ناونیشان: ڕوبارەکانی کیشوەری ئاسیا
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
1- ڕوباری یانگتسی (ڕوباری شین):
درێژترین ڕوبارەکانی چین و کیشوەری ئاسیایە و سێیەم درێژترین ڕوبارەکانی جیهانە، درێژی دەگاتە نزیکەی 6300 کم و ڕوبەری حەوزەکەی نزیکەی 1800000 کم2 و دەڕژێتە دەریای چینی ڕۆژهەڵات.
2- ڕوباری هوانگ هو (ڕوباری زەرد):
یەکێکە لە ڕوبارەکانی چین، درێژی دەگاتە نزیکەی 5464 کم و ڕوبەری حەوزەکەی نزیکەی 752000 کم2 و دەڕژێتە دەریای بوهای.
3- ڕوباری ميکۆنگ:
لە بانی تبت هەڵدەقوڵێت و بە وڵاتانی تايلەند و کەمبۆدیا و لاوس و چین و بۆرما و ڤیتنام تێپەڕدەبێت، درێژی دەگاتە نزیکەی 4900 کم و ڕوبەری حەوزەکەی نزیکەی 795000 کم2 و دەڕژێتە دەریای چینی باشوور.
4- ڕووباری لينا:
یەکێکە لە ڕوبارەکانی ڕوسیا و لە چیای بايکال هەڵدەقوڵێت، درێژی دەگاتە نزیکەی 4400 کم و ڕوبەری حەوزەکەی نزیکەی 2600000 کم2 و دەڕژێتە دەریای لاپتيف.
5- ڕووباری ئارتیش:
لە چیاکانی ئەلتای هەڵدەقوڵێت و بە وڵاتانی چین و کازاخستان و ڕوسيا تێپەڕدەبێت، درێژی دەگاتە نزیکەی 4248 کم و ڕوبەری حەوزەکەی نزیکەی 1643000 کم2 و دەڕژێتە ڕوباری ئوبی.
6- ڕووباری ئوبی:
یەکێکە لە ڕوبارەکانی ڕوسیا، درێژی دەگاتە نزیکەی 3650 کم و ڕوبەری حەوزەکەی نزیکەی 2990000 کم2 و دەڕژێتە دەریای کارا.
7- ڕووباری یەنسینی:
ئەم ڕوبارە بەروسيا و مەنگۆليا تێپەڕدەبێت، درێژی دەگاتە نزیکەی 3487 کم و ڕوبەری حەوزەکەی نزیکەی 2580000 کم2 و دەڕژێتە دەریای کارا.
8- ڕووباری سەند:
لە بانی تبت هەڵدەقوڵێت و لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو ڕوباری سینگ و جا پێک دێت و بە وڵاتانی چین و هیندستان و پاکستان تێپەڕدەبێت، درێژی دەگاتە نزیکەی 3180 کم و ڕوبەری حەوزەکەی نزیکەی 1165000 کم2 و دەڕژێتە دەریای عەرەب.
9- ڕووباری تۆنگۆسکا:
یەکێکە لە ڕوبارەکانی بانی سیبیریای ناوەڕاست، درێژی دەگاتە نزیکەی 2989 کم و ڕوبەری حەوزەکەی نزیکەی 473000 کم2 و دەڕژێتە ڕوباری یەنسینی.
10- ڕووباری براهما بۆترا :
لە چیای کايلاش (هيمالايا)هەڵدەقوڵێت و بە وڵاتانی نیپال و بەنگلادش و چین و هیندستان تێپەڕدەبێت، درێژی دەگاتە نزیکەی 2900 کم و ڕوبەری حەوزەکەی نزیکەی 651334 کم2 و دەڕژێتە کەنداوی بەنگال.
11- ڕوباری ئاموور:
لە چیای خينتي هەڵدەقوڵێت و بە وڵاتانی چین و ڕوسیا تێپەڕدەبێت، درێژی دەگاتە نزیکەی 2874 کم و دەڕژێتە دەریای ئۆختسک.
12- ڕووباری جانگ:
لە چیای هيمالايای ڕۆژئاوا هەڵدەقوڵێت و بە وڵاتانی هیندستان و بەنگلادش تێپەڕدەبێت، درێژی دەگاتە نزیکەی 2510 کم و دەڕژێتە ڕوباری براهما بۆترا.
13- ڕووباری فورات:
لە تورکیاوە هەڵدەقوڵێت و بەخاکی تورکیا و سوریا و عێراق تێپەڕدەبێت، درێژی دەگاتە نزیکەی 2,781 کم و دەڕژێتە کەنداوی عەرەب.
14- ڕوباری دیجلە:
ڕوباری دیجلە لە بەرزاییەکانی باشوری ڕۆژهەلاتی تورکیا هەڵدەقوڵێت و درێژیەکەی (1718)کم.
ڕووباری گرنگی تر هەیە لە کیشوەری ئاسیا وەکو ڕووباری (سيرداريا، ئەندیگیریا، تۆبۆل، ئامۆداریا، ديبانکا، کوندا و کورا.[1]