لە کاتژمێر 11ی شەودا بەکاتی ناوخۆ، سەربازەکان بەرێکەوتن بۆ ئەبو تاباد، سوهامی هاوسەری بن لادن و خالیدی کوری (کە تەمەنی 22 ساڵ بوو)، لە بەردەم پەنجەرەی نهۆمی دووەمی کۆشکەکەدا ڕاوەستابوون، سەربازەکانیان بینی کە بە ناو کێڵگەکەدا ڕایان دەکرد و بەرەو ڕوویان دەهاتن، لەو کاتەدا گۆیان لە دەنگی بن لادن بوو کە هاواری دەکرد و بانگی خالیدی دەکرد، خالید کڵاشنکۆفێکی هەڵگرت و بەڕاکردن و هەناسە بڕکێ بەرەو نهۆمی سەرەوە ڕۆیشت، بە باوکی گوت ئەمریکییەکان هاتن، ئەمەل لەو کاتەدا قسەیەکی هاوسەرەکەی بە بیر هاتەوە کە جارێکیان پێی گوتبوو: کۆتا جار کە خالید چەکی بەکار هێناوە تەمەنی 13 ساڵ بووە، ئیستا خالید هێڵی بەرگرییە لە باوکی!
ئەمەل و سوهام هەوڵی ئارام کردنەوەی مناڵەکانیان دەدا کە لە ترساندا دەگریان و ڕەنگیان تێکچوبوو، ویستیان مناڵەکان بەرن بۆ ژورەکەی خەیریە، لەو کاتەدا دەنگێکی تەقینەوەی گەورە لەبەردەم دەرگای دەرەوەی ماڵەکەیاندا هات، کۆشکەکەی هەژاند و دەرگاکە کرایەوە، سەربازەکان خۆیان کرد بە ژورەوەدا.
لە نهۆمی سەرەوە هەموو خانەوادەکە دەستیان کرد بەنوێژ و نزا کردن و پاڕانەوە لە خودا، هەموویان چاویان لەسەر شێخ بوو، بن لادن پێیگوتن: هیچ مەترسن ئەوان منیان دەوێت و ئێوەیان ناوێت، فەرمانی بەژنەکانی کرد کە لەگەڵ منداڵەکانیاندا بڕۆنە خوارەوە.
ئەمەل ڕەتی کردەوە کە بجوڵێت، دوو کچە گەورەکەی بن لادن کە ناویان مەریەم و سومەیە بوو لەگەڵ خوشک و برا بچوکەکانیاندا لەڕووی دەرەوەی یەکێک لەبالەکۆنەی ژورەکانی سەرەوە خۆیان حەشاردا.
لەو کاتەدا سوهام و خالیدی کوڕی بەرەو نهۆمی دووەم ڕۆیشتن بۆ لای خەیریە، خەیریە لەپەنچەرەکەوە چاودێری دەرەوەی دەکرد، خالید پێی ڕاگەیاند کە وریا بێت و نەبینرێت دەنا بەر گوللەی سەربازەکان دەکەوێت، لە نهۆمی سەرەوەی ماڵەکە، بن لادن و ئەمەلی هاوسەری و حەسەنی کوڕیان بە تەنها مابوونەوە، گوێیان لەدەنگی تەقەی زۆر بوو، ئەمریکییەکان هاتبوونە ناو خانووەکە، شێخ دەستی کرد بە نزا کردن.
ئەمەل لە دوای 6 ساڵ ژیان لەو ماڵەدا و بەترسێکی زۆرەوە، درکی بەوەکرد کە هیچ هۆکارێکی پاراستن لەو ماڵەدا بوونی نەبووە، لەو کاتەدا جگە لەچەند پارەیەکی یۆرۆی ئاسن و چەند ژمارەیەکی فریاکەوتن کە هی لایەنگرانی بن لادن بوو لە وەزیرستان هیچ شتێکی دیکەیان شک نەدەبرد، لەگەڵ ئەوەشدا کەسیان مۆبایلیان پێنەبوو، ئیدی بوونی ژمارە تەلەفۆنیش هیچ سودێکی نەبوو!
