بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی زانا و نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد دکتۆر عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا ناسراو بە (عەزیز گەردی)مان پێ گەییشت.
مامۆستا عەزیز گەردی تەواوی ژیانی پڕ لە بەرهەمی خۆی بۆ خزمەتکردنی ڕۆشنبیریی گەلەکەی و پێشخستنی کولتووری نووسین و وەرگێڕاندا تەرخان کرد و ئەستێرەیەکی گەشی زانست و ئاکادیمیای گەلی کوردستانە و، لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو عەزیز گەردی و تەواوی نووسەران و مامۆستایانی زانکۆ و ئەدیب و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی مامۆستا عەزیز گەردی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.[1]
انا للە و انا الیە ڕاجعون
#مەسعود بارزانی#
06-06-2022