گوڵەکان
#گوڵزار حەمە فەرەج#
تەنانەت گوڵەکانیش
بە ئاودانی زۆر
لەجێی چرۆ کردن دەمرن،
پێچەوانەی ژن
چونکە هەتا میهر و سۆز بدەی بەژن
ئارامی بەدڵیدا دێت و وەک
بوکی یەک شەوە
خەندە و بزەی دێتە سەر لێو،
ژن
پەیکەرێکی تاشراوی
دەستی گەردونە
و خۆشی ژیان بوون
و نوێبونەوە هێندە زۆرە
لایان بەقەد ئاسمان و ڕێسمان،
کاتێک هەست و ژانێکی قورس
بەرۆکیان دەگرێت و دەچێتە وێزەیان
وەک گەڵا بەسەر یەکدا هەڵدەوەرێن و،
بەدیوێکی ژیانیان دڵخۆش دەبن
و بەدیوەکەی تردا دڵتەنگ،
تا هەردوو دیوەکەی ژیان ڕابژەنن،
خەم ناگرنە خۆیان لەلوتکەی
خەم و ئەسرین ڕشتندا
گۆناکانیان
وەک هەورێکی ڕەبەنی شێدار
خۆی تێهەڵسو بێت،
چەشنی بەفر ماڵی
گۆنا و ڕومەتە گەش و تورتەکانیان
بە خەندەیەک پاک نووس دەکەن
و بەهیوایەکی تازەو نوێوە و
بە ئاقارێکی نوێوە هەنگاو دەنێنەوە،
و ئیشتیاقێکی ڕۆحی
دەدەنەوە بە ژیان،
وەک نمەی باران ئەتکێنە
سەر گەڵا
زۆر و زەوەندەکانی ژیانی
جاویدانی زیبایی و،
سەمفۆنیایەکی ئەبەدی دەبن
لەگەر و
و باوەشی ئاسمان و،
هەموو زەمەنە ڕۆحیەکان نوێ دەکەنەوە.[1]