کارەکە ڕونبوو، ماڵەکەیان بوو بە داوێک بۆ لەناو چونیان، کەسێک خیانەتی لێکردون، لە نهۆمی خوارەوە دەرگایەکی ئاسن هەبوو، لە ڕێگای ئەو دەرگایەوە و بەپلیکانە دەرویشتیت بۆ نهۆمەکانی سەروتر، سەربازەکان دەرگاکەیان بە دوو نارنجۆک بەستەوە و تەقاندیانەوە، کاتێک سەربازە ئەمریکییەکان بەرەو سەرەوە بەڕێ کەوتن ڕوخساری کەسێکیان بینی لەداڵانەکەوە سەری کێشا و دواتر گەڕایەوە دواوە، لەو کاتەدا یەکێک لە سەربازەکان کەقەناسێکی بەدەستەوە بوو بە زمانی عەرەبی بانگی کرد، گوتی: خالید وەرە بۆ ئێرە، وەک فێڵێک بەکاریان هێنا، ئەوە بوو خالید هاتە دەرەوە و ڕاستەوخۆ گوللە قەناسێکیان پێوە ناو و خەڵتانی خوێنیان کرد و کوشتیان، سەربازەکان بەسەر تەرمی خالیدا بەرەو نهۆمی سەروتر ڕۆیشتن، قەناس بە دەستەکە لەپێشەوە بوو، گەیشتە بەردەم ژورێک و دەرگای ژورەکەی کردەوە، کەسێکی بینی لەدوری 10مەترەوە کە ڕەنگی زەرد هەڵگەڕابوو و لە ترساندا دەلەرزی، هەر لە وێدا گوللەیەکی نا بەویشەوە و سەری پێکا و یەکسەر گیانی لە دەست دا، سومەیە و مەریەم بە ڕوی سەربازەکاندا هاواریان کرد، سەربازەکان قۆڵبە ستیان کردن و ڕویان کردنە دیوارەکە و ڕایان وەستاندن، سەربازەکان ترسی ئەوەیان هەبوو کە ئەگەری هەیە پشتێنی خۆتەقاندنەوەیان لە پشت کردبێت، کچەکانی بن لادن یەکەم جاریان بوو کەسێکی مەحرەم دەستی بەر دەستیان بکەوێت، بۆیە توشی جۆرێک لەحاڵەتی هەستیریا و شڵەژان و ترس بوونەوە و باری دەرونیان بە تەواوی نا ئارام بوو، یەکێک لە سەربازەکان کە ناوی ڕۆبرت ئونیل بوو، خوی کرد بەیەکێک لە ژورە نوستنەکاندا، ژنێکی بینی کە شێوەی لە عەرەب دەچوو، جل و بەرگی نوێژی لە بەردابوو، بە هۆی تاریکی وەک مرۆڤێکی کوێر دەردەکەوت.
ئونیل ئەو هەستەی لادروست بوو، کە ئوسامە بن لادن لە پشت ئەم ژنەوە خۆی حەشارداوە، ئونیل ڕاچەڵەکا، بە دەم خۆیەوە گوتی: (دەبێت کامیان گەورەترین مەترسی بن؟).
ئەمەل پێش ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ بن لادن بکات، هەمیشە لە ناخی خۆیدا دەیگوت: (من دەبێت مێژوو بگەڕێنمەوە بۆ دواوە)، هەرگیز بە خەیاڵیدا نەهاتبوو، وە چاوەڕوانی ئەوەی نەدەکرد کە کارەکان بەم شێوەیە بروات و ئاوا بە ئاسانی کۆتایی بە هەموو شتێک بێت!
ئونیل چەکەکەی لێ بەرز کردەوە، بەڵام ئەمەل بەتوندی پاڵێکی پێوە ناو گوتی: نەکەی.. نەکەی، ئەمەل هەستی بە ئازارێکی یەکجار زۆر کرد لە قاچیدا (وەک ئازاری سوتاندن وابوو)، لە هۆشی خۆی چوو و کەوتە سەر جێگای نوستنەکەیان و توشی خوێن بەربوون بوو، کۆتا شت کە بینی پێش ئەوەی لە هۆشی خۆی بچێت تیشکێکی سور بوو کە هەموو ژورەکەی ڕۆشن کردەوە و بەبێ ئەوەی گوێی لە هیچ دەنگێک بێت.
ئونیل چەکەکەی بەرز کردەوە تا ئاستی سەری بن لادن، ئەویشی پێکا و یەکسەر کەوتە سەر زەوی، دیسانەوە گولەیەکی تری نا بە هەمان شوێنییەوە، سەربازەکان هاتنە ژوورەوە بۆ ئەوەی دیمەنەکە بە جوانی ببینن، دەستیان کرد بەتەقەی خۆشی و گوللەی زیاتریان نا بە تەرمەکەی بن لادنەوە وەک ئەوەی بیانەوێت تۆڵەی لێبکەنەوە، ئەمەل بە هۆشی خۆی هاتەوە، بەڵام واخۆی پێشان نەدا کە زیندوبێت (چاوەکانی داخست و هەناسەی لە خۆی بڕی) بۆ ئەوەی سەربازەکان هەستی پێنەکەن.
ئونیل مناڵێکی بچوکی لەودیو سیسەمەکەوە بینی، کشومات و بە بێدەنگی ڕاوەستابوو (منداڵەکە حوسەین بوو، کوڕە بچووکی ئەمەل و بن لادن)، حوسەین هەموو دیمەنەکانی بینی، ئونیل لەباوەشی گرت و ئاوی لە دەم و چاوی پرژاند، دواتر لەسەر سیسەمەکە و لە پاڵ دایکیدا پاڵیخست، ئەمەل زۆر دەترسا لەوەی پێی بزانرێت کە هێشتا زیندووە، گوێی لێبوو کە سەربازەکان سومەیە و مەریەمیان هێنایە سەر تەرمی باوکیان و داوایان لێکردن کە ئەم پیاوە بناسنەوە و دڵنیابن لە ناسنامەکەی، ژوورەکە تەنیبوو لە دەنگ و هاواری ژنەکان، سومەیە و مەریەم داوایان لە سەربازە ئەمریکییەکان کرد کە تەرمی باوکیان بە ئاراستەی قیبلەدا دابنێن (مردوو لەدینی ئیسلامدا لەپێش ناشتنی دەبێت بە ئاراستەی قیبلەدا دانرێت)، یەکێک لە سەربازەکان، کە بە زمانی عەرەبی قسەی دەکرد، لە مەریەمی پرسی:
- ئەم پیاوە کێیە؟
+ ئەم پیاوە شێخە.
- شێخ کێیە؟
+ عيبدوڵڵای کوڕی محەمەد.
سومەیەیی خوشکی بە زمانی عەرەبی پێیگوت: ڕاستیەکەیان پێبڵێ، ئەمان سەربازی پاکستانی نین.
مەریەم بە تەواوی توانای قسەکردنی نەمابوو.
سومەیە سەری بەرز کردەوە و گوتی: ئەم پیاوە باوکمە و ناوی ئوسامە بن لادنە.
ئەو سەربازە ئەمریکییەی کە بەزمانی عەرەبی قسەی دەکرد دەیویست زیاتر لە ناسنامەی بن لادن دڵنیابێتەوە، بۆیە دەستی کچەکەی ئەمەلی گرت (ناوی سەفیە بوو، تەمەنی 11 ساڵ بوو)، کە پێشوتر لەبالەکۆنەکەدا خۆی شاردبووە، لێیپرسی: ئەم پیاوە کێ یە؟ سەفیە کە لە حاڵەتێکی دەرونی ناجێگیردا بوو، بەگریانەوە وڵامی دایەوە: ئوسامە بن لادنە.
سەربازێکی دیکە خەیریەی هاوسەری بن لادنی هێنا، کە لە ڕێڕەوەکەدا وەستابوو و لێی پرسی:
- ئەم پیاوە کێیە؟
خەیرییە لەوەڵامدا گوتی:
- ئوسامەیە، دیسانەوە لێیپرسییەوە:
- ئوسامە کێیە؟
+ ئوسامە بن لادن.
ئەو سەربازەی کە بەزمانی عەرەبی قسەی دەکرد، بەدەنگێکی بەرزەوە گوتی: ئەوا ئێمە لە ڕێگەی ئەم ماڵەوە ئەم ژنە بە تەمەنەوە لە ناسنامەی کوژراوەکە دڵنیابوینەوە.
سومەیە گوێی لەدەنگی سەری باوکی بوو، کاتێک تەرمەکەیان بە سەر پلیەکانەکاندا ڕادەکێشایە خوارەوە، دوای خولەکێک سەربازەکان سومەیە و مەریەمیان بردە خوارەوە، بەسەر خوێن و لاشەی خالیدی برایاندا ڕۆیشتن.
دواتر سوهام هاوسەری بن لادن زۆر بە هێواشی لەسەر پلیکانەکان هاتە خوارەوە بۆ ئەوەی بەهۆی خوێنی ڕژاوی بن لادنەوە نەخلیسکێ، لاشەی خالیدی کوڕی بەکوژراوی بینی، هەندێک نزای بۆ کرد، دانەوییەوە بۆ ئەوەی ناوچاوانی ماچ بکات، بەڵام یەکێک لە سەربازەکان نەیهێشت و دوری خستەوە، لە دوای پێنج خولەک تەرمەکەی بن لادنیان خستە ناو هەلیکۆپتەرەکەوە کە هێشتا هەر لە ئیش کردندا بوو، سەربازەکان سەرکەوتن بۆ ناو هەلیکۆپتەرەکە، پێش ئەوەی سەربازەکان بڕۆن، هەموو ئەندامەکانی خانەوادەکەی بن لادن (ئەوانەی کە دەربازیان ببوو) لەناو باخچەکەدا کۆیانکردنەوە، تەنها ئەمەل نەبێت کە لەنهۆمی سەرەوەی ژورە نوستنەکەیدا و لەسەر جێگای خەوەکەی ڕاکشابوو و سەیری سەقفی ژوورەکەی دەکرد کە لە خوێندا دیار نەمابوو، بیری لەهاوسەرەکەی دەکردەوە، کە ئەوەندە نابێت کوشتویانە، ئەمەل بیری لەو کردەوە کە لە دوای 6ساڵ لەو ماڵەدا هەموو شتێک کۆتایی پێ هات، ئەو پیاوە سامناکەی کە هەموو دونیای بە خۆیەوە سەرقاڵ کرد بوو، کۆتایی بە ژیانی هات، ئەو پیاوەی کە هیچ کەسێک لە ئەندامانی خانەوادەکەی نەیان دەوێرا گفتوگۆی لەگەڵ بکەن بە چەند خولەکێک ڕۆیشت و لە ژیاندا نەما، ئەمەل زیاتر بە ئاگا هاتەوە، هەستی بە حوسەینی کوڕی کرد کە لە پاڵیدا دەلەرزی، بەڵام بە هۆی قاچەکانی کە خوێنیان لێدەرۆشت بە تەواوی هێزی لێبڕابوو و نەیدەتوانی بجوڵێت و هەڵبسێت.
لەناخی خۆیدا دە یپرسی: ئایا هەمووان بۆ کوێ ڕۆیشتن؟.
ڕەنگێکی پرتەقاڵی پەردە گوڵ گوڵاوێکەی پەنجەرەکەی ڕۆشن کردەوە، ئەمەل گوێی لەتەقینەوەیەکی گەورە بوو هەموو پەنجەرەکانی کۆشکی وەزیرستانی هەژاند و شوشەکان شکان و هاڕەیان کردە خوارەوە.
هەلکۆپتەرەکە هەڵساو و فڕی، ئەمەل گوێی لە دەنگە دەنگ بوو کە لە دەرەوەی ماڵەکەیان دەهات، دراوسێکانیان بوون بانگیان دەکردن: کێ ماوە لەژیاندا و پێویستی بە یارمەتی هەیە؟
ئایا هەمووان مردوون؟
ئەمەل دەستی حوسەینی کوڕی بە توندی گرت.

تێبینی...
چیرۆکی کوشتنەکەی ئوسامە بن لادن لە زاری ئەمەلی هاوسەرییەوە باسکراوە، لەدەسپێکی ساڵی 2018 لە سایت و ڕۆژنامە عەرەبییەکان بڵاوکراوەتەوە.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは698表示された回数
HashTag
リンクされたアイテム: 1
グループ: 記事
Original Language: アラビア語
ドキュメントの種類: 翻訳
ブック: True Story
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( زریان عەلی 18-05-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ڕۆژگار کەرکووکی ) på 18-05-2022
最近の( زریان عەلی )によって更新この商品: 18-05-2022
URL
このアイテムは698表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.166 KB 18-05-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 522,443
画像 105,715
書籍 19,694
関連ファイル 98,577
Video 1,419
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
地図 - プロヴァンス - Kurdistan ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - ライブラリ - ブック - ストーリー ライブラリ - ドキュメントの種類 - 翻訳

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.343 秒(秒) !